دیمانه: بارزان ئه‌كره‌م – سایتی ئاشتی
به‌لێن وشیار ئیبراهیم له دایك بووی گه‌ره‌كی گه‌ڵاوێژی شاری هه‌ولێره، یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێره له هێلی هێرش به‌ر یاری ده‌كات، ئه‌م ساڵ به نیشاندانی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رشی له خۆی كۆكردبووه، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ییه‌ی سات به‌سات چاودێری بكرێت له كاتی هه‌بوونی پیكانی ماوه‌ی چاك بوونه‌وه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له یارییه‌كاندا به‌شداربێت، ئه‌و له‌م وه‌رزه توانی 7 گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و سێ گۆڵیش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات، هۆكارێك بوو بۆ یانه‌كه‌ی تا ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان. به‌لێن ده‌ڵێت: هه‌ر له مناڵییه‌وه حه‌زم له وه‌رزش بووه له ساڵی 2006 په‌یوه‌ندیم به تازه پێگه‌یشتوانی هه‌ولێره‌وه كرد، ماوه‌ی دووساڵیشه له هێلی یه‌كه‌می یانه‌كه‌م یاری ده‌كه‌م، زۆر خۆشحالیشم له یانه‌كه‌م هیوادارم ماوه‌یه‌كی درێژتر له یانه‌كه‌م خزمه‌ت بكه‌م، ئه‌و سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كات كه ئاستی به‌رزبۆته‌وه و ئه‌م سالیش به پشتوانی خوا بوونه‌ته پاڵه‌وانی خوله‌كه، كوره‌كه‌ی وشیار وتی: خولی كوردستان ساڵ به ساڵ به‌ره‌و پێش ده‌چێت ئه‌مه‌ش جێی خوشحالی وه‌رزشوانانی كوردستانه، سه‌ره‌رای هه‌بوونی قه‌یرانی دارای به‌ڵام زۆر به‌رێكی به‌رێوه‌چوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هیواداره له خولی عێراقی یاریی بكات و له‌گه‌ڵ یانه‌ی قه‌ڵا و مناره بگاته به‌رزترین ئاستی، تابتوانم بگه‌مه ریزی هه‌لبژارده‌ی عیراق و كوردستانیش له‌وێشه‌وه ناسناوه‌كان به‌ده‌ست بێنم، هیوادرایشم وه‌رزشی كوردستان پێش بكه‌وێت و بگاته ئاستی وڵاتانی جیهانی، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یاریزانه‌كانی هاورێم ده‌خوازم هیوادارم هه‌موویان سه‌ركه‌وتووبن، كوره‌كه‌ی هه‌ولێر باسی خۆشترین ساتی وه‌رزشی خۆی كردوو گوتی: ئه‌م سال بۆمن خۆشترین ساتی وه‌رزشیم بووه، به پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رزی وه‌رزشی هاوكاری كردنی یانه‌كم بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه، ئه‌و پێی وایه یاریزانه لاوه‌كان كاتێك ئاستیان به‌رزده‌بێته‌وه تووشی له خۆبای بوون ده‌بن بۆیه به خێرای ئاستیان داده‌به‌زێت، به‌لێن سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به راهینه‌ری جیهانی یۆرگن كلۆپ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید.