زیاتر له‌ساڵ‌و نیوێكه موسڵ به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌و له‌و كاته‌وه باس‌و خواسی ئازادكردنه‌وه‌ی گه‌رمه، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه.
سوپای عێراق سه‌رقاڵه به به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی شه‌ڕه‌وه لهئهنبارو سه‌لاحه‌دین، حه‌شدی شه‌عبیش له‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆشه‌ویست نییه، هه‌رچی بژارده‌ی پێشمه‌رگه‌یه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌یان گرێدراوه به‌رێكه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان كه پێناچێت له‌ئێستادا كارێكی ئاسان بێت.
ئه‌گه‌ر باسه‌كه بێته سه‌ر حه‌شدی نیشتیمانی (چه‌كدارانی سوننه‌ی نه‌ینه‌وا) له‌سه‌ربازگه‌ی (زهلێكان) ئه‌وه‌شیان زۆر پشتی پێ نابه‌سترێت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سوپای توركیا به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا چووه ناوچه‌كه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وه‌زیران سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی رابردوو له‌پاریسو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ لۆران فابیۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساو تۆنی بلكنی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێكردووه‌و سوپا به‌ره‌و ئه‌وێ رێده‌كات.
فارس بهكوع ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری پێی وایه داعش به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو لهموسڵو ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا ئه‌كشێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌تكریت‌و شنگال روویدا، به‌ڵام كێشه‌كه له‌دواتردا ده‌ست پێده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پارێزگاكه بكه‌وێته ده‌ست هێزێكی نا رێكخراو.
بهكوع به”نیقاش”ی راگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا له‌ده‌ست حكومه‌تی عێراقدا نه‌ماوه، به‌ڵكو بووه‌ته بابه‌تێكی نێودهوڵهتیو ناوچه‌یی، هه‌ر بۆیه رێگه نادرێت هێزه‌كانی (حه‌شدی نیشتیمانی) به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشوو هیچ جموجۆڵێك بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رێ به‌پێشڕه‌وی پێشمه‌رگه نادرێت، مه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌بێت.
حه‌شی شه‌عبیش ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی له‌پارێزگاری به‌غدادا ده‌بینێته‌وه‌و زیاتر مه‌یلی جوڵانی هه‌یه به‌ئاڕاسته‌ی ئهنبارو ناوچه‌كانی خۆرئاوا.
به‌پێچه‌وانه‌وه جه‌مال عه‌بد عه‌لی نوسه‌رو توێژه‌ر پێی وایه حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری سوپا‌و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت نه‌ینه‌وا ئازاد بكات، وه‌ك چۆن له‌تكریت‌و بێجی ئه‌و كاره‌یان كرد.
جه‌مال به”نیقاش”ی وت “پێشمه‌رگه ته‌نها له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ناوچه جێناكۆكانهدا ده‌جوڵێت كه پێشتر له‌ده‌ستی خۆیدا بوون”.
یه‌كێكی تر لهسیناریۆكان ئه‌وه‌یه كه مه‌روان یاسین نوسه‌رو راگه‌یاندكاری كه‌ناڵی عه‌شتار هیوای پێده‌خوازێت، ئه‌ویش جوڵانی هێزه ئهوروپیو پاشان ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه تا له‌ده‌ست داعش پاكی بكه‌نه‌وه.
مه‌روان به”نیقاش”ی وت “دڵنیاین له‌وه‌ی حكومهتو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، له‌پێشیانه‌وه حیزبی ده‌عوه‌ی فه‌رمانڕه‌وا له‌هه‌موان زیاتر ئه‌وه‌یان پێ خۆشه ناوچه سونییهكان بكه‌وێته ده‌ست داعش”.
ده‌شڵێت “ئه‌و لایانه‌نانه به‌سیاسه‌ته تایفییهكانیان وایان ده‌كرد خه‌ڵكی ناوچه‌كه هانا بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك قاعیده‌و داعش ببه‌ن”.
بۆیه مه‌روان پێی وایه ئه‌و لایه‌نانه جدی نین له‌ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و زیاتر مه‌به‌ستیانه شاره‌كه كاول ببێت‌و دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ ببێت تا دیمۆگرافیاكهی بگۆڕن‌و ژیانی تیا نه‌هێڵن.
عه‌بدولئیلاه سه‌عید توێژه‌ر له‌بواری كهمایهتییاكان پێی وایه مۆركی تایفی به‌ناوچاوانی به‌رپرسانی نهینهواوهیه كه به‌رده‌وام له‌رێی میدیاكانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن رێ به‌وه ناده‌ن حه‌شدی شه‌عبی شیعه نه‌ینه‌وا ئازاد بكات.
عه‌بدولئیلاه پێ وایه ئه‌و هه‌نگاوه بێبایه‌خكردنی قوربانیدانی حه‌شدی شه‌عبییه‌و ده‌ڵێت “گریمان ئه‌و هێزانه شیعه‌ش بوون، ئه‌ی نه‌ینه‌وا شه‌به‌ك‌و توركمانی شیعه‌ی تێدا نییه؟”.
به‌لای ئه‌و توێژه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوترین بژارده به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه پێكه‌وه، چونكه پرۆسه‌كه به‌ته‌نها بریتی نییه لهئازادكردنهوه، به‌ڵكو دوای ئه‌وه چه‌سپاندنی ئاسایش‌و قایلكردنی ملیۆنێك‌و پێنج سه‌د هه‌زار ئاواره دێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاكه.
هه‌رچی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كانی ترن، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماونه‌ته‌وه، گرنگ نییه به‌لایانه‌وه كێ پارێزگاكه‌یان ئازاد ده‌كات، چونكه ئه‌وان هه‌ژده مانگه به‌ڵێنی بێ ئه‌نجام ده‌بیستن.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌باكوری موسڵ ماوه‌ته‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كه له‌ترسی ژیانی نه‌یتوانی ناوی خۆی بڵێت له‌رێی نامه‌ی ڤایبه‌ره‌وه به”نیقاش”ی وت “هه‌موانی باسی كاتژمێری سفر ده‌كه‌ن كه نزیكه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان وتیان شه‌ڕی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وهزیرانو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا وتیان، كه‌چی ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه قسه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌و هیچی تر”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هیچ هیوایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆوه راپه‌ڕین دژی داعش به‌ڕێوه بچێت، چونكه خه‌ڵكه‌كه چه‌كیان نییه‌و هه‌ر یاخیبونێكیش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌رێی فهیسبووكهوه بێت سزاكه‌ی سه‌ر په‌ڕاندنه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه داعش له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هه‌زاران كه‌سی گرتووه‌و به‌شێكیانی له‌ناو بردوون جا یان هاوڵاتی ئاسایی بوون یان ئه‌ندامانی پێشووی پۆلیس‌و هێزه ئهمنیو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبوونی قسه‌كانی داوایكرد ئه‌و گفتوگۆیه بسڕینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێكیان كوشتووه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێی ڤایبه‌ره‌وه باسی بارودۆخی شاره‌كه‌ی كردووه.
ئێستا لای خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا باس‌و خواسی ئازادكردنی موسڵ بووه‌ته بابه‌تی گاڵته‌و نوكته، ئه‌مه‌ش پاش بێهیوابوونیان له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاند به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازییه‌وه به‌نداوی موسڵ له‌ژێر مه‌ترسی داڕوخاندایه، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش بۆ گاڵته ده‌ڵێن “ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه بڕوخێت‌و لافاو موسڵ رابماڵێ، ئه‌وه خێراترین رێگایه بۆ ئازادكردنی شاره‌كه”.
سەرچاوە: نیقاش