لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست پیرۆز دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

Logo

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا چلەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکا و شاندێکی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای حزبی سۆسیالیست دەکات لەهەولێر
شاندێکی مەکتەبی سیاسی کە پێکهاتبوو لە هاورێیان خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەژار هەورامی وسالار محمد ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی بارەگای حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و بروسکەی پیرۆزبایی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان پێڕاگەیاندن لەلایەن بەرپرسانی حزبی ناوبراو بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .. ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە:

به‌رێزان / کاك محمدی حاجی محمود  سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان
به‌رێزان /  ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان

به‌بۆنه‌ی یادی 40 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ،به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندامانی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین .
به‌رێزان: له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك ریزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌بارودۆخێكی وه‌ك ئێستا له‌ هه‌ر كاتێك پێویستیمان به‌ زیاتری یه‌ك ریزی و یه‌ك گوتاری و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كۆده‌نگی قه‌یرانه‌كان تێپه‌رێنین و به‌سه‌ر كۆسپه‌كان زاڵبین چونكه‌ یه‌كگرتوویمان ده‌بێته‌ شورای پۆلایین له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌كانی دوژمنانمان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ پیلانی ئه‌وه‌دان كه‌ گه‌له‌كه‌مان دووچاری شكست و ماڵوێرانی بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مانه‌ هه‌موو كات كوردستانیان ئاماده‌ن له‌ پێناو وڵاته‌كه‌یاندا رووبه‌رووی هه‌ر دوژمنێك ببنه‌وه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر بسته‌ خاكێكی وڵاته‌كه‌مان .به‌رێزان له‌م یاده‌دا ئه‌مه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رزگاری هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ته‌نها هه‌وڵی هاوبه‌ش و خه‌باتی یه‌كگرتوویی نێوانمانه‌
جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
 
                                                   هه‌رشاد بن  ..

مه‌كته‌بی  سیاسی                                   

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی  گه‌لی كوردستان

٨\٨\٢٠١٦

0 FacebookTwitterPinterestEmail