دامه‌زراندنى یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى زانكۆ و په‌یمانگاكان و به‌شه پزیشكییه‌كان گه‌یشتۆته قۆناغى كۆتایی و ته‌نها واژۆى سه‌رۆكى حكومه‌ت ماوه بۆ دامه‌زراندنیان.
رێواس فایه‌ق، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند “به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت ده‌رچوانى ساڵى (2014_2015) دابمه‌زرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه بێت ئه‌مساڵ یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆكان داده‌مه‌زرێن”.
هاوكات عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “دوو نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تى دارایی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه و داواى دامه‌زراندنى هه‌زار و 197 یه‌كه‌م و دووه‌م و سێى زانكۆ و په‌یمانگاكانمان كردووه، به‌ڵام به فه‌رمى وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م رێككاره یاساییه‌كان ته‌واوبوون ته‌نیا بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ماوه”.
له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ده‌رچوانى به‌شه پزیشكییه‌كان، شاخه‌وان قادر سه‌رۆكى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان راگه‌یاند “له شوێنى ئه‌و هه‌زار و 600ى پزیشك و په‌رستیار و كارمه‌نده‌ى ته‌ندروستى كه به‌هۆكارى جۆراوجۆر ده‌ستیان له وه‌زیفه به‌رداوه، بڕیاره له شوێنى ئه‌وان ده‌رچووانى ساڵى رابردووى به‌شه ته‌ندروستییه‌كان دابمه‌زرێن، كه ژماره‌یان 452 كه‌سه”.
له‌باره‌ى دوابڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دامه‌زراندنى یه‌كه‌مه‌كان و به‌شه پزیشكییه‌كان شوكریه ئیسماعیل، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد “دامه‌زراندنى یه‌كه‌مه‌كان و ده‌رچووانى به‌شه پزیشكییه‌كان سه‌رجه‌م رێككاره یاساییه‌كانى ته‌واوكردووه و ته‌نیا واژۆى نێچیرڤان بارزانى ماوه، به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانم ئێستا نوسراوه‌كه‌یان له نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته و هه‌ركات واژوى بكات داده‌مه‌زرێن، چونكه هه‌ردوو وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ته‌ندروستى سه‌رجه‌م لایه‌نه كارگێڕییه‌كانيان ته‌واوكردووه”.
هه‌روه‌ها رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد “له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبووینه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دامه‌زراندنى به‌شه پزیشكییه‌كان، چونكه مافى خۆیانه”.
وتیشى “ئێمه به نوسراو سه‌رجه‌م پێویستى میلاكیمان به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوانین بگاته قۆناغى كۆتایی و له داهاتووش رایده‌گه‌یه‌نین”.
سەرچاوە: دوارۆژ