وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین “پێشێلكاری سه‌خت ئه‌نجامدراون و دوژمنكاری تایه‌فه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی فراوان و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت هه‌موو ئاسته‌كانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه”.
وەزارەتەکە ڕاپۆرتی خۆی بۆ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌جیهاندا بۆساڵی 2016 بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به چه‌ند جۆرێك له پێشێلكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه له‌و ساڵه‌دا و باسی ڕێگریى كردووه له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆهه‌ولێر.
كوشتنی رۆژنامه‌نووسان
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن‌یان ڕاگه‌یاندووه كه‌سوكاری كوژراوه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كوشتنانه به‌رپرسن.
ئاماژه‌به‌وه‌دراوه، له 13ی ئاب-دا ویداد حوسێن عه‌لی، كه رۆژنامه‌نوسێك بوو بۆ ڕۆژ نیوز كاری ده‌كرد، ڕفێندرا و دواتر به مردویی دۆزرایه‌وه، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان به جه‌سته‌ی ویداد-ه‌وه دیاربووه‌و كه‌سوكاری ڕایانگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر چه‌ندین جار لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه سه‌بارت به په‌یوه‌ندییه‌كانی به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه وه.
ڕاپۆته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی دیكه‌یان بۆماوه‌یه‌كی كاتی دهستبهسهركردووهو هیچ پێشكه‌وتنێكی زانراو نه‌بووه له‌دۆسیه‌كانی كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كی و نایاسایی پێشووتردا كه‌له‌ساڵی 2015 دا ئه‌نجامدراون.
ئه‌شكه‌نجه‌دان
سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ چه‌ندین دۆسیه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان دۆكیومێنت كردووه له به‌ندیخانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌باره‌ت به هه‌رێم ڕونیكردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشێلكاریی له‌هه‌ندێك بارودۆخی تایبه‌تدا له‌هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌ردو پارته سه‌ره‌كییه‌كی كوردستان ڕوویداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یونامی) له‌میانی سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ به‌ندیخانه و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له ماوه‌ی نێوان مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی2015 و حوزه‌یرانی 2016 دا، ڕایگه‌یاندووه، 70 كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر ووتویانه، ئه‌شكه‌نجه دراون یان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
په‌ككه‌وتنی په‌ڕله‌مان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پهكحستنی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاندوو،”په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی2015ه‌وه كۆنه‌بووه‌ته‌وه، كاتێك به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاسییه‌كان فهرمانیانكرد به هاوتاكانیان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌نێویشیاندا یوسف محمه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه هه‌ولێر بهجێبهێڵن و نه‌یه‌نه‌وه بۆپه‌رله‌مان”.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دواتر هێزه‌ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانهێشت یوسف محمه‌د بگه‌ڕێته‌وه بۆهه‌ولێر، به‌درێژاییی ساڵه‌كه ناوبه‌ناو دانوستانه‌كان له‌نێوان پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وامبوو بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به پارتهسیاسیهكانى هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه” پارته سیاسیه‌كان و فراكسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی یان ئیتنیكی خۆیان ڕێكخستووه، ئه‌ندامبوون له‌هه‌ندێ پارتی سیاسی ئیمتیازات (زێده‌ماف) ی تایبه‌تی و قازانجی دامه‌زراندن و خوێندنی تێدایه”.
ئازادییه‌كانی میدیا و ڕاگه‌یاندن
سه‌باره‌ت به‌دۆخی میدیا باسلهوهكراوه، میدیا سانسۆری له‌سه‌ر خۆی داناوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێڵه سووره‌كانی حكومه‌ت له‌دژی پێشێلكردنی ڕێسای گشتی یه‌كبگرێته‌وه یان له‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هێزه ناحكومییه‌كانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت”میدیاكان كه‌نه‌یانتوانیوه خه‌رجی كاری خۆیان له‌رێگای داهاتی ریكلامه‌وه دابین بكه‌ن، پشتیان به‌یارمه‌تی سیاسی به‌ستووه، كه‌ئه‌وه‌ش تواناكانیانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ لایه‌ن لاوازكردووه”.
“پارته سیاسییه‌كان به‌توندی كاریگه‌رییان خستووه‌ته سه‌ر یاخود كۆنترۆڵی ته‌واوی زۆربه‌ی كه‌ناڵه میدیاییه‌كانیان كردووه كه چه‌ند هه‌زار ڕۆژنامه‌و و گۆڤاری هه‌فتانه‌ی چاپكراو و ده‌یان كه‌ناڵی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ده‌گرێته‌وه”.ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا واده‌ڵێت.
ئاماژهبهوهشكراوه، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌كۆتایی 2016 ژماره‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان گه‌یشووه‌ته 3.03 ملیۆن كه‌س كه 225 هه‌زار كه‌سیان ئاواره‌ی سوریان و به‌شێكی زۆریان ڕوویان كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده بودجه‌ی كۆمه‌كبه‌خشان زیادیكردووه به‌ڵام وه‌ڵامی حكومه‌ت له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه بۆ پێداویستییه مرۆییه‌كانی ئاواره‌كان و به‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕۆیشتوون.
كوشتن و رفاندن
سه‌باره‌ت به‌كوشتنی نایاسایی و كوشتن به هۆكاری سیاسی له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه”چه‌ندین ڕاپۆرت هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌و هه‌ندێ هێزی حكومی و هێزی میلیشیا به‌ده‌ر له فه‌رمانه‌كانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵكیان كوشتووه‌و خه‌ڵكیان ئه‌شكه‌نجه‌داوه و بزریان كردوون”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌دراوه، له‌ساڵه‌كه‌دا چه‌ندین جار كوشتنی نایاسایی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه هه‌بوو بۆ نموونه له11ی شوباتدا كوردێك و توركمانێك له قه‌زای دوزخورماتووی سه‌ربه پارێزگای سه‌لاحه‌دین كوژراون و له 17ی ئایاردا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌ل شه‌عبی له باكوروی رۆژئاوای كه‌ركوك كوژراوه.
سه‌باره‌ت به‌تاوانه‌كانی چه‌كدارانی داعش، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی، به‌درێژایی ساڵه‌كه چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی بۆسه‌ر شاره‌كان ئه‌نجامدراون به‌تایبه‌تی شاری به‌غدا كه‌نیوه‌ی زیاتری ئاماری كوژراوه‌كان لهوشارهدابووه.
ڕاپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه، له‌ساڵه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 35 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌رۆژئاوای موسڵ ئێسك و پروسكی 80 هاوڵاتی ئێزدی تێدابووه.
نوێنه‌رێكی ئه‌نجونه‌ی كاروباری ئێزدییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، كه ڕه‌نگه ئه‌و هاوڵاتیانه قوربانی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش بوبێتن و ئێسك و پروسكه‌كان ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێوه دیاربووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 2014 یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌ر و به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له نوری مالیكیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراقه‌وه، ڕاده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا كراوه.