
له چه‌ند رۆژی رابردوودا جیهان روبه‌ڕوی شه‌پۆلیكی توندی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بووه‌وه كه له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كی ڤایرۆساوی كرایه‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان و ده‌ستی به‌سه‌ر زانیاری و فایلی به‌كارهێنه‌راندا گرت و له‌به‌رامبه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه داوای پاره‌ی كرد.
ئه‌م شه‌پۆله پسپۆڕانی پاراستنی زانیاریی نیگه‌ران كردووه و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌ته ئه‌لیكترۆنییانه سودیان له كه‌لێنێكی ئه‌منی بینیبێت كه له سیتمی ویندۆزدا هه‌بووه، كهلێنهكهش له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی تایبه‌ت به ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیدا هه‌بووه كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه هاك كراون.
سایتی سكای نیوز راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت چه‌ته‌كان بگه‌نه دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان و ده‌ست به‌سه‌ر “چه‌كی ئه‌لیكترۆنی”دا بگرن، به‌وه‌ش ده‌توانن هێرشی خراپتر و فراوانتر بكه‌نه‌سه‌ر جیهان.
توێژه‌رێكی به‌ریتانی كه رۆڵی گه‌وره‌ی له راگرتنی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه و به‌رنامه ڤایرۆساوییهكهی چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌بووه، پێشبینی ده‌كات كه هێرشبه‌ره‌كان هێشتا بتوانن به‌رنامه‌كه‌یان رێكبخه‌نه‌وه و دووباره هێرشه‌كه‌یان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وه مه‌ترسیدارتره ئه‌وه‌یه كه پێگه‌ی “سلیكۆن ریپهبڵیك”ی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا پێشبینیی كردووه، ئه‌ویش جه‌نگی جیهانییه كه ئه‌گه‌ر روبدات جه‌نگێكی ئه‌تۆمی ده‌بێت و جه‌نگه‌كه‌ش به‌هۆی “ڤایرۆسێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه” هه‌ڵده‌گیرسێت.
پێگه‌كه وتویه‌تی كه له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراوه و حكومی و سه‌ربازییه‌كان هه‌میشه روبه‌ڕوی هێرشی زانیاری ده‌بنه‌وه و ژێرخانه‌كه‌یان كراونه‌ته ئامانج و ناتوانرێت به‌ته‌واوی رێگریی لێ بكرێت، كه‌واته گومانیش له‌وه هه‌یه هێزه خاوه‌ن ئه‌تۆمه‌كان بتوانن رێگری له‌و چه‌تانه بكه‌ن و نههیڵێن گه‌وره‌ترین كاره‌سات رووبدات.
هاككردنی “ده‌سته مردووه‌كه”
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه پسپۆڕێكی به‌ریتانی به‌ناوی ساندرۆ غایكین، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی “ئێس بی ئێس” بۆ به‌رگریی ئه‌لیكترۆنیی سه‌ربه هێزه‌كانی دایڕشووه، ده‌كرێت ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی له سیستمی سه‌ربازیدا هه‌ن ببنه‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ئه‌تۆمیی كاره‌ساتبار.
غایكین دوو بۆچوونی بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه روسیا په‌نا بۆ كۆپییه‌كی نوێی سیستمی “ده‌سته مردووه‌كه” له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر به‌رێت كه ئه‌م سیستمه له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران دروستكراوه و به‌جۆرێك ئاماده‌كرابوو كه ئه‌گه‌ر سۆڤیه‌ت دوچاری هێرشی ئه‌تۆمیی ببێته‌وه، ئه‌و سیستمه به‌شێوه‌یه‌كی خۆكرد و ئۆتۆماتیكی موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و ڵاته بته‌قێنێت.
پسپۆڕه‌كه ده‌ڵێت كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان سیستمی “ده‌ستی مردوو” هاك بكه‌ن و زانیاریی هه‌ڵه‌ی پێ بده‌ن كه گوایه روسیا هێرشیی ئه‌تۆمیی كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌وكاته‌ش سیستمه‌كه خۆی موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی روسیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه ناڕاستانه ده‌ته‌قێنێ و كاره‌ساته‌كه روو ده‌دات.
بۆچوونی دووه‌می غایكین ئه‌وه‌یه چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڤایرۆسێك دروست بكه‌ن كه بتوانێت دزه بكاته ناو سیستمی هه‌ڵدانی موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان ڤایرۆسه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه موشه‌كه‌كه بته‌قێنێت.
جیهان دوای “ستكسنت”
ئه‌وه‌ی كه زیاتر ترسی دروستكردوو بۆ روودانی كاره‌سات و جه‌نگ، ئه‌وه‌یه كه ساڵی 2010 روویدا، ئه‌وكاته‌ی وه‌ك ده‌وترێت ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا هێرشێكی ئه‌لیكترۆنییان كرده‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و ویستیان له‌رێی ڤایرۆسی “ستكسنت”ه‌وه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران له‌كار بخه‌ن.
وێڕای ئه‌و گومانانه، پسپۆڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی به‌ریتانیا پێشبینیی كردووه كه ڤایرۆسه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی داهاتوو، له دروستكراوی ده‌وڵه‌تێك بێت كه توانای ته‌واوی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئه‌تۆمی هه‌بێت، به‌دووریشی زانی چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان بتوانن ئه‌و ڤایرۆسه دروست بكه‌ن.
جگه له ئه‌مریكا و روسیا، چین و كۆریای باكوریش له پرۆسه‌ی هاككردن و چه‌تیی ئه‌لیكترۆنیدا چالاكن، ئه‌مه‌ش وه‌ك جه‌نگێكی ئه‌لیكترۆنیی سارد وایه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت ببنه پێشه‌نگ و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت سیستمه هه‌ستیاره‌كه‌ی ئه‌وی دیكه بسوتوێنێ و له‌كاری بخات.
پسپۆڕه‌كه ئاشكرایكردووه كه ڤایرۆسی ستكسنت-ی ئه‌مریكا نه‌ك دامه‌زراوه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم-ی له‌كارخست، به‌ڵكو په‌لیشی بۆ چه‌ندین دامه‌زراوه و سیستمی هاوشێوه‌ی دیكه له جیهاندا كێشا، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسێكی له‌وجۆره و سنودار كردنی پهلكێشانهكهی، كارێكی سه‌خته.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستییه‌ش، غایكین له توێژینه‌وه‌كه‌یدا وتویه‌تی: “ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانی به موشه‌كی ئه‌تۆمی، زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت”.
ئایا جیهان ئاماده‌یه؟
ئه‌وه‌ی ئه‌و توێژه‌ره به‌ریتانییه‌ی نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت وڵاته ئه‌تۆمییه‌كان، بایه‌خێكی زۆر ناده‌ن به ئه‌گه‌ری ده‌رئه‌نجامه وێرانكه‌ره‌كه‌ی هێرشێكی له‌وجۆره و وتویه‌تی: “حكومه‌ته‌كان ناتوانن له‌وه بگه‌ن كه ئه‌م پرسه چه‌ند ئاڵۆزه”.
هاوكات له‌گه‌ڵ رهشبینییهكانی غایكین و زۆرێك له پسپۆڕانی بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، كه‌چی فه‌رمانده‌یی ستراتیژیی ئاسمانی كه به‌رپرسه له جبه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له 28ی نیسانی رابردوودا رایگه‌یاندبوو كه سیستمی ئه‌تۆمیی ئه‌مریكا له‌رووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پارێزراوه.
ئه‌گه‌ر واش بێت، ئه‌وا سروشت و ئاستی پێشكه‌وتنی سیستمی به‌رگریی ئه‌لیكترۆنی له وڵاتێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕدرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ڵكشانی ته‌نگژه‌ی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكور به به‌رده‌وامی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ڤایرۆسیش بێنه سه‌ر خه‌تی ململانێكه و ئه‌وكاته‌ش دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌چێ و كارله‌كار ده‌ترازێت.