ڤیان فه‌ره‌ج
وه‌ختێك وتاره‌كه‌ی زی گاردیه‌نی كاك دكتۆر ره‌نج عه‌لادینم خوێنده‌وه كه‌رۆژی ١٢\٥\٢٠١٧ له‌كاتژمێر ١٣:٥٥خوله‌كدا له‌ژێر ناوی (چه‌كداركردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه ده‌توانێت به‌ئه‌نجامی پێجه‌وانه‌يی مه‌زن به‌سه‌ر ئه‌مریكیه‌كاندا بشكێته‌وه) بڵاوی كردۆته‌وه، تێگه‌یشتم ئێمه‌ی كورد هێشتا نازانین به‌رپرسیارێتی بڕوانامه‌ی بڵند چه‌نده گه‌وره‌یه له‌دونیای راستینه‌ی ئه‌كادیمیدا، هه‌ربۆیه جه‌نابیان به‌وجۆره له‌به‌رزیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی قوڵی له‌سه‌ر روداوه‌كان هه‌بوبێت دیوه شاراوه‌كانی مه‌سه‌له‌كانی خوێندبێته‌وه، زۆر به‌ساده‌یی تایتڵی ئه‌كادیمی به‌كاردێنێ‌و چه‌ند خاڵێك ریز ده‌كا كه ده‌كرا ئه‌گه‌ر شاره‌زاییه‌كی زیاتری هه‌بوایه باشتر بتوانرایه هه‌م له خزمه‌ت ئه‌جندای خه‌ڵكانی تردا وتاره‌كه‌ی نه‌قۆزرایه‌ته‌وه‌و هه‌م خۆشی شاره‌زاییه‌كانی قوڵتر بكردایه‌ته‌وه.هه‌ڵبه‌ت له‌نوسینی ئه‌م وه‌ڵامه‌دا هیچكات داوای ئه‌وه‌ی لێناكرێ كه لایه‌نگیری پیشانبدا له‌نوسینه ئه‌كادیمیه‌كانیدا بۆ هیچ لایه‌ن‌و پارتێك، به‌ڵام وه‌ختێ تاتیتڵی زانستی بۆ پرسێك به‌كاردێ كه ره‌نگه ببێته هۆكاری زه‌ره‌رگه‌یاندنی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، گروپێك یان ئینتیمایه‌ك، ئه‌وا پێویسته وه‌ڵام بدرێته‌وه‌و له شوێنی خۆیدا زوم بكرێ، تاهه‌ڵه ده‌رخواردی خوێنه‌ر نه‌درێ، به‌تایبه‌ت له‌ناوخۆی وڵات‌دا؛ بۆ نمونه بۆ ده‌بێت ئه‌مریكا هه‌ڵه بێت له چه‌كداركردنی یه‌په‌گه‌دا؟
لێره هه‌وڵده‌ده‌م په‌ره‌گراف به‌په‌ره‌گراف وتاره‌كه‌ی شی بكه‌مه‌وه‌و نیه‌ته‌كانی بخه‌مه ژێر زوم تا بزانین هه‌ر به‌ڕاستی كاك دكتۆر ره‌نج ئه‌كادیمیه‌كی بێلایه‌نه یان له‌پێناو ئه‌جندایه‌كی تایبه‌ت توانا زمانی‌و ئه‌كادیمیه‌كانی له‌میدیا جیهانیه‌كان به‌كارده‌هێنێ.
سه‌ره‌تا نوسه‌ر ده‌نوسێ، (ئه‌مریكا به‌هره‌مه‌ند نه‌بوه‌و به‌هه‌ڵه تێوه‌گلانی خۆی له‌ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا لێكداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری پێدانی راسته‌وخۆی چه‌كی قورس به هێزه‌كانی سوریای دیمۆكراتیك كه یه‌په‌گه هه‌ڵسوڕێنه‌ریه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌شێكی باشی پێكده‌هێنێ، ره‌نگه نائارامی زیاتر روبكاته ناوچه‌كه.)
باشه با له‌نوسه‌ر بپرسین، نائارامی زیاتر له‌ناوچه‌كه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه له‌بنه‌ماوه ناوچه‌كه نائارامه‌و پشكی شێری ئه‌و نائارامیه‌ش بۆ ئه‌و توركیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نوسه‌ر له‌په‌ره‌گرافێكی تری‌دا ده‌رباره‌ی ده‌نوسێت‌و ده‌ڵێت (ده‌بێت چه‌كداركردنی یه‌په‌گه كه ده‌سته‌خوشكی په‌كه‌كه‌یه به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵدا دروستببێ، چونكه به‌درێژای ٤٠ ساڵی رابردو په‌كه‌كه له‌جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ توركیا‌و توركیاش ده‌ترسێ له‌هه‌بونی ئۆتۆنۆمیه‌كی كوردی هاوسێی سنوره‌كانی، ئه‌مه‌ش نابێت فه‌رامۆش بكرێ، چونكه توركیا هێزی دوه‌می سه‌ربازی ناتۆیه‌و…ئه‌و هێزه‌شه كه هه‌ژمونگه‌ری ئێران و روسیا سنوردار ده‌كا، هه‌ربۆیه فه‌رامۆشكردنی ئه‌م پێكهاته گرنگه‌ی دونیای رۆژاوا ره‌نگه له‌ئاینده‌دا زه‌ره‌ری زیاتر بێ له قازانجه‌كانی بۆكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی).
له‌راستیدا زۆر پێم سه‌یره ئه‌م وتاره له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیسیه‌نێكی كورده‌وه نوسراوه، كه به‌به‌رچاویه‌وه له‌ماوه‌ی ٢٦ ساڵی رابردودا توركیا جگه له‌جێگیركردنی نزیك ١٥٠٠ سه‌ربازی تورك و كردنه‌وه‌ی پتر له ١١ بنكه‌ی سه‌ربازی، لانی كه‌م ساڵی ده‌یان جار هێرشی بۆردومانی‌و فرۆكه‌و بگره زه‌مینیشی به‌مدوایه بۆسه‌ر باشیك ئامه‌دو قه‌ندیلو حاجی ئۆمه‌ران‌و..تد، ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردو پارله‌مانی هه‌رێم و عیراقه‌وه داوای پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عیراقی لێكراوه، به‌ڵام بێ گوێدانه هه‌مو بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پاراستنی سنور‌و هاوسێیه‌تی به‌رده‌وامه. له‌ولاشه‌وه چ پێش ده‌ركه‌وتنی داعش‌و چ دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌سوه‌ردانێكی راسته‌وخۆی له كاروباری سوریادا هه‌بوه به چه‌ندین تۆن به‌ڵگه‌ی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به‌داعشو گروپه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه له‌سه‌ر ساغ بۆته‌وه‌و كه‌چی نوسه‌ر چاو له یاسای قه‌لاچۆكردنی تیرۆریزمی جیهانی و یاسا باوه‌كانی رێزگرتنی هاوسێیه‌تی نێوان وڵاتان فه‌رامۆش ده‌كاو ده‌یه‌وێ باسی نائارامیه‌ك بكا كه توركیا ره‌نگه له‌دوای ئه‌م پرۆسه‌ی چه‌كپێدانه‌وه وه‌ك په‌رچه‌كردار ئه‌نجامی بدا له‌كاتێكدا به بڕوای ئێمه چه‌كداركردنی یه‌په‌گه‌و سوپای سوریای دیمۆكراتیك په‌رچه‌كرداری ئه‌و ده‌یان تۆن به‌ڵگه‌یه‌ی تێوه‌گلانی توركیایه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی داعشدا.
له‌كاتێكدا نوسه‌ر پێیوایه توركیا له‌توانایدایه دۆستایه‌تی نێوان یه‌په‌گه‌و ئه‌مریكا تێكبدا، هه‌ر خودی خۆشی باسی ئه‌و نائارامیانه ده‌كا به درێژای مێژو توركیا له هێرش بۆسه‌ر په‌كه‌كدا له‌باكوری عیراق ئه‌نجامی داوه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ نوسه‌ر ئامانج بوبێت له پێدانی به‌ڵگه له‌سه‌ر تواناكانی توركیا له تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان یه‌په‌گه‌و ئه‌مه‌ریكا له‌رێگای هێرشو راوه‌دونان، ئه‌وه به‌دیوه‌كه‌ی تردا به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی ئۆریجناڵیتی نائارامیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ كه توركیا سه‌رچاوه‌یانه‌و هێزه كوردیه‌كان جگه له‌ڕۆڵی خۆپارێزی هیچكات نائارامیه‌كی وه‌هایان دروستنه‌كردوه ببێته مایه‌ی مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر ناوچه‌كه. ره‌نگه ئه‌وه‌نده به‌س بێت نوسه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ سێ ساڵی رابردو له ٢٠١٤ كه هه‌ده‌په دروست بو تا ئه‌مڕۆ. هه‌ڵبه‌ت ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا جگه له ئه‌نجامدانی ده‌یان ئۆپراسیۆنی كاولكاری و سه‌پاندنی دژه هاتوچۆ بۆسه‌ر ناوچه كوردیه‌كان بۆ ماوه‌ی پتر له ١٥٠ رۆژ، زیاد له ١٠ هه‌زار ئه‌ندام‌و لایه‌نگری هه‌ده‌په خزێنراونه‌ته زیندانه‌كان، و پارتێك كه به حه‌قی هه‌ڵبژاردن ٨٠ كورسی هێنا، له‌به‌ر نیه‌ته خراپه‌كانی توركیا نه‌ك به‌ته‌نها هه‌ڵبژاردن دوباره كرایه‌وه، به‌ڵكو دوای ده‌رچونی جارێكی تری پارته‌كه له‌به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ئه‌وسا پارله‌مانتارانی خسته زیندان و پارێزی دیبلۆماسی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن، سه‌دان كه‌سی سوتاند له بیناكانداو هه‌زارانیشی ئه‌شكه‌نجه دا. من له‌دكتۆر ره‌نج ده‌پرسم پێدانی چه‌ك نائارامی دروستكردوه یان ئه‌و قه‌تڵوعامه‌ی كه باسم كرد به‌تایبه‌ت وه‌ختێ هیوا نامێنێ بۆ هاوڵاتی كوێی هه‌یه له شاخه‌كان زیاتر روی تێبكا؟
یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی نوسه‌ر هایڵایتی ده‌كا، مه‌سه‌له‌ی كێشه‌و ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی ناوكوردانه‌و ده‌نوسێت؛ (ره‌هه‌ندی كێشمه نێوخۆییه‌كانی كوردیش هه‌ن، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه شه‌ر بۆ مافه كلتوری و سیاسی و خاكیه‌كانی كوردانی باكور ده‌كا، كه‌چی كوردانی گروپه‌كانی تر به‌كه‌م ده‌بینێت. وه‌ك قاره‌مان ده‌بینران‌و ختێ له ٢٠١٤\-٢٠١٥دا چونه شه‌نگال، كه‌چی ئه‌مێستا به‌كه‌م سه‌یری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه داوای چۆڵكردنی شه‌نگالی كردوه. وه‌ختێك حكومه‌تی هه‌رێم بچوك ده‌بینێ، مانای وایه په‌كه‌كه هه‌وڵی ئه‌مریكاو هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیش بچوك ده‌بینێ له سه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه‌و رزگاركردنی موسڵدا..).
له‌راستیدا پێم سه‌یره دیسان دكتۆرێك ئه‌ندامی ئه‌وه‌نده ناوه‌ندی ئه‌كادیمی جیهانی بێت، كه‌چی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان به‌یه‌ك ته‌رازوی سه‌نگ ببینێ؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نوسه‌ر كه‌مێك تێبگه‌یشتایه كێ هه‌رێمی كوردستانی بچوككردۆته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه هاوپه‌یمانان‌و ئه‌مه‌ریكا بیر له دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێكی حه‌تمی بكه‌نه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه ده‌یزانی بۆچی خودی ئه‌و هاوپه‌یمانانه به‌هه‌ولێردا چه‌كه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ رۆژاواو یه‌په‌گه. هه‌ڵبه‌ت خراپی دۆخی دیمۆكراسی‌و مافی مرۆڤ، به‌رزی ئاستی گه‌نده‌ڵی، دابه‌شبونه‌وه‌ی ئیداریی‌و په‌كخستنی دامه‌زراوه شه‌رعی‌و فه‌رمیه‌كان، خۆ داكوتان به‌كورسی‌و تێوه‌گلان له كاری نامه‌شروعی وه‌ك بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش‌و به‌كارهێنانی چه‌كی پێبه‌خشراوله‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان له‌كوشتوبڕی هاوڵاتیان و بڵاوبونه‌وه‌ی نائارامی ئاسایش به‌تایبه‌ت له‌رفاندن‌و كوشتنی هاوڵاتیاندا وای كردوه هه‌رێمی كوردستان بچوك ببێته‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندی به‌هیچ لایه‌نێكه‌وه نیه جگه له‌سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی باڵاده‌ستانی هه‌رێمه‌وه.
خاڵێكی تر كه نوسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژاڤایه، گوایه ( رێگایان پێ نادرێ بچن دژ به داعش له‌سوریا شه‌ڕ بكه‌ن. ..پێویسته ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێتیه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه به‌كاربهێنێ تا بكرێته‌وه به‌ڕوی هێزه‌كانی تردا‌و پلورالیزم به‌دی بهێنێ)، هاوكات له كۆتا په‌ره‌گرافیشدا ده‌نوسێ (ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مریكا بتوانێ ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و بكا ئه‌وا گه‌ره‌نتی ده‌داته هێزه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت توركیا!) پرسیار ئه‌وه‌یه؛ به‌شداریپێكردنی ئه‌نه‌كه‌سه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بۆ ده‌بێت گه‌ره‌نتی بداته توركیا؟ هه‌ر به‌راست كاكی دكتۆر ئاگات لێیه چی ده‌نوسی؟