ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كارپێنەكردنی فلتەر لەلایەن كارگەكانه‌وە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیادیكردووە ده‌ڵێت” ئه‌وكارگانه رۆژانه ملیۆنان دۆلار قازانج ده‌كه‌ن و فته‌ر كارپێ ناكه‌ن”.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مرۆ بەدواداچونیكردوه بۆ كارگە گەورەكانی دەوروبەری سلێمانی، چی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە و كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسنی بازیان، ئەوەی جێگای كارەساتە مانگ هەبووە سێ تا پێنج ملیۆن دۆلار قازانج دەكەن، بەڵام ئامادەنین فلتەرەكانیان كارپێ بكه‌ن بەهۆی نەبەستی فلتەرەوە كارگەكانی بازیان و تاسڵوجە دوكەڵێكی پیس دەكەن بە سەری خەڵكدا، كە هەمووی هۆكاری توشبونی نەخۆشی شێرپەنجەیە، بازیان و تاسڵوجە و شوێنە نزیكەكانی كارگەكان زۆرترین ڕێژەی توشبونی شێرپەنجەیان تێدایە.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، خاوەنی كارگەكان بۆئەوەی بڕێكی كەم پارەی فلتەریان بۆ بگەڕێتەوە ئامادەنین فلتەر كار پێ بكه‌ن، بەڵام لایان ئاساییە سەدان و هەزاران كەس توشی شێرپەنجە ببن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، بۆ ئەمە قسەم لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و بازرگانی كردووە ئەم كارگانە سزابدرێن و پارەكەی بخرێتە سندوقی توشبوانی شێرپەنجەوە، لەگەری بەردەوامی ئەم جۆرە كارانەدا سزاكان چەند هێندە زیادبكرێن.
له‌هه‌رێمى كوردستان ساڵانه توشبوانى شێرپه‌نجه ڕوو له‌زیادبونه‌و حكومه‌ت تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى به ئاراسته‌ى پاراستنى ته‌ندروستى هاووڵاتیان له‌و ڕوه‌وه نه‌داوه.