لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لە شنگال زیاتر لە دوو هەزار منداڵ بێ دایک و باوک بوون

لە شنگال زیاتر لە دوو هەزار منداڵ بێ دایک و باوک بوون

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان
نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی رایگەیاند، بەهۆی ھێرشەکانی داعشەوە بۆسەر قەزای شنگال دوو ھەزار و ٧٤٥ منداڵ بێ دایک و بێ باوک بوون. دەشڵێت، “تا ئێستا ٨٢ گۆڕی بەکۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاکە کەسی لە قەزاکە دۆزراونەتەوە.”

ئەمڕۆ سێشەممە(22-2-2022)، نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نوێترین ئاماری منداڵە بێ دایک و باوکەکانی هێرشی داعش بۆ سەر قەزای شنگال و چەند زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی ئامارەکە لە چوارچێوەی ھێرشەکانی رێکخراوی داعش بۆسەر قەزای شنگال لە ساڵی ٢٠١٤دا، ٦٨ مەزارگەی ئێزدی لەلایەن رێکخراوەکەوە تەقێندراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، شەش ھەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی لەلایەن رێکخراوی داعشەوە، رفێنرابوون کە سێ ھەزار و ٥٤٨یان کچن و دوو ھەزار و ٨٦٩ی دیکەیشیان کوڕن.

هاوکات، لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەدەستی داعش رزگارکراون، ئامارەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٥٢ رفێنراوی ئێزدی لە دەستی داعش رزگاکراون کە ھەزار و ٢٠٧یان ژن و ٣٣٩یان پیاون، ھەزار و ٥٠یان کچن و ٩٥٦ دیکەیشیان کوڕن.

ئامارەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ١٤٦ رفێنراوی کوردی ئێزدی بەدەستی داعش کوژراون کە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و تا ئێستاش دوو ھەزار و ٧١٩ رفێنراوی ئێزدی لەدەستی داعشدا ماون و رزگارنەکراون کە ھەزار و ٢٤٧یان ژن و ھەزار و ٤٤٥ی دیکەیشیان کوڕن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە