لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپە دەکا

شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپە دەکا

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

pshtgiry-hdphawpshty-hdpرۆژی شەممە ٥\١١\٢٠١٦ ، شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاورییان خلیل محموود و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ سالار محمد ئەندامی پەیوەندییەکان ، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) یان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەرپرسانی پارتی ناوبراو بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لەم سەردانەدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دڵتەنگی و نیگەرانی خۆیان لە هێرش و پەلاماردانەکانی حکومەتی تورکیا کرد بۆ سەر پەرلەمانتار و هاوسەرۆکانی پارتی ناوبرا و دەستگیرکردنیان ، راشیانگەیاند هەموو رێکار و هەڵویستێکی مەدەنی دەگرینە بەر بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەست لەم جۆرە سەرکوتە هەڵگرن و ئازادی سیاسی و مەدەنی بەرەسمی بناسن . جێگای باسە ئەو هەڵویستانەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان جێگای دڵخۆشی بەرپرسانی هەدەپە بوو . هەر لەم سەردانەدا وەفدی بزووتنەوە بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیان بەرەسمی رادەستی نوێنەرایەتی هەدەپە کرد ، کە ئەمەی خوارەوە بەشێکی بەیاننامەکەیە :

له‌ به‌رامبه‌ر  هێرشه‌ شۆڤینیه‌كانی  ده‌وڵه‌تی توركیا  بۆ سه‌ر نوێنه‌رانی گه‌لی كوردمان و ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان وپه‌رله‌مانتارانی (HDP )   بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی  گه‌لی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی  هێرشه‌كان ده‌كات و پێمان وایه‌  هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك پشێوی و ئاڵۆزیه‌كی زۆری له‌ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه‌ ، به‌تایبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رانبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان له‌ باكوری كوردستان زۆر جێگای نیگه‌رانی و دڵته‌نگی هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌ . وای ده‌بینین كه‌ دیموكراسیه‌ت و ئازادییه‌ سیاسیه‌كان رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ به‌رته‌سكبوونه‌وه‌دایه‌و هه‌نگاوی زۆر جددی هه‌ن به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت له‌م وڵاته‌دا ، دیارترین نمونه‌ش ده‌ستگیر كرنی هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل ( ده‌میرتاش و فیگه‌ن و كشاناك و هاورێیانیان ) كه‌ به‌ ره‌وایی هه‌ڵبژێردراون .داوا ده‌كه‌ین  هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م هێرشانه‌  بوه‌ستێندرێن  له‌ پێناو رێگه‌گرتن  له‌ درێژه‌دانی پێشێلكردنی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و مافه‌ دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كان .له‌هه‌مانكات داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌ر به‌م ره‌فتاره‌ شۆڤینیانه‌ بگرن و سنورێك بۆ سه‌ره‌رۆییه‌كانی توركیا له‌ناوخۆو ناوچه‌كه‌ دابنێن . جاریكی دیكه‌ سه‌ركۆنه‌ی ره‌شبگیری ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ كه‌ تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌م شێوازه‌ نابه‌رپرسانه‌ زیاتر بره‌و ده‌سه‌نێ‌ .
سه‌ركه‌وێ‌ ئیراده‌ی گه‌ل له‌ پێناو ئازادی و دیموكراسی  

مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی  دیموكراتی  گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە