رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢١\١\٢٠٢١) شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێردا کرد .
لەم دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچونی خۆیان لەسەر رووداو و ئاڵۆگۆرەکان خستەڕوو ، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئامادەکاری حزبە ساسیەکان تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو .
هەر لەم سەردانەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ژیان و گوزەرانیان لەپێشەوەی هەموو شتێکەوە بێت ،لە بەشێکیتری گفتوگۆکان جەخت لەسەر پەیوەندی و دۆستانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە ، لەکۆتاییدا وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان بەگەرمی بەڕێکرا .