باكوری سوریا
سه‌ربازه كه‌مئه‌زمونه سوننه‌كان له جلی سه‌ربازیی مغاویردا و سه‌رقاڵ به‌ته‌قه‌كردنی بێ ئامانج له نیشانه له‌ناو كه‌مپێكی مه‌شقپێكردنی ئه‌مەریكا گه‌واهیده‌ری ئه‌ركێكی قورسه بۆ ئه‌مەریكا، له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێ سوپایه‌كی به‌هێز پێکه‌وه بنێ بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له پایته‌خته‌كه‌ی (ره‌قه).
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا توانی هه‌وڵبدات بۆ بنیاتنانی سوپایه‌كی سوننی كه خۆی ده‌یویست له‌ڕوی ئایدیۆلۆجیه‌وه بۆ گرتنی ره‌قه كه شارێكی سوننه مه‌زهه‌به. به‌ڵام ره‌نگ بو ئه‌وه چه‌ندین ساڵی بوێت. یان ره‌نگه ئه‌وه له‌ڕێی ئه‌و هێزه‌وه بكرێت كه له‌ناوچه‌كه‌دایه كه له‌لایه‌ن چه‌كداره به ئه‌زمونه‌كانی (یه‌په‌گه) كۆنتڕۆڵكراوه. ئه‌وان له‌لایه‌ن توركیاوه بێزراون، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌لای ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی ناوخۆی سوریاشه‌وه جێی راه‌زامه‌ندی نین. به‌ڵام كورده شۆڕشگێڕه‌كانی سوریا به‌باشی كاره‌كه‌یان بۆ چوه‌ته سه‌ر.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی به‌شێك له ئه‌ركی هه‌ریه‌ك له بنیاتنانی هاوپه‌یمانییه‌كی ئۆپۆزسیۆنی نوێ له‌ژێر دروشمێكی كاتیی بۆ هێزه دیموكراتخوازه‌كانی سوریا (SDF)(Syrian Democratic Forces) كه هه‌ریه‌ك له سوننه و مه‌سیح و توركمانه‌كان و چه‌كداره بێئه‌زمونه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات. ئه‌مه له‌ڕوی سیاسییه‌وه كارێكی نمونه‌یی نیه، به‌ڵام لۆجیكێكی سه‌ربازییانه‌ی هه‌یه.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رپه‌رشتی جه‌نگی دژه‌تیرۆر ده‌كات له ناوچه‌كه و له‌كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا كه رۆژی شه‌ممه ده‌ستی پێكرد و دواتر سه‌ردانی بنكه‌كانی هێزه دیموكراتخوازه‌كانی سوریای كرد رایگه‌یاند: “ئێمه به‌ته‌واوه‌تی پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بڕۆین كه به‌ده‌ستمان هێناوه”. ژماره‌یه‌كی كه‌م له رۆژنامه‌وانه‌كان له‌و گه‌شته‌دا بون به‌و مه‌رجه‌ی كه هیچ نه‌نوسین له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی وڵاته‌كه جێده‌هێڵین. ئه‌وه چانسێكی ده‌گمه‌ن بو كه له‌ناوخۆی سوریاوه راپۆرت ئاماده بكه‌ین.
واقعی كار ئه‌وه‌یه كه ته‌نها كورده‌كان نه‌ك سوننه‌كان، هێز و بازویان هه‌یه له‌ئێستادا، هه‌روه‌ها ئه‌ركی جۆزێق ڤۆتێل ئه‌وه‌یه ئامانجه سه‌ربازییه‌كان بهێنێته‌دی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئه‌ویش له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی داعش.
هه‌وڵی گرێدانی سوننه‌ی لاواز له‌گه‌ڵ كورد كه لایه‌نێكی به‌هێزتره، زیاتر به‌دیلێكی واقعییانه‌تره بۆ به‌رنامه‌ی پێشوتری مه‌شق و پڕچه‌ككردن كه بریتی بو له دروستكردنی سوپایه‌كی نوێ به هه‌ژمونی سوننه، به‌ڵام هاوینی رابردو شكستی هێنا. سه‌ره‌ڕای رێگرییه تونده‌كانی توركیا (كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كورده‌كان به‌شێكن له گروپی تیرۆریستی په‌كه‌كه)، فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیاریاندا بچنه‌پاڵ چه‌كداره كورده لێهاتوه‌كان كه له‌ساڵی 2014دا هێرشیانكرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش له كۆبانی و ده‌ستیانكرد به ئازادكردنی پانتاییه‌كی زۆر له باكوری سوریا. له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوه‌وه هه‌وڵیاندا كه سوننەی كه‌م ئه‌زمون و مه‌سیحییه‌كان بخه‌نه‌پاڵ هاوپه‌یمانیی هێزه دیموكراتخوازكانی سوریا.
كورده‌كانی سوریا شه‌ڕكه‌ری ئازان، ژن و پیاو وه‌كو یه‌كه، ئێمه چاومان كه‌وت به چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ژن له‌ناو (یه‌په‌ژه). به ده‌مامكی به‌ستراو و جلی سه‌ربازیه‌وه، باسیان له‌وه ده‌كرد كه له هه‌مو شه‌ڕه‌كاندا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه بون. راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن ژنه كورده‌كان زۆر توندن و هه‌ندێ جار به پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌چنه به‌ره‌كانی جه‌نگ، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ده‌ستگیر ناكرێن له‌لایه‌ن داعشه‌وه و ناكرێنه كۆیله‌ی سێكسی.
راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له چیرۆكه پڕ مه‌ترسییه‌كانی یه‌په‌ژه ده‌كه‌ن كه شه‌ڕیان ده‌كرد بۆ دوایین ژن له كۆبانێ. یه‌كسانی له قوربانیدانه‌كانی ژن و پیاودا، كه بانگه‌شه‌یان بۆ كراوه له تابلۆی ریكلامه‌كان له‌ناوچه كوردییه‌كان، ئاماژه‌یه‌كه بۆ بونی هه‌ناسه‌یه‌ك له هه‌وای پاك له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ ژنان، له‌كاتێكدا كه له‌و ناوچه‌یه به به‌رده‌وام مافی ژنان پێشێل ده‌كرێ.
ڤۆتێل ده‌ڵێ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵه‌ی پێشوی سورییه‌كانه‌وه فێربوه كه هه‌وڵنه‌دات بۆ بنیاتنانی هێزێكی تۆكمه، به‌ڵكو فێر بوه هه‌وڵبدات بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی خۆی. كاتێك سه‌ربازی زیاتر ده‌خرێنه‌پاڵ هێزه دیموكراتخوازه‌كانی سوریا، ئه‌و ده‌ڵێ: “پێویسته ماوه‌ی مه‌شقپێكردن كورت بكه‌ینه‌وه و زیاتر ته‌ركیز بخه‌ینه‌سه‌ر بنه‌ماكانی روبه‌ڕوبونه‌وه و جه‌نگ”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆگونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كه هه‌ن زیاتر له‌وه‌ی كه دوباره دروست بكرێنه‌وه.
شێخه سوننیه‌كان هه‌میشه هه‌لپه‌رستن و واده‌رده‌كه‌ون كه بكڕدرێن له مه‌سه‌له‌ی ستراتیژیدا وه‌ك باشترین ئاواتیان له‌دژایه‌تیكردنی داعشدا. ئێمه چاومان به سیان له‌و جۆره سه‌ركردانه كه‌وتوه كه كوڕه گه‌نجه‌كانی خۆیانیان ناردوه بۆ دژایه‌تیكردنی كورده‌كان. شێخه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن چۆن هه‌ندێ له ئه‌ندامی خێڵه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری ره‌قه خه‌ریكه جیا ده‌بنه‌وه له داعش و داوای هاوكاری و یارمه‌تی ده‌كه‌ن له چه‌كداره توندڕه‌وه به‌ربه‌رییه‌كان.
شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمه‌لا له خێڵی توفه‌یحه ده‌ڵێت: “ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت، یه‌په‌گه تاكه هێزه كه بتوانێت ئێمه ئازاد بكات”. كینۆ گابرێل سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌سیحی له‌ناوخۆی سوریا كه خاوه‌نی گروپێكی چه‌كداری 500 بۆ 1000 كه‌سییه‌و هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ كورده‌كان، هه‌مان بۆچونی شێخ عه‌بدوڵای هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ، به‌دیله‌كه بریتی بو له “له‌ده‌ستدانی دۆخه‌كه بۆ هه‌مو لایه‌كمان. هیچ كام له ئێمه نه‌یده‌توانی به‌ته‌نها له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه به‌رگری بكات له ناوچه‌كه.”
لێره لانیكه‌م، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا ناتوانرێت تاوانبار بكرێت به هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی سویسرا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. واقعێكی سیاسی لاواز هه‌یه و هه‌ندێ جار لایه‌نه‌كان رێكناكه‌ون. نۆژین دێریك، فه‌رمانده‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ژنان ده‌ڵێ، ئه‌و بۆ ناوچه‌یه‌ك شه‌ڕ ده‌كا كه پێی ده‌ڵێن رۆژئاڤا، كه خوازیاره رۆژێك ببێته هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی. به‌ڵام كۆڵۆنیڵ عه‌لی حاجۆ كه فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌ره‌بی ناو هێزه دیموكراتخوازه‌كانی سوریایه و خه‌ڵكی جه‌رابلوسی باكوری سوریایه، ده‌ڵێ، ئه‌و شه‌ڕ ده‌كات بۆ نیشتمانێ كه ناوی سوریایه.
ستراتیژه‌كه، مه‌سه‌له‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراوی هه‌یه: روخانی ده‌وڵەتی ئیسلامی (داعش)؛ به‌دوایدا نیگه‌رانی له‌باره‌ی داهاتوی سوریا له‌دواییدا.
ده‌یڤید ئیگناتیۆس
له ئینگلیزیه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
سەرچاوە: واشینگتۆن پۆست