لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەشداری ژنان لە ناوەندی بڕیاردا،شرۆڤە کرا

بەشداری ژنان لە ناوەندی بڕیاردا،شرۆڤە کرا

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان

kor-hawreyankory tanyaglyله‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی رۆشنبیری هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ،2016.8.30 لە بارەگای کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستان كورێك بۆ خاتوو تانیا گلی ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عیراقی ساز کرا له‌ژێرناوی بەشداری ژن لە ناوەندیی بڕیارداندا . لەم کۆرەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و ئافرەتان پیاوان و خەڵکی ئازادیخواز بەشدار بوون باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە بۆتە هۆی بەربەرست لەبەردەم ژنان و ئافرەتان لە کۆمەڵگای کوردستان . لە بەشیکیتری کۆرەکەدا ئامادەبوان بە تێبینی و پرسیار و بەشدارییەکانیان کۆڕەکەیان فراوانتر کرد و جەندین کەیس و بەڵگەی یاسایی خرانەڕوو کە کۆمەکی بە ژنان و ئافرەتان دەکرد بۆ ئەوەی بەربەستەکانی پیشەوەی خۆیان تێک بشکێنن و بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail