نه‌ته‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاشکرای کرد که رۆژانه 8 هه‌زار هاوڵاتی سوریی‌و عێراقی وه‌ک کۆچبه‌ر ڕوده‌که‌نه وڵاته جیاوازه‌کانی ئه‌وروپا، که تێیدا 5 هه‌زاریان ده‌گه‌نه یۆنان.
ئه‌م ئامارانه له‌میانه‌ی لێدوانێکی رێکخه‌ری هه‌رێمیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری کۆچبه‌ران بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشکرا کرا.
رێکخراوی کۆچبه‌رانی نێوده‌وه‌تیش به بی بی سی راگه‌یاندوه که وه‌رزی زستانیشدا شه‌پۆلی کۆچبه‌ران به‌رده‌وام بێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نیو ملیۆن کۆچبه‌ر ڕویان له‌ئه‌وروپا کردوه که زۆرینه‌یان له‌سوریاو ناوچه ئاڵۆزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باکوری ئه‌فه‌ریقاوه رۆیشتون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا رێکه‌وتن له‌سه‌ر پێشوازیکردن له120 هه‌زار کۆچبه‌ر بۆ وڵاته‌کانیان.
ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ش که له‌سوریاو عێراق‌و ئه‌ریتریاوه رۆیشتون، له‌یۆنانه‌وه ده‌برێنه ئیتاڵیا، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری بنکه‌کانی پێشوازیکردنی ئه‌وێ.