رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ره‌خنه له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئامانجه سیاسیه‌كانیان بیانوونین بۆ وێرانكردنی ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش-دا رزرگارده‌كرێن‌و كاره‌كانیان به‌نایاسایی ناوده‌بات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێم زانیارییه‌كانیان ره‌تده‌كاته‌وه‌و بڕیاره له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
هیومان رایتس وۆچ، له‌ڕاپۆرتێكیدا هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به”ڕوخاندنی” ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگارده‌كرێن.
له‌ڕاپۆرته ٧٢ لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌دا له‌ژێر ناونیشانی (وێرانكردنی ئه‌و ماڵ‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ن هێزه كوردیه‌كانی عیراقه‌وه)، هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژه به‌وێرانكردنی بیناو خانووبه‌ره له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك‌و نه‌ینه‌وا ده‌كات له‌نێوان مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٤و ئایاری ٢٠١٦.
ئه‌و رێكخراوه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی “ئه‌م ناوچانه به‌فه‌رمی سه‌ر به‌ئیداره‌ی حكومه‌تی عێراقن، به‌ڵام له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان. ئه‌م وێرانكارییانه له‌دوای ئه‌وه هاتوون كه‌هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌و ناوچانه وه‌ده‌رناوه”.
جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی ”له‌گوند له‌دوای گوندی ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك‌و نه‌ینه‌واو به‌بێ هیچ بیانوویه‌كی سه‌ربازی، هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستاون به‌ڕوخانی ماڵه عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵام ده‌ستكاری ماڵه كورده‌كانیان نه‌كردووه. ئامانجه سیاسیه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیانوونین بۆ وێرانكردنی ئه‌و ماڵانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له‌شه‌ڕی داعشدا‌و چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگیان له‌دوو ساڵی رابردوودا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێناوه.
هه‌روه‌ها داعش-یان له‌ده‌یان گوندی سه‌ر به‌موسڵ وه‌ده‌رنا، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره.
هیومان ڕایتس ۆوچ ده‌ڵێت “ده‌بێت ئه‌مریكاو وڵاتیانی تری هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش پێداگری بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه ئاگاداربكه‌نه‌وه له‌كۆتاییهێنان به‌و هێرشه نایاساییانه”.
دینداری زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچون‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی ھه‌رێم به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند “ئه‌وان پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ ره‌شنوسی پڕۆژه‌كه‌یان بۆ هاتووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكردووه‌و چونه‌ته ئه‌و شوێنانه”.
به‌وته‌ی زێباری، ئه‌وه‌ی هیومان رایتس وۆچ ده‌یڵێت وانییه‌و “هیچ شوێنێك نییه به‌ته‌واوی وێرانكراوبێت یاخود ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشین خاپوركرابێت”.
روونیشیكرده‌وه “بۆردومانی فڕۆكه‌و بۆمبڕێژكردنی خانوه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی وێرانبونی هه‌ندێك خانوون… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌خانوه‌كان داعش ده‌یكات به‌سه‌نگه‌ری خۆی‌و یاخوود له‌ناو خانوه‌كه‌وه تۆنێل لێده‌دات ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی روخانی خانووه‌كه”.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا به‌تێروته‌سه‌لی وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ بداته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌وته‌ی زێباری.
تۆمه‌تباركردنی پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ عیراق، ئه‌و هێزه زیاتر له 1500 شه‌هیدی داوه‌و زیاتر له نۆ هه‌زار برینداری هه‌یه.