شه‌ریف كواشی تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری (چارلی ئیبۆ) پێشتر له‌جیهانی مادده‌ی هۆشبه‌رو خۆشه‌ویستی ئافره‌تاندا ژیاوه‌و دواتر كه‌وتووه‌ته نێو دونیای توندڕه‌وییه‌وه، كه كواشی له‌سه‌ره‌تای گه‌نجیدا به‌وه ناسراوبووه كه خونی به‌وه‌وه بینیوه رۆژێك ببێته هه‌ستێره‌یه‌كی موسیقای راپ.
پێش 12 ساڵ یه‌كێك له‌و دوو برایه تۆمه‌تبار بوونه به‌ته‌قه‌كردن له‌گۆڤاری (چارلی ئیبۆ)، به‌ڵام ئه‌و دوو گه‌نجه وه‌كو هه‌موو گه‌نجانی تری فه‌ره‌نسا گرنگییانه به‌ئافره‌ت‌و كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌دا، نه‌ك به‌رگریكردن له‌پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د.
ئیدی شه‌ریف كواشی فه‌ره‌نسی 32 ساڵ له‌دوای ساڵی 2003 به‌دوا گۆڕا بۆ دیارترین داواكراو، كه پێشتر خه‌ونی ئه‌وه‌بوو ببێته هه‌ستێره‌ی موسیقای راپ، ته‌نانه‌ت له‌فیلمێكی دۆكیومێنتاریشدا ده‌رده‌كه‌وێت شه‌ریف گۆرانی راپ ده‌ڵێت‌و جلێكی سه‌رده‌مییانه‌ی پۆشیوه، چونكه ئه‌و هێنده‌ی گرنگی به‌و بواره ده‌دا گرنگی به‌قورئان نه‌ده‌دا، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی له‌فه‌رید بنیتۆی برای نزیك ببێته‌وه.
بنیتۆ یه‌ك ساڵ له‌كواشی گه‌وره‌تره‌و فیكره‌ی سه‌له‌فییه‌تی هه‌یه‌و له‌مزگه‌وتێكی به‌ناوبانگی باكوری رۆژهه‌ڵاتی پاریس وانه‌ی ئایینی به‌و خه‌ڵكه ده‌وته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه هاتبوون.
كاتێك كواشی له2008 گیراو دادگایی كرا دانی به‌وه‌دا ناوه كه بنیتۆی برای پێی وتووه ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه شه‌هیدن، وتویه‌تی زۆر كاریگه‌ر بووم به‌مامه‌ڵه خراپه‌كانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كانی ئه‌بو غرێب له‌به‌غدا.
بنیتۆ شانه‌یه‌كی 12 كه‌سی له‌كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه كه‌مترین ته‌مه‌نیان 12 ساڵ بووه له‌فه‌ره‌نسا دروستكردووه‌و ره‌وانه‌ی عیراقی كردووه كه هه‌موویان فیكره‌ی توندڕه‌وییان هه‌بووه.
ئیدی له25 ینایه‌ری 2005 كواشی ده‌ستگیركرا، به‌ڵام وتویه‌تی ئاماده‌م بچمه سوریا‌و له‌وێوه بۆ عیراق كه پۆلیس ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و ئه‌و شانه‌یه هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه كه ناردوومه.
پاشان له‌ساڵی 2010 به‌تۆمه‌تی یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیركرا كه ویستوویانه ئیسماعیل عه‌لی بلقاسم له‌فه‌ره‌نسا ده‌رباز بكه‌ن، كه ئیسماعیل خاوه‌نی پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆڕی میترۆی پاریس بووه له‌ساڵی 1995 كه به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژراو 120 كه‌سیش برینداربوو.
پاشان پۆلیس هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دۆزییه‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌قاعیده‌وه هه‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌ماڵه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه له‌ئینته‌رنێت به‌دوای ماڵپه‌ڕه توندڕه‌وه‌كاندا گه‌ڕاوه.
سەرجاوە :ئاوێنه‌نیوز