دیمانه:سایتی ئاشتی – بارزان ئه‌كره‌م
رابه‌ر خالد عبدالله یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێره، ئه‌و له ته‌مه‌نی لاویدایه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی جێگای خۆی له نێو یاریگادا بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی بكات، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی نیشانی راهێنه‌ر و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی دا، خاوه‌نی ناسناوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانه، رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ناسناوه ئێستا هۆكارێكی به‌هێزه بۆ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی، بوونی ئه‌وه لایه‌نی هێرش به‌ری تیپه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات. ئه‌و چۆنیه‌تی ده‌ستپێكی وه‌رزشی خۆی بۆ خه‌بات باس ده‌كا و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ براكانم ده‌چوومه یاریگا له ته‌مه‌نێكی بچووك دابووم، به‌تایبه‌تیش كارزانی برام، كه خۆشی یاریزان بووه، به‌رده‌وام پشتگیری كردووم، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم ڕۆلی دایك باوكم له بیر بكه‌م، چونه‌كه هه‌رگیز رێگریان لێم نه‌كردووه، به‌لكو به‌رده‌وام هاوكارم بوونه بۆ به‌رده‌وام بوون له یاریی، كوره‌كه‌ی خالد وتی: وه‌ك یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر شانازی به یانه‌كه‌م ده‌كه‌م، پێموایه ده‌بێ هه‌موو تواناكانمان به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی یانه‌كه هه‌ر به‌رزبێت، تاوه‌كو ناوی هه‌ولێر به گه‌شاوه‌ی ببینم له ماوه‌ی خوله‌كانی داهاتوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هیوادارم هه‌موو كاتێك هانده‌ران پالشتمانبن، تا بۆیان بكرێ كاری نه‌شیاو نه‌گونجا و ناشارستانی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌تا بتوانن به هێمنی و جوانی له هه‌موو یارییه‌كان ئاماده‌بن و هانمان بده‌ن له وه‌رزه‌كانی داهاتوو له هه‌ردوو خوله‌كه واتا عێراقی و كوردستانی، رابه‌ر گوتی: هه‌ردوو خوله‌كه له ئاستی به‌رز ده‌بینم، خولی كوردستانی له رووی كات و رێكخستنه‌وه باشتر ده‌بینرێ، به‌ڵام عێراقیه‌كه پچران له به‌رێوه‌چوونی هه‌یه و له كاتی دیاری كرا‌و یارییه‌كان ئه‌نجام نادرێن، جیاوزی له هینانی یاریزانیش هه‌یه، چونكه له خولی كوردستانی بۆت هه‌یه دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ربێنی، ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌م یاریی كردنه له خولێكی ئه‌وروپی هه‌لگری ناوی كوردستان بم له یارییه جیهانیه‌كان، ئه‌و سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به یاریزانی جیهانی رۆنالدینهۆ به‌رده‌وام هه‌ولم داوه لاسای جموجۆله‌كانی بكه‌مه‌وه، وه زۆریش سودم لێی بینیوه، داواش له‌یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌م ده‌كه‌م به گیانێكی برایانه و خۆشه‌ویستی پیشه‌گه‌رانه خزمه‌ت به یانه‌كه و ناوی هه‌ولێر بكه‌ن، سوارچاكه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: زۆر سوپاسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌م به‌گشتی، كه بایه‌خێكی باش و به‌رچاو ده‌ده‌ن به بواری وه‌رزشی، ئاواته خوازیشیم هه‌ولی زیاتر بده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی راسته‌و خۆی یارییه‌كان.