لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت ئەنجامدانی ئەم خووانە لە شەواندا پیربوونی رووخسار خێرادەکەن

ئەنجامدانی ئەم خووانە لە شەواندا پیربوونی رووخسار خێرادەکەن

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

رەنگە درک بەوە نەکەیت هەندێک لەو خووانەی شەوان ئەنجامیان دەدەیت زیان بە پێستی رووخسار دەگەیەنن، بە جۆرێک دەبنە هۆکار بۆ زوو چرچبوونی و دروستبوونی زیپکە و سوربوونەوەی.

ماڵپەڕی “هێڵس لاین”ئاماژە بە دیارترین ئەو خووانەی شەوان دەدات کە زیان بە پێستی رووخسار دەگەیەنن، ئەوانیش:

خەوتن بە ماکیاژەوە و نەشۆردنی رووخسار پێش چوونە جێگەی خەو.

٢خەوتن لەسەر یەکێک لە لاکانی جەستە، هۆکارە بۆ فشار خستنە سەر لایەکی رووخسار کە چرچی و زیپکە و دەرکەوتنی هێڵی رەشی ژێر چاو دروست دەکات.

٣راستەوخۆ پێش چوونە جێگەی خەو خۆت بشۆیت بەتایبەت ئەگەر بە ئاوی زۆر گەرم بێت، هەوکردن دروست دەکات.

٤بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی شەوان کە زەیتیان تێدایە هۆکارە بۆ گرتنی کونیلەکان و دەرکەوتنی زیپکە.

٥. بەرگی سەرین و جێگەی خەو و بەتانییەکەت پاک نەبێت و جۆرییەتی قوماشەکەیان زیان بە پێست بگەیەنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە