
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو (119) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی (كوردستان)، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی 22ی نیسانی 1898 خێزانی به‌درخانییه‌كان له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ریانكرد، به‌ر له‌وه‌ی یاده‌كه‌ی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه زۆر رۆژنامه‌نووس هه‌ن ده‌ڵێن باشترین یادكردنه‌وه ئه‌وه‌یه سه‌لامه‌تی گیانی رۆژنامه‌نووسان ده‌سته‌به‌ر بكرێت‌و دۆسێی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
دواین كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌رێم، كه‌یسی رۆژنامه‌نووس وه‌دات حوسێنه، كه له13ی ئابی رابردوو له‌شاری دهۆك پاش رفاندنی به‌كوژراوی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی رۆشتووهو تائێستا كه‌یسه‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێك نه‌چووه‌ته پێشه‌وه.
وه‌دات حسێن ماوه‌یه‌ك له‌میدیاكانی سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كاریكردووه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌یسه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و هیچ بڕیارێكی تیا نه‌دراوه.
تاریق حسێن برای وه‌دات به”نیقاش”ی وت “براكه‌م كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه‌و تائێستاش هیچ به‌ره‌و پێشچوونێك لهكهیسهكهیدا رووینه‌داوه‌و هیچ كه‌سێكیش ده‌ستگیرنه‌كراوه”.
كوژرانی وه‌دات درێژكراوه‌ی زنجیره‌یه‌كه له‌كوژرانی رۆژنامه‌نووسان له‌ساڵی 2007ه‌وه هه‌تا ساڵی رابردوو، دیارترینیان تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان (سۆرانی مامه حه‌مه – كه‌ركوك)و (سه‌رده‌شت عوسمان – هه‌ولێر)و (كاوه گه‌رمیانی – كه‌لار)و (وه‌دات حسێن – دهۆك) بوون، هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش به‌وه ناسرابوون كه ره‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵات بوون.
دلۆڤان به‌رواری سه‌رۆكی گروپی پارێزه‌رانی دۆسییه‌ی وه‌دات، كه ژماره‌یان 13 پارێزه‌ره باسی له‌وه‌كرد پێویسته له‌كه‌یسی وهداتدا لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بكردایه، چونكه كه‌سوكاری وه‌دات په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دهۆك درێژ دهكهنو ئه‌وانیش هه‌ر خۆیان لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن.
به‌رواری به”نیقاش”ی وت “ته‌نیا دۆزینه‌وه‌ی بكوژی وه‌دات گرنگ نییه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانرێت ئه‌وه ئاشكرابكرێت، كه كێ له‌پشت كوشتنی وهداتهوهیه، به‌داخه‌وه له‌كوردستان بكوژی رۆژنامه‌نووسان نادۆزرێنه‌وه، به‌هیواین ئێمه بتوانین بكوژی وه‌دات بدۆزینه‌وه‌و هۆكاره‌كانی كوشتنه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا بكه‌ین”.
یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ی كه لهعێراقو هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات، كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌نووسان (CPJ)ی ئه‌مریكییه، ئه‌و رێكخراوه لهراپۆرتهكانیدا به‌دواداچوونی بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كان كردووه‌و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان نه له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا، نه له‌بواری دادگایكردن هیچ به‌ره‌و پێشچوونێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه، ئه‌وه‌ش به‌قسه‌ی شه‌ریف مه‌نسور.
شه‌ریف مه‌نسور، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكووری ئه‌فریقای (CPJ) به”نیقاش”ی وت “دواین به‌دواداچوونمان له‌مانگی ئازار‌و نیسانی ئه‌مساڵ بووه‌و تایبه‌تیش بووه به‌كه‌یسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی تیرۆر‌كراون، یان توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌یسه‌كان هیچ به‌ره‌و پێشچوونێكیان به‌خۆوه نه‌بینیوه”.
كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان یا ناگه‌نه ئه‌نجام، یاخود كاتێك ئه‌نجامه‌كه‌یان بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ كه‌سوكارو هاوكاره‌كانیان جێی باوه‌ڕ نین.
بۆ نموونه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكوژی رۆژنامه‌نووسان سه‌رده‌شت عوسمان‌و كاوه گه‌رمیانیان راگه‌یاندووه، كه‌چی كه‌سه نزیكهكانیانو رێكخراوه‌كانی داكۆكی له‌رۆژنامه‌نووسان دڵیان به‌و ئه‌نجامانه ئاو ناخواته‌وه.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌رێم به”نیقاش”ی وت “چه‌ند كه‌یسێكی رۆژنامه‌نووسمان هه‌یه له‌هه‌رێم كه له‌لایه‌ن دادگاوه یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كانیان هیچ جێگه‌ی باوه‌ڕ نین”.
ره‌حمان وتیشی “راسته كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان كاوه‌و سه‌رده‌شت یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕكردن بهئهنجامهكانیان زۆر ئه‌سته‌مه‌و به‌ته‌واوی جێگه‌ی گومانن، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌تاوانی كوشتنه‌كه دادگایی كراون، گومانمان نییه، ئه‌و كاره‌یان پێكراوه”.
كاوه گه‌رمیانی كانوونی یه‌كه‌می 2013، له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراو كوژرا، سه‌رده‌شت عوسمانیش له‌ئایاری ٢٠١٠ له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌هه‌ولێر رفێنراو پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی بهقۆڵبهستراوی له‌نزیك موسڵ دۆزرایه‌وه.
كاروان ئه‌حمه‌د، برای رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی بۆ نیقاش وتی “ئه‌نجامی كه‌یسی كاوه گهرمیانیو رۆژنامه‌نووسه هاوڕێ شههیدكراوهكانی وه‌ك، سه‌رده‌شت عوسمان‌و سۆرانی مامه حه‌مه، نه بۆ ئێمه، نه بۆ رای گشتی جێگه‌ی باوه‌ڕ نین”.
نه‌ك كه‌سوكاره‌كان، ته‌نانه‌ت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش زۆر دڵیان به‌و ئه‌نجامانه خۆش نییه كه راده‌گه‌یه‌نرێت، شه‌ریف مه‌نسور، به‌رپرسی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت “ئێمه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووین دادگا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆكردنی رۆژنامهنووسانو ده‌شزانین، كه‌یسه‌كان به‌لارێدا براون‌و بكوژی سه‌ره‌كی تیرۆركردنه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
ده‌شڵێت “له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ههرێمو دادگاكانیش له‌و باره‌وه چه‌ند جارێك گفتوگۆمان كردووه، به‌ڵام له‌هه‌موو جاره‌كاندا وه‌ڵامێكی باوهڕپێكهریان نه‌داوه‌ته‌وه به‌ئێمه”.
ئه‌و كاته‌ی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی بكوژانی كاوه گه‌رمیانی به‌ڕێوه ده‌چوو، پارێزه‌ره‌كانی له‌میدیاكانه‌وه ده‌یانوت هیچ متمانه‌یان به‌ئه‌نجامه‌كان نییه‌و به‌لاڕێدا ده‌برێن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام دۆسێكه به‌و شێوه‌یه كۆتایی هات كه خۆیان گومانیان لێی هه‌بوو.
كاوه له‌تیف یه‌كێك بوو له‌و پارێزه‌رانه‌ی له‌كه‌یسی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی كاریكردووه، به”نیقاش”ی وت “زۆر به‌ڕوونی دیاره كه‌یسی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی به‌لارێدا براوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه چه‌ند جارێك له‌به‌رده‌م دادوه‌ر وته‌ی خۆی گۆڕی‌و دواتر لهوتهكانی په‌شیمان بووه‌وه”.
كاوه له‌تیف وتیشی “لایه‌نی لێكۆڵینهوهكانو دادگا له‌و باره‌وه كهمتهرخهمنو كهمتهرخهمییهكهشیان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ئه‌و لایه‌نانه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزب‌و دهسهڵاتدانو ناتوانن كه‌یسه‌كان وه‌ك خۆی یه‌كلابكه‌نه‌وه، كه كاتێك بكوژه‌كه‌ش ده‌دۆزنه‌وه، هانده‌ری كه‌یسی كوشتنه‌كه نادۆزنه‌وه‌و به‌وه‌ش كه‌یسه‌كه داده‌خه‌ن”.
نه‌ك هه‌ر پارێزه‌ره‌كان، بگره به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش تێبینی‌و ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كه‌یسه‌كان هه‌بوو، بۆتان به‌كر كه به‌ڕێوه‌به‌ری داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستانه بۆ نیقاش وتی “ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی رایگشتی ره‌خنه‌و تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان هه‌یه‌و زۆرجاریش لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ك پێویست به‌ده‌م داواكارییه‌كانی ئێمه نایه‌ن، كه تایبه‌ت به‌و كه‌یسانه ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ین”.
بۆتان به‌كر وتیشی “ئێمه به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ر شتێكمان ئاڕاسته كرابێت به‌دواداچوونمان بۆ كردووه‌و ناردومانه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌ڵام ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی به‌دواداچوونمان هه‌یه نه‌ك لێكۆڵینه‌وه”.
له‌به‌رانبه‌ردا وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان هه‌ر كه‌یسێكی رۆژنامه‌نووسی خرابێته به‌رده‌میان به‌وردی كاریان له‌سه‌ر كردووه‌و ئهنجامهكهشیان بۆ رای گشتی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌و باره‌شه‌وه لایه‌نی لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تبارده‌كات.
ئومێد موحسین، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به”نیقاش”ی وت “دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان كاری كردووه‌و هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش چووبێته دادگا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پرۆسه‌ی دادگایی به‌ڕێوه چووه”.
هه‌رچی هێزه ئهمنییهكانیشه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ئاراسته‌یان دهكرێتو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌بردووه.
عه‌لی محه‌مه‌د، كه له‌كاتی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی لهدۆسییهكهدا كردووه به”نیقاش”ی وت “وه‌ك ئاسایش كاری ته‌واوی خۆمان كردووه‌و بكوژمان ده‌ستگیركردووه‌و راده‌ستی دادگامان كردووه”.
وتیشی “ئێمه حه‌قمان به‌سه‌ر قسه‌ی خه‌ڵك‌و هیچ لایه‌نێكه‌وه نییه كاری خۆمان ده‌كه‌ین‌و باكمان به‌قسه‌ی كه‌س نییه، بكوژی كاوه گه‌رمیانیش ده‌ستگیركراوه‌و سزای خۆی وه‌رگرتووه”.
له‌ناو بۆچوون‌و هه‌ڵوێستی ناچوونیه‌كی لایه‌نه جیاوازه‌كان، ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كاتێك ساڵی داهاتوو یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌نه‌وه، لانی كه‌م دۆسێی كوژرانی هاوه‌ڵه‌كانیان گه‌یشتبێته ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌وانیش دووباره نه‌بێته‌وه.
سەرچاوە:نیقاش