*ئەوە سندوقەکانى کۆمەکى و کەمپینەکانە دەبێ بشکێنرێ نەک شکۆى مامۆستایان*
پرۆژەکە دوولیستەکەى مامۆستایانى نێو یەکیتى مامۆستایان بەدانانى سندقێک بۆکۆمەکى مامۆستایانى سنوورىسلیمانى پرۆژەیەکى سەقەت وناتەندروستە وخوێندنەوەیەکى واقیعیانە نیە لەواقیعى ژیانى نالەبارى مامۆستایان و وەڵام دەرەوەنیە بەخواست و داواکارى ومافەکانى مامۆستایان وهەروەها چارەسەرو ئەڵتەرناتیف نیە من پێم وایە پرۆژەى ئەو سندوقە پرۆژەیەکە بۆ شکاندنى شکۆى مامۆستایان نەک گەڕاندنەوەى شکۆبۆ مامۆستایان هاوکات ئەم پرۆژەیە شەرعیەت دانە بەبەردەوامى و هێشتنەوەى سستەمى پاشەکەوتکردنى مووچە وهەروەها خاڵى کردنەوەى شانى دەسەڵات و حکومەتە لە وبەرپرسیاریەى کەلەسەریەتى وهەروەها پشتگیریکردنى دەسەڵاتە بۆزیاتر بێ ماف کردنى مامۆستایان .
ئەوە ئەرکى دەسەڵاتەو فەرزە لەسەرى کەمووچەى مامۆستایان وفەرمانبەرانى دابین بکات وپێدانى مووچەش مافێکى هەرەسەرەتایی یە کەحکومەت دابینى بکات نەخێرە نەسەدەقەیەئەرێ خێرە بەسەرئەوهەموە نەوت و داهات وگومرک وسامانەسرووشتیانەى کوردستاندا کەزۆر زیاتریشە لەپێویستى پێشنیارى دروستکردنى سندوقى باربوو وکۆمەکى بکەیت بۆ مامۆستایان هەروەها ئەم پرۆژەیە کورت بینى وداماوى فیکرى ئەوکەسانەنیشاندەدات کەئەم پرۆژەیان پیشنیارکردووە وەک ئەڵتەرناتیف .
بەڕاستى گوناحە ئەم جۆرەکەسانە نوێنەرى مامۆستایان بن نەک هەرگوناحە بەڵکو شەرمەزاریە وئیهانەیە ئەم جۆرەکەسانە نوێنەرى مامۆستایان بن هەق وایە ئەم جۆرە نوێنەرانە بدرێنەدادگا لەسەر ئەو پرۆژە نالۆژیکى و شکۆشکێنەریەى مامۆستایان ئەمە چ جۆرە عەقڵ وبیرکردنەوەیەکە چ جۆرە پرۆژەیەکە بەڕاستى هەم کۆمیدیە وهەم تراژیدیا پرۆژەى کۆکردنەوەى پارەو باربوو لەڕێگەى سندوق وکەمپینەوە بۆمامۆستایان بە ئەو خاوەن پرۆژە عەجیب و غەریبانە دەڵێم لەگەڵ ڕێزمدا مامۆستایان نە نەخۆشى ژێرپەنجەیان هەیە نەتالاسیما ونەئاوارن تاسندوق و کەمپینیان بۆ دروست کەن بەخاوەنانى ئەو پرۆژە عەجیب و غەریبە دەڵێم ئێوە هیچ فەرقتان نیە لە گەڵ ئەو قەسابانەى کەساڵى 1991 شکۆى مامۆستایان دەشکاندولەسەردوکانەکانیان بەخەتێکى گەورە دەیانووسى (یەسقان بۆمامۆستا) ئێوەش وەک ئەو قەسابانە شکۆى مامۆستاتان شکاند هەرلەسەرەتاوە دیاربوو پرۆژەکەتان شتێکى نالۆژیکى و ناماقوڵى تێدایە بۆیە دەتان شاردەوە و ئیعلانتان نەدەکرد تا دزەى کردوو بڵاو بوویەوە کەزانیتان لەلایەن مامۆستایان و خەڵکیەوە پێشوازى لێ نەکراو درایە بەر ڕەخنەو توانج ئێستا دەڵێن ئەو پرۆژە دەسکارى کراوە و دزەى کردووە و بەو شێوەیەنی یە ئەوانەى تادوێنێ موزایەدەیان دەکردو دیفاعیان لە قوتى خەڵکى دەکردو باسى قوتى خەڵکیان دەکرد ڕەخنەیان لەدەسەڵات و حکومەت دەگرت ودەیانوت دەسەڵات دەستى بۆ قوتى خەڵکى بردوە وقوتى خەڵکى بڕیوە کەچى ئێستا ئەو کەسانە خۆیان دەست بۆقوتى خەڵکى دەبەن و دەیانەوێت خەڵکى هەژارو نەدارو زەحمەتکێشى کوردستان مانگانە پارە بۆمامۆستایان کۆکەنەوە لەبەرابەر دەستپێکردنەوە و بەردەوامى مناڵەکانیان لەسەر خوێندن .
ئەوانەى دوێنێ باسیان لە گەڕانەوەى شکۆو ماف بۆمامۆستایان دەکردەوە ئێستا خۆیان شکۆى مامۆستایان دەشکێن مافى مامۆستایان پێشێل دەکەن ئەوانەى تادوێنێ باسیان لە بەردەوام بوونى بایکۆت و هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى پاشەکەوتى مووچە دەکرد کەچى ئەمڕۆ خۆیان شەرعیەت دەدەن بەمانەوەى سیستەمى پاشەکەوت و باس لەشکاندنى بایکۆت دەکەن هەربۆیە دەبێت مامۆستایانى کوردستان ئەم جۆرە نوێنەرانەو ڕێکخراوەکەیان بەنوێنەرو ڕێکخراوى خۆیان نەزانن و ڕیزەکانى خۆیان لەم لەم ڕێکخراو نوێنەرانە جیاکەنەوە وڕێکخراو نوێنەرى سەربەخۆو ئازادو ئازاى خۆیان هەڵبژێڕن چونکە ئەم ڕێکخراو ەو نوێنەرەکانیان هیچیان نوێنەرو ڕێکخراوى سەربەخۆو ئازادو واقعى مامۆستایان نین بەڵکو ئەمانە نوێنەرو ڕێکخراوى دەسەڵات وحیزبین ودەبێ مامۆستایانى کوردستان دژى سندوقى کۆمەکى و کەمپینەکانى کۆمەکى بوەستنەوە و ڕێگەنەدەن ئەو پرۆژە شکۆشکێنەرەى مامۆستایان جێ بەجێ بکرێ ئەوە سندوقەکانى کۆمەکى و کەمپینەکانە دەبێ بشکێنرێ نەک شکۆى مامۆستایان .