لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بۆچى کەسانى دڵخۆش کەمتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن؟

بۆچى کەسانى دڵخۆش کەمتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن؟

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

Smiling women

بە پێی ماڵپەری “بۆڵد سکای”، کۆمەڵێك هۆکار هەن کە وادەکەن کەسانی دڵخۆش کەمتر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنن و خۆیان لێى بە دووربگرن.

 لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر گرنگی دەدەن بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لەڕێگەوە کات بەسەردەبەن، بەڵام لە هەمانکاتدا بە پێی توێژینەوە ئاشکرا بووە کە کەسانی دڵخۆش خۆیان بە دوور دەگرن لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە خوارەوەدا هۆکارەکان دەخەینەڕوو:

١. هۆکاری یەکەم:

ئەم جۆرە کەسانە زیاتر هەوڵدەدەن سەرقاڵ بن بە بەسەربردنی ژیانی خۆیان بە کاری تر و هەوڵ نادەن کات بە فیڕۆ بدەن لەبەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

٢. هۆکاری دووەم:

ئەوان پێییان وایە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تەنها بۆ کات بەسەر بردنەو دوورە لە دەرخستنی ڕاستی ژیان.

٣. هۆکاری سێیەم :

باوەڕیان وایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووداوەکانی ژیان بەرەو خراپتر دەبەن و خووی مرۆڤەکان تێکدەدات.

٤. هۆکاری چوارەم:

گرنگ نییە کە خەڵک ئاگادار بێت لە دڵخۆشی تۆ گرنگ ئەوەیە خۆت دڵخۆشبیت لە ژیانتدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە