سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پێگەی تایبەتی خۆیدا وێنەیەکى خۆی و سەلجۆک میزراکلی سەرۆکی پێشوی شارەوانی دیاربەکری بڵاوکردوەتەوەو تیایدا دەڵێت”رۆژێک دێت هەموومان بەیەکەوە دەگەینە کەناری ئارام”.
دەمیرتاش نوسیویەتی:”لەوانەیە ئێستا بەسەر رێگاێکی پڕ لەدڕکدا بڕۆین، بەڵام لەگەڵ مامۆستا خۆشەویستەکەم سەلجوک میزراکلیدا بەردەوامین لەسەر رێکردن”.
دەمیرتاش لە زیندانەوە دەشڵێت”هەلبەت رۆژێک دێتو هەموومان بەیەکەوە دەگەینە ئەو کەنارە ئارامە، بەهیوای دیدار”
سەلجوک میزراکلی لە21ئۆکتۆبەری ساڵى 2019 کە ئەوکات سەرۆکى شارەوانى دیار بەکر بوو لەلایەن پۆلیسى تورکیاوە دەستگیرکرا چەندرۆژێک لەمەوبەر لەبەندیخانەی قەیسەری وە گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی(یوکسەک گۆڤەنلیک) لە پارێزگای ئەدەرنا. کە هەمان ئەو بەندیخانەیە کە سەلاحەدین دەمیرتاشی تێدا زیندانییە.