له هه‌ولێر بوو ، له پایته‌ختى به‌ناو ئازادى و دیموكراسى و مافی مرۆڤ ،له تكساس نه‌بوو ، له‌هه‌ولێر بوو شارى میواندۆست و به‌یه‌كه‌وه ژیان ، له‌شارى كاراكاسى پایته‌ختى ڤه‌نزویلا نه‌بوو!له شارێكى به‌ناو بێوهى و ئارام بوو ، له‌شارێكى به‌ناو مه‌ترسیدارى پڕ له‌تاوان نه‌بوو ، شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، تكساس ئاسا ، كاراكاس ئاسا ،هندوراس ئاسا ، شاره پڕ له تاوانه‌كانى فلیمه كاوبۆییهكان ئاسا ، كۆمه‌لێك كاوبۆى له‌به‌رو ده‌مانچه له‌قه‌د ، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكیان رفاند، ئه‌مه ده‌رهێنانى فلیم نه‌بوو ،كه‌چى هه‌ر له ده‌رهێنانى فلیم ده‌چوو!!!ئه‌مه وێناكردنێكى خه‌یاڵ نه‌بوو ،كه‌چى هه‌ر له خه‌یاڵ ده‌چوو ، ئه‌مه كۆمیدیاى ئازادى بوو ، ئهمهدهرهێنانى تراژیدیایهكى نامرۆڤایهتى بوو ! ئه‌مه سیناریۆى قێزه‌ونى رژاندنى خوێنى حوسێن بوو ، ئه‌و حوسێنهى شمشێرى به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانى به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه ، ئه‌و حوسێنهى له قه‌ڵه‌م زیاتر هیچى گومان نه‌ده‌برد ، ئه‌و حوسێنهى به زمانێك ده‌ینووسى كه پێى وابوو كاوبۆ له‌به‌ره‌كانى شارى هه‌ولێر هێند رۆشنبیرن تێى ده‌گه‌ن ، به‌زمانێك قسه‌ى ده‌كرد ، ده‌یویست به‌رد به به‌ردى گه‌ڕه‌كى كرێكاران ،بۆ تاكه بهتاكهى برسیه‌كانى ته‌یراوه‌و ته‌عجیل و سێتاقان و پۆتیناوهو شاپاوهو دڕكاوه بكاته دیارى ،بۆ ئه‌وه‌ى تابلۆى دوارۆژى پێبنهخشێنن ، بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتى خه‌ونه‌كانى پێ بنیات بنێن ، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو چه‌كێكى ئه‌فسووناوى پێى به‌گژ جه‌للاده‌كان دابچنه‌وه!ده‌یویست له وشه دوارۆژ دروست بكات ، ئه‌و به وشه‌كانى ده‌یویست گۆرانى فێرى لاڵه‌كان بكات ، لاى لایه بۆ بێنازه‌كان بچڕێ ،كۆشك و نهلارى به‌پاره حه‌رام كڕاوه‌كان بنكۆڵ بكات ! ئه‌و به‌خۆشه‌ویستییه‌وه گۆرانى بۆ نیشتمانه‌كه‌ى ده‌چڕى ، كه‌چى شه‌مشه‌كوێره‌كان به رقه‌وه خهلتانى خوێنیان كرد ، ئه‌و به ده‌نگێكى فریشته‌ییه‌وه قهڵهمهكهى هێنا هه‌ژان ، كه‌چى ئه‌وان به ده‌نگێكى زبر‌و دزێو ناحه‌زه‌وه سروودى مه‌رگیان بۆ چڕى ، ئهوگۆرانى بۆ ژیان گوت ، ئه‌وان ،كۆرسى ترسنۆكى بوون و گۆرانى مه‌رگیان به دوادا دهچڕییهوه،وا بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت ، ئه‌و مه‌له‌ى له‌به‌رده‌م كۆلیژهكى خۆى باڵى كرا و بریندار كرا، هه‌موو ساڵه وه‌ختێك رێك له‌وكاته ، له‌شه‌قه‌ى باڵه‌كانى ده‌داو ده‌گه‌ڕێته‌وه پیره هه‌ولێرێ ، ده‌گه‌ڕیته‌وه بزانێت كه تا ئێستا كوندهپهپۆكان له‌سه‌ر داره‌كان هه‌ڵكورماون ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت تاوه‌كو ئێٍستا پیره هه‌ولێر هه‌ر له ئاوده‌ستى مزگه‌وته‌كان دروشم ده‌نوسێت و وازى له ئه‌ویندارى تاریكایى ئهشكهوتهكهتهى ئه‌فڵاتوون نه‌هێناوه ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت تاوه‌كو ئێستا باوكى هه‌روه‌ك خۆیه‌تى و نه‌بۆته به‌رپرس!هه‌ولێر ئه‌و باڵنده‌ى تۆراند، هه‌وڵیر ئه‌و باڵنده‌ى خوێناوى كرد ،به‌ڵام هه‌ولێر له شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه داداگایى دوجه‌یلى بینى ، هه‌ولێر ده‌زانێت تاوان كۆن ده‌بێت به‌ڵام ون نابێت ،هه‌ولێر ده‌زانێت،دواى هه‌ر تاریكییه‌ك رووناكییه‌كه ، هه‌ولێر ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ى فێر بێت چاوى له رووناكى دواى تاریكایى ئه‌شكه‌وتى زیندان بپارێزێت ، ده‌بێت تا ماوه چاوى به‌رامبه‌ر كازیوه نه‌نوقێنێت ، هه‌ولێر ده‌زانێت ئێستا زۆر باڵنده‌ى بریندارى تریشى تێدایه ، هه‌ولێر چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات باڵنده تۆراو برینداره‌كه‌ى ، له یادێكى تردا ، دڵ پڕ له حه‌سره‌ت ماڵئاوایى نه‌كات و به پێكه‌نینه‌و لهدوارۆژى جه‌للاده‌كانى رامێنێت!!!
4-5-2016