له ساڵه‌كانی ٢٠٠٨- ٢٠٠٩ قه‌یرانی دارایی له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و ئابورییه به‌هێزه‌كانه‌وه دروست بوو، له پێشدا قه‌یرانه‌كان ئه‌و وڵاتانه‌ی گرته‌وه و دواى ڕووی له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئابورییان په‌یوه‌ست بوو به ئابوری جیهانه‌وه كرد، دواجار ئه‌و وڵاتانه‌شی گرته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی سیستێمی ئابوری جیهانیدا بوون، به واتایه‌كی دی قه‌یرانه‌كه و كاریگه‌ریه‌كه‌ی هه‌موو جیهانی ته‌نییه‌وه، بێگومان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئابوری لاوازیان هه‌بوو به گشتی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه زیاتر به‌رچاو و هه‌ستی پێده‌كرا و به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژار و مامناوه‌ند باجه‌كه‌یان ده‌دا…
بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه هه‌ر وڵاته‌و له جێی خۆیه‌وه (ٌResponse at national level) به میكانیزمی گونجاو و دروست، په‌رلێڵ به هاوبه‌شی پلانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاری قه‌یرانه‌كه بوونه‌وه…
له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كه قه‌یرانی دارای به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه كه به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه ده‌ستی پێكرد و ته‌واوكه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوو، نه‌وتیش ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی فرۆشتنیه‌وه به جیهان و ئابوری ده‌ره‌وه گرێمانده‌دات و ده‌بین به به‌شێك له‌و ئابورییه.
بێجگه له‌و دوو فاكته‌ره سه‌ره‌كییه وه‌ك هۆكار بۆ دروستبوونی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، ده‌بێت شه‌ڕی داعش و هاتنی به ملێۆن ئاواره بۆ هه‌رێم به گرنگیه‌وه باسی لێبكرێت كاتێك كه باس له قه‌یرانی دارای هه‌رێم ده‌كه‌ین…
نه‌بوونی ئابوری به‌هێز و سیستێمی ئابوری، نه‌بوونی پاشه‌كه‌وت و ژێرخانی ئابوری كۆمه‌ڵێك باس و بابه‌تن كه له كۆنتێكستی خۆیدا جێگای باسوخواسی جددین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و بابه‌تانه نه‌كه‌ینه بابه‌تگه‌لێك وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كاریان بھێنین و به‌دوای چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌دا بگه‌ڕێین، قه‌یران له‌ناو قه‌یراندا نه‌خوڵقێنین ! دابه‌زینی نرخی نه‌وت گورزی كوشنده بوو بۆ ئابوری و باری دارایی هه‌رێم، ئه‌م گورزه‌ش هۆكارێكی ده‌ره‌كییه و ده‌سه‌ڵات ته‌نها ده‌توانێت ئیداره‌یه‌كی گونجاوی بكات، له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان ( بێجگه له خه‌رجی و تێچووی شه‌ڕ) ، زۆركردنی داهات،….هتد.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نین، چونكه داهاتمان ته‌نها نه‌وته، میلله‌تێكین له شه‌ڕداین، زۆرترین ژماره‌ی مووچه‌خۆرمان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ داهات و ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ژماره‌ی دانیشتوان .
هه‌ربۆیه ده‌بێت سه‌یری چۆنێتی ئیداره و پلانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا، واته له ئاستی ( Response at national level ). له‌م ئاسته‌دا پڕۆژه و بڕیاری چاكسازی و پلانی ڕیفۆرمی ئابوری به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بینین، به‌ڵام قه‌یرانه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له ئاستی قه‌باره‌ی خۆی، وه‌ك گرفت و كێشه‌یه‌كی نیشتیمانی هاوبه‌ش سه‌یرناكرێت، نه‌گه‌یشتووه و نه‌بووه‌ته پرۆسه و هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی له ئاستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا، به‌ڵكو زیاتر و باشتر قه‌یرانه‌كه كراوه‌ته كارتێكی به‌هێز بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، لایه‌نێك ته‌نها وه‌ك تاكه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیار ده‌كرێت له قه‌یرانه‌كه، به‌م جۆره و به‌م میكانیزمه‌ش نه‌ك قه‌یران چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو قوڵتر ده‌بێته‌وه!
قه‌یرانه‌كه به پلانی زانستی ئابوری كۆنكرێت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌كاتی قه‌یراندا هاوڵاتی سه‌یری پلان و هه‌نگاوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یران ده‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گیرێنه به‌ر، گوێ له وته‌ی ئه‌كته‌ر و كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه سیاسیه‌كان ناگرێت . بێجگه له پلانی زانستی ئابوری كۆنكرێت، یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی پێویستن بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كه.
له ئاستی هاوڵاتیشدا پێویست ده‌كات هاوڵاتی ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كه.
هه‌ربۆیه ده‌بێت بپرسین كه ئایا له كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌مه‌ڕ ئه‌مه‌ی خۆماندا خاوه‌نی ئه‌و كلتوره سیاسییه كۆمه‌ڵایه‌تی یه، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئوسوڵی، كه به گشتی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌م هێنه‌ر نین، ته‌نها له ئاستی زۆربوونی ڕێژه‌ی دانیشتواندا نه‌بێت، پشتبه‌ستوو به مووچه، چۆن ده‌گاته ئه‌و ئاسته هۆشیارییه كه ئه‌میش ده‌بێت ببێت به به‌شێك له چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كه و له گۆشه‌ی گوناحم، بێ ده‌سه‌ڵاتكردنی خۆی و سستی و خه‌ساندنی توانای خۆی، حوكومه‌ت باوكی میلله‌ته، دێته ده‌ره‌وه؟!
ڕاسته سیستێم و مێتۆدی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروستكردنی تاكی بڕوا به‌خۆبوو، پشتبه‌ستوو به توانای خۆی، به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌ڵام سیستێم ده‌بێت پشتیوانیه‌كی كلتوری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سیستێمه‌كه بێ كه‌موكوڕی ، به دروستی ئیش بكات!
ئه‌م بابه‌ته كتێبێكه‌ی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ( Max Weber)-م، به بیرده‌هێنێته‌وه كه سه‌دو یانزه ساڵ له‌مه‌وپێش نوسیویه‌تی به ناوی ( ئێتیكی پرۆتستانت و ڕۆحی كاپیتالیزم)… نامه‌وێت لێره‌دا بچمه سه‌ر بابه‌ت و بۆچوونی ئه‌و فه‌یله‌سوفه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌رپێی ده‌توانم و گرنگه ئاماژه‌ی پێبده‌م له ژێر كاریگه‌ری و ڕۆشنای ئه‌و كتێبه‌دا ” كاڵڤینیستی” یه. كاڵڤینیستی به‌و واتایه‌ی كه كلتوری كاركردنه، هه‌ڵقوڵاوی عەقیده و تێڕوانینێكی دینی یه له كاركردن ، بوونی هه‌یه له جیهانی پرۆتستاندا.
ئه‌ی به‌رزی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌وتن له‌و وڵاتانه‌دا ده‌خه‌یته ئه‌ستۆی چی؟!
ئه‌م بابه‌ته زۆرمان لێده‌كات كه هه‌ڵبگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كاركردن له ڕه‌هه‌ند و ڕوانگه‌ی كلتوری و دینی خۆمانه‌وه و چه‌ند پرسیارێك له خۆمان بكه‌ین، ئایا به‌ها و وتێڕوانینمان چۆن و چه‌نده له‌سه‌ر كاركردن، ئیسلام وه‌ك دین، وه‌ك كلتور هه‌تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئێتیكی كاركردن و چی ده‌ڵێت ؟!.