(1)
له‌وه‌ته‌ی ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 وه،له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ناوی خودی وڵاتان دروست بووه.به‌تایبه‌تی له‌دوای شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاواره‌یی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا‌و،مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی رادیكاڵه‌كان له‌نێو هه‌ناوی خودی ئه‌و وڵاتانه‌دا.
له‌وێدا نه‌ك هه‌ر پاشه‌كشه له‌به‌هاكانی مافی مرۆڤ و ئازادی و هاوڵاتیبوونی جیهانی ده‌كرێت،به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و پاڵپشتیانه‌ی بۆ دیموكراسی سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و كه‌مینه‌كان ،خسته مه‌ترسییه‌وه‌و،گومانێكی گه‌وره‌و دڵه‌راوكێیه‌كی درێژی دروستكردوووه له جیهاندا.
(2)
ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له‌جیهاندا،له‌وكاته‌ی مه‌ترسی بۆ چالاكوان و ئازادیخوازان دروستكردووه،له‌هه‌مانكاتدا هیوایه‌كی به‌خشیوه به دیكتاتۆر و زۆردار و گروپه سهركوتكارو توندوتیژه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌و گروپانه ئێستا مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستێوردانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ریان كه‌مبۆته‌وه،ئێستا ده‌زانن پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره له دونیادا هه‌یه له پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان.بۆیه ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن و مه‌ترسی گه‌وره له‌ئارادایه.
(3)
مه‌ترسییه‌كه هه‌ر ئه‌وه نیه،كه ئێستا له دونیادا خواستێكی به‌هێز نیه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری نیشتمانی خۆیان.به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاتانیش بزوتنه‌وه‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ،له‌حزبه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چالاكوانان له داكشاندان،به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا شه‌ڕی چه‌كداری و گروپی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی بۆته ته‌وژم،كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی كاروباری “ئاواره-په‌نابه‌ره”ئاگای له نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی كومهَڵگاكانی خۆیان نیه.ئه‌وه‌ش هه‌نده‌ی دیكه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا له‌ئارادان و،پێناچێت گێمی دوای داعش،گێمێكی ئاسان بێت بۆ مرۆڤ و مرۆڤ دۆستان!