ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، عومران دەقنیشی پێنج ساڵان ڕووداوێکی نوێ نیە لە وڵاتەکەدا و ڕۆژانە چەندین وێنەی منداڵی بریندار و کوژراوی سوریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە.
ماڵپەڕەکەوە نوسیویەتی، لەدوای چەند خولەکێک لە پەخشکردنی، وێنەو ڤیدیۆی منداڵەکە بە جیهاندا بڵاوبووەوە و هاوشێوەی کاتی خنکانی ئایلان کوردی ، عومران سەرنجی جیهان بەلای سەدان هەزار منداڵی کوژراو و برینداردا ڕادەکێشێت ، بەڵام دەسەڵاتدارانی جیهان ئیرادەو خواستی کۆتایی هێنانی ئەم کۆمەڵکوژیەیان نیە.
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی ، پێدەچێت کاریگەربوون بەو منداڵە بەشێکی پەیوەندی بە شێوەیەوە هەبووبێت کە سەروقژی شێواوە و تیشێرتێکی لەبەردایە وێنەی کارەکتەرێکی فیلمکارتۆنی نیکۆلیدیۆنی تێدایە، یاخود هەڵسوکەوتە سەرلێ شێواویەکەی لە ڤیدیۆکەدا ، هەروەها زۆرینەی کەس لە کاتی بینینی ڤیدیۆکەدا پرسیاری ئەوەیان لادروستبوو ئاخۆ دایکو باوکی بەسەلامەتی دەرچوبن؟
دانیشتنەکەی عومران چەندین وێنەی دیکەی لێدروستکرا کە لە یەکێک لەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە دەردەکەوێت عومران شایەتحاڵێکی بێدەنگی نێوان باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڤلادمێر پوتین هاوتا ڕوسیەکەیەتی.
محەمەد ئەحمەد پەرستیاری ژووری فریاکەوتنی ئەو نەخۆشخانەیەی کەکاتژمێر ٩ ی شەو عومرانیان بۆ گواستەوە ڕایگەیاند ” عومران توشی شۆکبووبوو ، کاتێک گەیەنەدرایە نەخۆشخانە قسەی نەدەکرد پاش چەند خولەکێک لەتاو ئازار دەستی بەگریانکرد”.
پەرستیارەکە برینەکەی سەری عومرانی ساڕێژکرد وبە لەفاف بەستی، پزیشکەکانیش ڕایانگەیاند هیچ نیشانەیەکی برینی ناوەکی لە مێشکیدا نەبووە.
وتیشی “بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکەوە سێ منداڵی برینداری دیکە و کوڕێکی تەمەن ٢٢ ساڵ گەیەندرابووە نەخۆشخانەکە کە ماوەی ٨ کاتژمێربوو لە ژێر داروبەردووی باڵەخانە خاپووربووەکەدا گیریخورادبوو، سێ کەسیش بەهۆی هێرشەکەوە کوژران”.
محەمەد ڕەسلان ئەو فۆتۆگرافەرەی وێنەی عومرانیگرت سەری سوڕما لەوەی ڤیدیۆکە دەنگدانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، وتیشی “ڕۆژانە ڕووداوی هاوشێوە ڕوودەدات بەڵام عومران هەموو سەرنجەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا”.
ماڵپەڕەکە بەدواداچونێکیدا ئاشکرایکرد لە هێرشەکەدا دایکو باوک و ٣ خوشکو برای عومران برینداربوون بەڵام خانووەکەیان خاپووربووە.
ماڵپەڕەکە نوسیەیوتی منداڵانی سوریا لە بەردەم دوو بژاردەدان ئەگەر بمێننەوە پێذەچێت چارەنوسیان وەکو عومرانبێت و بە کۆچکردنیشیان وەکو ئایلان.
ئایلان کوردی ئەو منداڵەبوو لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا لەگەڵ خێزانەکەیدا لە سوریاوە کۆچیکردبوو و لە دەریای ئیجەدا خنکا و تەرمەکەی لە کەناراوەکانی تورکیادا دۆزرایەوە ، دواتر وەکو سیمبولی کۆچی وڵاتەکە دیاریکرا.