پیرۆزیێت شۆرشی 14 ی ته‌مموزی 1958
له یادی 67 ساڵه‌ی شۆرشی 14 ی ته‌مموز پیرۆزبایی له‌گه‌لانی عێراق ده‌كه‌م ، كه رۆژی ئازادی بوو له ژێر سته‌م و زۆرداری رژێمی پاشایه‌تی
و رزگاری جوتیار و كرێكاران له ژێر زولمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆخاوه‌ن ماف كه چه‌ندین ساڵ بوو گه‌لانی عێراق له هه‌موو مافێك بێبه‌شكرابوون ، به‌م
شێوه‌یه شۆڕش توانی هاوڵاتی عێراقی ئازاد بكات،ڕوخانی ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق رۆژی 14 ی ته‌مموزی 1958له‌و ده‌رئه‌نجامه‌بوو كه جه‌ور و سته‌می رژێمی پاشایه‌تی گه‌یشتبووه ئاستێكی مه‌ترسیدار، برسیه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانیعێراق له لایه‌ن ئه‌و رژێمه گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی زۆرداری ، ئه‌وه بوو له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14 ی ته‌مموزی 1958
عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه رێبه‌رایه‌تی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كانی ده‌كرد شۆرشی ده‌ستپێكردبۆ رزگاری و هێنانه كایه‌ی وڵاتێكی كۆماری ، كه گه‌لی كوردیش له‌م گۆرانكاریانه‌دا،دانی پێدانرا له ده‌ستووری عێراقدا هاوشانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ،
له ئه‌نجامی ئه‌م شۆڕشه دیرۆكیه‌دا یه‌كه‌مجار بوو له‌ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی عێراق گه‌لانی هه‌ست
به‌بوونی هاوشانی بكات له رووی یاسایی و ژیانه‌وه ، كه گه‌لی كوردیشمان له ئه‌نجامیئه‌م شۆرشه مه‌زنه له ژێر جه‌وری ده‌ره‌به‌گه‌یاتی رزگاری بوو .
هه‌رشه‌كاوه‌بێ ئاڵای شۆرشی 14 ی ته‌مموز
مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان