راگه‌یه‌نراوێك له ناوه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
هاونیشتیمانیانی كه‌ركوك ..
جوتیارانی خاوه‌ن ماف…
هێرش و په‌لاماری یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق كه به ره‌فتاری شۆڤێنیانه و دوور له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر جوتیارانی كورد له گوندی شه‌ناغه‌له رۆژی دووشه‌ممه 17/ 2/2025 شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كه‌ین ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جوتیاری كورد ته‌نها ده‌یه‌وێت له سه‌ر خاكی باب و باپیرانی به ئارامی و ژیانێكیشه‌ره‌فمه‌ندانه بژین و له رێگای كێڵانی زه‌وییه‌كانیان ژیانێك به‌به‌ر ئه‌و خاكه بده‌نه‌وه كه چه‌ندین ساڵه داگیركراوه و له هه‌موو مافه سه‌رتاییه‌كان بێبه‌شكراون ,هه‌رچه‌نده له‌دوای ده‌رچوونی یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌ركۆمار و دادگای فیدرالیه‌وه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مولك و ماڵ و زه‌وی بۆ جوتیارانیره‌سه‌نی كورد له‌م ناوچه‌یه. بێباكانه یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق دوور له‌هه‌موو عورفێك و گوێنه‌دان به هیچ یاسه‌یه‌ك كه‌وتنه وێزه‌ی خه‌لك و جوتیارانی ئه‌و گونده و به ئاكارینامرۆڤانه‌یان ویستیان چۆك به وره و ئیراده‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه دابده‌ن ،به‌لام جوتیاران به‌یه‌كگرتوویی ڕوبه‌ڕووی ئه‌م كرداره قێزه‌وه‌ن و داگیركاریه بوونه‌وه‌و جارێكی دیكه سه‌لماندیان تاكو یه‌ك كورد مابێ سازش له‌سه‌ر یه‌ك بست خاكی خۆی ناكات.
ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان وێرایپشتیوانیمان له جوتیاران و دانیشتوانه ئازا‌و چاونه‌ترسه‌كانی گوندی شه‌ناغه و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌رده‌برین و ئه‌م ڕه‌فتاره به درێژه‌ی ره‌فتاره‌كانی رژێمه‌كانی پێشووده‌بینین و پێشێلكردنێكی ئاشكرای ده‌ستور و یاسا‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانه ، بۆیه داوا له ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان ده‌كه‌ین كه‌یه‌ك ده‌نگ بین له ئاستئه‌و زولم و سته‌مه و پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه هه‌ڵبگرێت و رێگری له دووباره بوونه‌وه‌ی بگرێت و بكه‌رانیش بدرێنه دادگا و مافیش بۆ خاوه‌ن مافبگه‌رێنێته‌وه .
ناوه‌ندی كه‌ركووكی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
18/2/2025