لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هۆشداری لەخراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی عێراق دەدرێت

هۆشداری لەخراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی عێراق دەدرێت

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

mnallبەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی سندوقی چاودێریی منداڵانی نەتەوەیەكگرتووەكان (یونیسێف)، باری ژیانی زیاتر لەسێ ملیۆن منداڵی عێراقی لەمەترسیدایە‌و باردۆخی ژیانی هاووڵاتیانیش ڕۆژبەڕۆژ خراپتردەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەكە (575) هەزار منداڵ لەجیاتی خوێندن، كار دەكەن، لەپێنج قوتابخانە، ناوەندێكی خوێندن داخراوەو زیاتر لەسێ ملیۆن منداڵی عێراقی لەژێر هەڕەشەی مردن‌و دەستدرێژی سێكسی‌و ڕفاندن‌و  ڕاهێنانیان لەگروپی چەكداریدان‌و ئەو ژمارەیە لەماوەی  8 مانگی ڕابردوودا یەك ملیۆن منداڵ زیادیكردووەو بە بەراورد بەئامارەكانی ساڵی 1990، ڕێژەكە دوو ئەوەندە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، یونیسێف هۆكاری زیادبوونی ڕێژەی كاركردن لەناو منداڵاندا بۆ ئەو شەڕانە دەگەڕێنێتەوە، كە لەناو عێراقدا هەن، لەگەڵ خراپی باری دارایی خەڵكی وڵاتەكە. 

سەبارەت بەشوێنی كارو ژینگەی كاركردنیان، ڕاپۆرتەكەی یوئێن لەزاری كەسانی ئاگادار لەعێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، كە ئەو منداڵانە لەكارگەی كیمیایی‌و سەر زبڵدانەكان بۆ ماوەیەكی درێژ كار دەكەن‌و هیچ جۆرە خۆپاراستنێكیان نییەو ڕۆژانە لەنێوان دوو بۆ سێ هەزار دیناری عێراقییان دەست دەكەوێت، كە ئەو بارودۆخە خراپەش وایلێكردوون داهاتوویان دیار نەبێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە