نه‌ورۆز ئویسال پارێزه‌ری عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له دورگه‌ی ئیمرالی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كوتاییهێنان به گوشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لان كوتاییهێنانه به‌شه‌ڕ له توركیا و باكوری كوردستان.
له 27 مانگی ته‌مووزی 2011 ه‌وه ئۆجه‌لان چاوی به پارێزه‌ره‌كانی نه‌كه‌وتووه و له ژێر گۆشه‌گیری قورسدایه له زیندانه‌كه‌ی له‌دورگه‌ی ئیمراڵی، به‌ڵام له‌ساڵانی 2013-2015 له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا چاوی به‌په‌رله‌مانتارو هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په كه‌وتووه.
نه‌ورۆز ئویسه‌ل پارێزه‌ری ئۆجه‌لان به ئاژانسی فورات نیوزی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند “18 ساڵه ده‌وڵه‌تی توركیا گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لانی توند كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌ری قورسبونی شه‌ڕ و گه‌وره‌بونی ئاڵوزی له توركیا”.
وتیشی “ده‌وله‌تی توركیا كاتێك ده‌یه‌وێت شه‌ڕ قورس بكات گۆشه‌گیری له سه‌ر ئۆجه‌لان توند ده‌كات، له ساڵی 1999 ه‌وه مافی چاوپێكه‌وتن و قسه‌كردنی به ته‌له‌فۆن و چاوپێكه‌وتنی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ئاسته‌نگ كراون”.
پارێزه‌ره‌كه‌ی ئۆجه‌لان باسی له‌وه‌شكردووه، له ساڵی 2013 تا 2015 ئۆجه‌لان گفتوگۆكه‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو گفتوگۆكان بووه له باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد و ئاشتی له توركیا، جه‌ختیشیكرده‌وه كوتاییهێنانی گۆشه‌گیری له سه‌ر ئۆجه‌لان كوتاییهێنانی شه‌ڕو كردنه‌وه‌ی رێگای سیاسه‌ت و دیموكراسیه.
له‌هاوینی 2015 ه‌وه شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا دوای دوو ساڵ ئارامی به‌هۆی پڕۆسه‌ی ئاشتی یه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه‌و تائێستا به‌رده‌وامه.
نه‌ورۆز ئویسه‌ل له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئۆجه‌لان شه‌ش ساڵه نه‌یتوانیوه چاوی به ئۆجه‌لان بكه‌وێت و پێشووتریش مانگی یان سێ مانگ جارێك چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌دا.
نه‌ورۆز ده‌ڵێت چه‌ندین جار سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپای كردوه و راپۆرته‌كانی خۆیان بو كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووكان ناردوه و ده‌زگاكانی دژه ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ریان كردووه‌ته‌وه، “به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له مافی ئۆجه‌لان ده‌بێت ده‌زگاكانی مافه‌كانی مرۆڤی جیهان بێده‌نگ ده‌بن”.