لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لە سایتی ئاشتی،خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندن بزانە

لە سایتی ئاشتی،خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندن بزانە

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

taqikrdnawakanوەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم و لە مانگی ئایاری هەمان ساڵدا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت.

لە خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ڕۆژی ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ تا ڕۆژی ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

salnamaتاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژی ١٣ ی ئایاری ٢٠١٧ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی ٢٥ ی ئایاردا کۆتایی دێت، هەروەها تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی لە ڕۆژی ١ ی حوزەیرانەوە دەستپیدەکات و تاقیکردنەوەی قۆناغی بنەرەتی لە ڕۆژی ٧ ی حوزەیراندا دەستپیدەکات.

سەبارەت بە پشووەکان، لە خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئەوە دیاریکراوە، کە لە ڕۆژی ١٤ تا ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ پشووی یەکەمی ساڵی خوێندنە و پشووی بەهاری خوێندنگەکانیش لە ١١ تا ٢٣ ی ئازار بەردەوام دەبێت.

ساڵانە وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکان دیاری دەکات و بەپێی ئەو خشتەیە پلانی خوێندن و تاقیکردنەوە و پشووەکان دیاری دەکرێت، هاوکات وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٦ ی دیاری کردوە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە