پەسەندنەکردنی لێکدانەوە و بیروڕای جیاواز، ٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا توندڕەوەکانی هاندا، نووسەرێکی دیاری باشووری کوردستان تیرۆر بکەن و قەڵەمێکی بوێر لەخاچ بدەن، ئەو نووسەرە (عەبدولخالق مەعروف)ە و بووە سیمبولی بیری ئازاد و شەهیدی فكر و قەڵەم.
عه‌بدولخالق مه‌عروف، ساڵی ١٩٣٥ له گوندی سه‌یدعوبێد له شارەدێی كه‌ندێناوه “دیبه‌گە”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی مه‌خمور له‌دایك بووه، باوكی مه‌لایه‌كی دیاری ناوچه‌كه بوو، هەر لە ناوچەکەی خۆیان دەستی بەخوێندن کردووە و تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه.
لەسەر خواستی باوکی، واز لەخوێندنگا هێناوە و چووەتە بەر خوێندنی ئاینی، له حوجره و لای مه‌لاكان به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندنی ئایینی له كه‌ندێناوه و ده‌وروبه‌ری ته‌واو ده‌كات.
لەدوای تەواوکردنی زانسته ئایینییه‌كان، بڕیاری دا بچێته وڵاتی میسر، لەتەمەنی ١٩ ساڵییدا داواکاریی پێشکەشی زانکۆی ئەزهەر دەکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی باوەڕپێکراو داواکەی ڕەتدەکرێتەوە، بۆیە ڕوودەکاتە بەغدا و لەلای مامۆستایان محەمەد قزڵجی و عەلادین سەجادی دووبارە دەستدەکاتەوە بە خوێندن، ساڵی ١٩٥٦ دەبێتە ئیمام تابوور له سوپای عێراق، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا تێکەڵ بەژیانی سیاسی و خەباتی کوردایەتی دەبێت.
عەبدولخالق مەعروف، خولیایەکی زۆری بۆ زانست و تەکنیک هەبوو، ئەو کاتەی لە بەغدا دەبێت دەست دەکات بە درووست‌کردنی ئێزگەی ڕادیۆ و لە ساڵی ١٩٦٠ دەتوانێت بەسەرکەوتوویی دروستی بکات، ساڵی ١٩٦٣ لە کۆیە پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی کوردەوە و دەتوانن سوود لەتواناکانی وەربگرن بۆ دروستکردنی ئێزگەی شۆڕش، بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌شكه‌وتی ڕه‌ش له ناوچه‌ی ژاژه‌ڵه ئه‌و ئێزگه‌یه دانرا، شه‌هید عه‌بدولخالق مه‌عروف خۆی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری ته‌كنیكی و هونه‌ریی ئه‌و ئێزگه‌یه بوو.
ساڵی ١٩٧١ ڕەوانەی دەرەوەی کوردستان دەکرێت و لە وڵاتی چیکۆسلۆفاکیای ئەوکات بڕوانامەی دیبلۆمی لە بواری ئامێر و ئامڕازە ئەلیکترۆنییەکان بەدەست هێنا.
لەدوای نسکۆی شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٥ دەگەڕێتەوە هەولێر و دوكانێكی بۆ كاروباری ته‌كنیكی كرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كارەکەی، دوكانه‌كه‌ی كردبووە شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران.
لە شۆڕشی نوێشدا، بەنهێنی ئەركی دانانی ئێزگەیه‌كی شۆڕشی نوێی گرتووەتە ئەستۆ و پێداویستییەكانی بۆ دابین كردووە.
عه‌بدولخالق مه‌عروف جگه له بواری زانستیی، بەباشی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەزانی، دەستێکی باڵای لە نووسیندا هەبوو، هه‌روه‌ها له بواری ئه‌ده‌ب، به تایبه‌ت شیعری كلاسیكی كوردیی، شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بوو.
ئەوەی تایبەتمەندی دەدات بە شەهید عەبدولخالق و جیای دەکاتەوە، كاركردنی بوو له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیی، چونكه ڕوانینێكی وردی هه‌بوو، به ئاشكرا جیاوازیی و نایه‌كسانیی نێوان توێژه‌كان و نێوان ژن و پیاوی ده‌بینی، شاره‌زابوونی له بواری شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا یارمه‌تی دابوو بۆ لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كردنی ئایه‌ته‌كانی قورئان، كه په‌یوه‌ندیان به مه‌سه‌له‌ی ژنانەوە هه‌بوو، ئەمەش لەچاوی زۆرێک لە ئیسلامییە توندەکان کردبوویە کەسێکی لادەر و لەدین دەرچوو.
بەتایبەت دوای بڵاوکردنەوەی کتێبی (ئاده‌میزاد له كۆمه‌ڵی كوردیدا)، ئه‌م كتێبه‌ی بووه مایه‌ی نیگه‌رانبوونی ئیسلامییە توندڕەوەکان و به ده‌رچوون له سنووری ئیسلام لێكیان ده‌دایه‌وه، هه‌ر ئه‌م كتێبه بووه هۆی تیرۆرکردنی ئه‌م قه‌ڵه‌مه دیاره‌ی كورد.
عه‌بدولخالق مه‌عروف له پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ١٠ی نیسانی ١٩٨٥، له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی ئازادیی شاری هه‌ولێر، شه‌هید كرا.
شه‌هید عه‌بدولخالق مه‌عروف له‌دوای خۆی كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می به نرخی به‌جێهێشتووه كه بریتین له:
ئه‌نتینا، ١٩٧٧
اجهزه الارسال، به زمانی عه‌ره‌بی، ١٩٧٩
ته‌كنیكار، ١٩٨١
دیوانی نالی و كێ ڕاسته، لێكۆلینه‌وه، ١٩٨٤
ئاده‌میزاد له كۆمه‌ڵی كوردەوارییدا، لێكۆڵینه‌وه، ١٩٨٤