ماوه‌یه‌كه رۆژ له‌دواى رۆژ ده‌نگۆى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى له ئه‌جێنداى به‌شێك له پارته‌سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌نگۆیه‌كى به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مه به كوێ ده‌گات؟ ئایا ئه‌م كه‌مپینه ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشكردنه یان نه‌خێر گه‌یشتنه ئه‌نجامێكه كه ساڵه‌هاى ساڵه خوێن و ئاوى كورد به هیلاك گه‌یشتووه له‌پێناو ئه‌م ناونیشانه‌دا.
درووست ئه‌وه‌یه كه ئێمه چ وه‌ك نه‌وه‌ى نوێ، یان وه‌ك نه‌وه‌ى شۆڕش باش تێگه‌یشتووین له شێوه‌ى حكوم و خه‌باتیان له ماوه‌ى بیست و پێنج ساڵى ئۆتۆنۆمى كوردستان، وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته مێژوو له تۆماركردنى كرده‌كانى هه‌ردوولایان چ پارتى وه چ یه‌كێتیى به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت له باره‌ى سه‌ربه‌خۆیى تیشكى بخه‌مه سه‌ر، ئه‌وه‌یه كه ئێمه كام هه‌نگاو وه یان كام نموونه بگرینه به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌و خه‌ونه.
ئاشكرایه له مێژووى سه‌ده‌ى بیستدا سێ نموونه‌ى به‌رچاو هه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیى و راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت له‌و سێ نموونه‌یه‌دا كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه دروستبوون له ئه‌نجامى توانه‌وه‌ى چه‌ندین ئیمپراتۆریه‌ت له ته‌واوى جیهاندا، به نموونه، ئیمپراتۆریه‌تى: نه‌مساوى، هه‌نگارى، عوسمانى، سه‌فه‌وى .. هتد.
دووه‌م: پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌م له‌بارترین و جوانترین نموونه‌ش ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله، بۆیه ده‌مه‌وێت باسى كورته‌یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه بكه‌م كه ئیسرائیل له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م كردییه بنه‌ما بۆ راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش به پیاو و نموونه‌ى وه‌ك (داود بنگۆرین) كه توانى ده ساڵ پێش چركه‌ساتى سه‌ربه‌خۆیى چه‌ك و چۆڵى درووست و به‌هێز دابین بكات بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنیان له دواى دروستبوونى ده‌وڵه‌تیان، هه‌نگاوێكى تر‌ى بێ وێنه‌یان ئه‌وه بوو كه توانیان زمانى عیبرى رێكبخه‌نه‌وه چ به نووسین چ به قسه‌كردن، واته هه‌وڵبده‌ن زمانێكى فه‌رمى له‌دایكبێت له‌برى دوانزه شێوه‌زار، ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ش له‌لایه‌ن ماندوونه‌ناسێكیان به‌ناوى (ئه‌لیه‌عاز بن یه‌هودا) تۆماركرا.
هه‌نگاوێكى تر ئه‌وه بوو كه ده‌زگاى هه‌واڵگیرى هاجانا كردى، به‌به‌رده‌وامى هه‌وڵى كۆچكردنى یه‌هودییه‌كانى ده‌دا بۆ خاكى فه‌ڵه‌ستین، بۆیه هه‌ر ئه‌و ته‌وقیته بوو كه بوو به مایه‌ى سه‌رسوڕمان له‌لایه‌ن جیهانه‌وه. وه بڕى تێچووى مه‌راسیمى رۆژى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یشیان بریتی بوو له دووسه‌د دۆلار.
نموونه‌ى سێیه‌م، رووخانى یه‌كێتیى سۆڤییه‌ت و له‌دایكبوونى پانزه ده‌وڵه‌تى نوێیه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌شه‌ى مۆدێرنێته له جیهانى ئه‌وروپاى رۆژئاوا و رۆژهه‌لاَتدا، وه بالاَده‌ستبوونى سه‌رده‌مى جیهانگیرى به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مریكا، هه‌نگاوگه‌لى سه‌ره‌كى بوون بۆ سه‌ربه‌خۆیى به‌شێكى باش له گه‌لان له دونیادا.
سه‌باره‌ت به كورد له كوردستانى باشوور، شوهره و ناوبانگى باش رۆیشتووه، ته‌نها پێویستى به سه‌ركرده و یه‌كده‌نگى هه‌یه له‌مه‌ڕ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه، جگه له‌مه‌ش هه‌رچه‌نده زوو نیه بۆ خۆیه‌كلاییكردنه‌وه به پێداچوونه‌وه به زمانى كوردى و هه‌ڵبژاردنى رێنووسێكى ره‌سه‌ن كه بۆ زمانى ده‌وڵه‌تداریمان جێگاى شانازى بێت. وه هێزمان له تاقیكردنه‌وه‌ى جه‌نگى داعش و دژ به تیرۆر باشترین نموونه‌ى بالاَن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى جددى بنرێت له پێناو سوپایه‌كى یه‌كگرتووى نیشتیمانیدا، بۆیه چ زووه هه‌وڵبدرێت دوو جۆر له وێنه‌ى ده‌وڵه‌تدارێتى له كوردستاندا له‌دایك ببێت..
١- سوپایه‌ك كه خۆى به خاوه‌نى ئه‌رز و خه‌ڵك و پاراستنى كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فى كوردستان بزانێت به‌بێ جیاوازى چینایه‌تى، سیاسى، ئایدۆلۆجى، ئایینى و مه‌زهه‌بى.
٢- هێزه سیاسییه‌كان كه خۆیان له حزبه‌كانیان مه‌نه‌فێست ده‌كه‌ن، به لۆجیكى مه‌ده‌نییانه گوزارشت له خۆیان و په‌یڕه‌و و پرۆگرامیان ده‌كه‌ن.
٣- چ زووه هه‌وڵبده‌ین ببینه خاوه‌نى ئه‌جێندایه‌كى روون بۆ وێنه‌ى سیاسه‌تى كوردى له ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك پاشكۆ بوون بۆ ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه، واته دۆستایه‌تى دیبلۆماتیمان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و پاراستنى خاك و كه‌رامه‌تى خاك بێت نه‌وه‌ك پاراستن حزب و كه‌سایه‌تى حزبی.
هه‌موو ئه‌مانه شاهید و هاوكار ده‌بن بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى، به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر له‌م خاڵه ساده و ساكارانه لا بده‌ین ئه‌وا مانایه‌ك به‌ده‌سته‌وه نادات بۆ خاوه‌نى ئه‌جێندایه‌كى سیاسى دوابه‌دواى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى.