نه‌به‌ز كه‌مال محه‌مه‌د، توێژه‌ری ده‌رونی‌و راهێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، باس له‌گرفته‌كانیان ده‌كات‌و به‌پێویستی ده‌زانێت مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بڕوانامه‌ی دبلۆم یان به‌كالۆریۆسی هه‌بێت “به‌ڵام ئێستا به‌شێكی وه‌ها له زانكۆكاندا نیه، هه‌شت ساڵ له‌مه‌وپێش روبه‌ڕو ئه‌م داوایه‌مان له‌وه‌زیری په‌روه‌رده كردوه، تائێستاش به‌رده‌وام داوائه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها خولی پێشكه‌وتو بۆ مامۆستا‌و راهێنه‌رو چاودێره‌كان ناكرێته‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه خولی باش ده‌كرانه‌وه، سێ چوار ساڵ خولێك كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌بونی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت، كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه ئاخر ئه‌م كاره به‌هه‌مو كه‌س ناكرێ”.
له‌باره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ئێستا وه‌ك راهێنه‌ر كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان، نه‌به‌ز كه‌مال ده‌ڵێت “زۆربه‌یان به‌دڵسۆزیی‌و په‌رۆشییه‌وه‌و به‌بێ هیچ ئیمتیازێك كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پشتیوانیی ناكرێن‌و خولی باشیان بۆ ناكرێـته‌وه، ئه‌ڵبه‌ت تاكوته‌را كه‌سانی وه‌هاش هه‌ن ده‌یانه‌وێ له‌پاڵ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا، خۆیان له‌ئه‌رك‌و وه‌زیفه ببوێرن”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی دیموكراسیانه‌ی هانده‌ر بۆ گیانی داهێنان‌و دروستكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ستكرد به به‌رپرسیارێتی‌و دروستكردنی ئه‌ندامێكی سودبه‌خش بۆ ئه‌و منداڵانه ته‌رخانكراوه ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێت “نه‌خێر، ئه‌وه بۆ قوتابیانی دیكه‌ش نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ كوردستان تازه‌یه‌و هه‌نگاوێكی باشه، كه‌سانی خوێندكاری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ئێستا مافی خوێندنیان هه‌یه له‌خوێندنگه‌ی ئاسایی، ئه‌مه‌ش ئه‌وانی له‌په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و زیندانی ماڵ، یا به‌ره‌ڵڵایی سه‌رشه‌قام رزگاركردوه، قوتابخانه یه‌كه‌م ژینگه‌یه بۆ ئاشنا بون به‌ماف‌و پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیی كردن، تواناكانیان ده‌رده‌كه‌ون، له‌مناڵانی دیكه‌وه فێری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌بن، به‌ڵام به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت تا ئێستا هه‌ر له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تییدایه، پێویسته بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ش كاری بۆ بكرێ، چونكه كه‌سی وه‌هایان تێدایه ده‌توانێ زانكۆش ته‌واو بكات، ده‌بێ مافی دامه‌زراندنیان بۆ دابین بكرێ، به‌پێی ئه‌وه‌ی تا چ ئاستێكی خوێندن ده‌گات”.
نه‌به‌ز كه‌مال، راهێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت باوه‌ڕی وایه كه قوتابیان ده‌بێ به‌پێی جۆری كه‌متواناییه‌كه‌یان به‌رنامه‌یان بۆ بگونجێنرێ، هه‌یانه ده‌توانێ به‌رنامه‌ی خوێندنی ئاسایی وه‌ربگرێ، به‌ڵام به‌پشتیوانیی مامۆستای تایبه‌ت‌و هاوكاری خێزانی قوتابخانه‌و ماڵ، هه‌یانه ده‌بێ هه‌مان به‌رنامه‌یان بۆ ئاسان بكرێ، بێجگه له‌پۆل له‌ژوری سه‌رچاوه‌كانیش به‌هۆكاری تایبه‌ت وانه وه‌ربگرن، بۆ نابینایان ده‌بێ سیستمی برایل بێ، بۆ ئه‌وانه‌ی توانستی فێربونیان زۆر نزمه ده‌بێ شتی زۆر ساده‌یان بدرێتێ، به‌ڵام ئامانج له‌هاتنی ئه‌وان بۆ قوتابخانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌كۆمه‌ڵایه‌تیی بون‌و به‌شداریی چالاكییه، پاشان فێربون، هه‌روه‌ها پێویسته به‌رنامه بۆ راهێنه‌رو مامۆستاكان هه‌بێت، سه‌ره‌تا به‌رنامه هه‌بو، ناڵێم بێ كێشه‌بو، به‌ڵام بناغه‌یه‌كی باش بو، ده‌بو گه‌شه‌ی پێبدرێ‌و پێش بخرێ، ئێستاش كاره‌كان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌رۆن.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كه هاوكات باوكی منداڵێكی ئۆتیزمیشه تێكه‌ڵكردنی ئه‌و منداڵانه له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاسایی به‌گونجاو ده‌زانێت “له‌روانگه‌ی ئه‌زمونی كرده‌یی خۆمانه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و ئاگادارییه كه‌مه‌ی كه له‌باره‌ی وڵاتانی دیكه‌وه هه‌مانه، تێكه‌ڵكردن به‌گونجاو ده‌زانین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتو بێت، ده‌بێت وه‌زاره‌ت راوێژكاری بۆ (په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت) هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پ. تایبه‌ت‌و به‌ش‌و هۆبه‌كانی، چوارچێوه‌ی رۆشنی كاركردنیان به‌رده‌ست بخرێت، لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی كه‌متوانایی‌و زیره‌كیی، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و قه‌زاكان پێكبهێنرێ (نزیكه‌ی دوساڵه بۆ ناو سلێمانی لیژنه‌یه‌كی كارا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستبه‌كاربوه)، هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌مافه‌كانی كه‌سانی (خ. پ. ت)، گونجاندنی ژینگه‌ی قوتابخانه له‌روی بیناو هۆكاری فێركردنه‌وه بۆ جۆره‌كانی كه‌متوانایی، گونجاندنی پرۆگرامی گشتیی خوێندن‌و تاقیكردنه‌وه، پێڕه‌وكردنی سیستمی گروپ له‌نێو پۆلدا، به‌رنامه‌كه له‌باخچه‌وه، یان سه‌نته‌ری تایبه‌تی راهێنان بۆ (په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت)ه‌وه ده‌ست پێبكات، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا تێكه‌ڵكردن كێشه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام چ شتێك هه‌یه كێشه‌ی نه‌بێ، هه‌روه‌ها چه‌ندجۆرێك له‌تێكه‌ڵكردن هه‌یه ده‌بێ ره‌چاو بكرێن، به‌ڵام جیاكردنه‌وه كێشه‌كانی زۆرترن به‌تایبه‌ت بۆ كوردستان، كردنه‌وه‌ی ده‌یان جۆر قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌مامۆستاو راهێنه‌رو هۆكاری فێركردنه‌وه، ئاسان نیه، مامۆستا بۆ قوتابخانه‌ش ده‌ست ناكه‌وێ، هه‌روه‌ها له‌جیاكارییدا ئامانجی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردن‌و ئاشنابون به‌مافه‌كان، به‌دی نایه‌ت.(له‌م روه‌وه شت زۆره بگوترێ).
ئه‌و راهێنه‌ره‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كه له 2008 له‌و بواره‌دا كارده‌كات له‌باره‌ی گرنگیدانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ده‌ڵێت “سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی ئێمه له‌بناغه‌وه پڕه له‌كێشه، هه‌ر له‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌وه بیگره ــ كه نیمانه ــ تا ده‌گاته كورسی پۆل‌و به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه‌دایه، بۆیه هێشتا وه‌ك پێویست جێگه‌ی بایه‌خ نیه. هه‌مو قوتابخانه‌كان منداڵی خوێندكاری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت وه‌رناگرن، هێندێكیشیان ــ به‌بێ پشتبه‌ستن به‌بۆچونێكی زانستیی‌و په‌روه‌رده‌یی ــ هه‌ر باوه‌ڕیان به‌وه نیه مناڵی وه‌ها پێویستی به‌خوێندن بێ‌و بتوانێ بخوێنێ، بێگومان نمونه‌ی قوتابخانه‌و ئیداره‌ی باشیش هه‌ن. ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ قوتابخانه‌دا قوتابی زۆر بن‌و مامۆستا‌و چاو‌دێر بكه‌م”.
سەرچاوە: ئاوێنە