ئه‌نفال نه‌وه‌ك كوردستان به‌ڵكو له هه‌موو دونیا به تاوان دانرا ، ئه‌وه‌ى بینیمان له پێشوودا ئه‌م كاره‌ساته بووه هۆى له‌ناوبردنى كۆمه‌ڵیك كوردى بیتاوان له منال و گه‌نج و پیر و كچ و ژن ، ئه‌وان هه‌ندیكیان زینده‌به‌چاڵكران و هه‌ندیكیان به كۆمه‌ڵ كوژران ، ئه‌وه‌ى مایه‌وه له چاوه‌روانى هه‌واڵى كه‌سه‌كانیان تا ئیستاش به‌رگى ره‌شیان پۆشیوه ، كێشه‌كه نه‌وه‌ك ته‌نها له ره‌شپوشى به‌ڵكو له نه‌دارى و نه‌هامه‌تى به‌رگێكى گه‌وره‌یان پۆشى ، زۆر له ئافره‌ته رزگاربووه‌كان به منداڵه‌وه دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان بیسه‌روشوێن بوون كه‌وتنه ژێر گه‌وره‌ترین ناخۆشى ژیان و خراپترین گوزه‌ران ، ئه‌وان له نێو ئه‌نفالى جه‌سته‌و ئه‌نفالى ئابوریش بوون ، ئه‌وه‌نده ئه‌و ناوه لاى كورد ناخۆش بووه هه‌رچى ویرانكارییه‌ك بێت ناوى ئه‌نفالى لىَ ده‌نرێت ، ئابورى ئه‌م خه‌ڵكه له‌و رۆژه سه‌ختانه‌دا زۆر خراپ بوو چونكه ئه‌وانه زۆربه‌یان خاوه‌ن مه‌رومالات و كشتوكاڵێ بوون به‌لاَم دواى تێكدانى جێگه و گوند و ماڵه‌كانیان چیدى هیچ كاریكیان نه‌ما ، ئه‌وانه‌ى قوربانى سه‌ره‌كى بوون ژن و منداله‌كان چونكه زۆربه‌ى پیاوان یا ئه‌نفال كران و یاخود بوونه پێشمه‌رگه. ده‌رچونیان له شوێنى خۆیان بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه هه‌ر تاكیك له‌وانه له به‌رهه‌مهینه‌وه ببێته به‌كارهێنه‌ر و داهاتى رۆژانه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر كریكارى ببه‌ستن ، له لایه‌كى تره‌وه هه‌موو ره‌ز و باخه‌كانى جێگه‌كانیان رووى له ناوچوون كرد و به‌رهه‌مه‌كانى سالاَنه‌ى ئه‌و ناوچانه نه‌ماو كاریگه‌ى نه‌رینى كرده سه‌ر كه‌رتى كشتو‌كاڵى . كه باس له‌وانه ده‌كه‌ین و باشتره بڵین كه له رۆشنایى میژوودا و گریبه‌ستنى رابوردووى ژیان و گوزه‌رانى میلله‌تى كورد به لاپه‌ره‌كان و ریسا و ریگاكانى ئابورى دونیا زۆر كارێكى ئه‌سته‌م و گرانه ،له كۆندا میلله‌تێك به گشتى به هۆى بارودۆخى عێراق و سیسته‌مه یه‌ك به دواى یه‌كه چاره‌نوس ره‌شه‌كاندا توشى زه‌ره‌رو زیانیكى زۆرى جه‌سته‌یى و مرۆیى و له كۆتایشدا ئابورى بووه ،سالاَنیكى زۆر به‌ده‌ست جه‌نگه‌كانى عیراق و ئیرانه‌وه قه‌یرانى گرانى و نه‌بوونى ئارامى و ئاسایش زۆر به‌ربلاَو بوو ،پاشانیش به‌هۆى قه‌یرانه ئابورییه‌كه‌ى سالاَنى نه‌وه‌ته‌كان و ئیتر دریژه پێدانى ئه‌و كێشه‌یه بۆ نزیكه‌ى 13 ساڵ و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و سوته‌مه‌نى و هتد ،ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ى پیبكرێت به‌ده‌ر له هه‌موو خه‌ڵكیك به‌ده‌ر له هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌كانى میلله‌تى كورد ،له ساڵه‌كانى هه‌شتادا كۆمه‌ڵى خه‌ڵكى بى گوناح توشى ئه‌نفالكردن و بیسه‌روشوینكردن هاتن ئه‌وه داستانێكى ره‌شه و له میژووى كوردا تۆمار كرا ،جارێكى تر ده‌یلێنه‌وه كه لێكه‌وته‌كانى ئه‌و كرداره نامرۆڤیه بكه‌ین خێزانه به‌جیماوه‌كانیانیه ! ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌وه‌ك ته‌نها بى كه‌س له‌پاش هاوسه‌ر و باوك و برا و مام و خال …. مانه‌وه به‌ڵكو بیده‌رامه‌ت ژیانێكى زۆر ناخۆشیان به‌سه‌ر برد، سه‌ختى ژیان له‌وكاته‌وه تا ئیستا به‌رۆكى ئه‌وانه‌ى به‌رنه‌دا داڕمانى ماڵه‌كانیان بى لانه‌یى لێكه‌وته‌وه ، خۆى له دونیادا گه‌وره‌ترین گرفت كه مرۆڤایه‌تى هه‌ره‌سى پىَ ده‌هێنى بریتیه له ئابورى ، بۆیه ئه‌و پرۆسه‌یه كه رێچكه‌یه‌كى لایه‌نه ئابورییه‌كه بوو و ریچكه‌یه‌كى تر‌ى لایه‌نى سیاسى بوو ، به‌مشێوه‌یه گه‌ر ئاساوارى ئه‌و سیاسه‌ته تا چه‌ن ساڵیك مابێت به‌لاَم ئاسه‌وارى لایه‌نى ئابورى هه‌موو ژیان به‌رۆكیانى گرت و تا ئێستاش كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ولاَتێش هێشتا ماوه ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام كازانده‌كان بۆ تاكه سه‌رچاوه‌یى به‌رزده‌كرێته‌وه كه ته‌نها نه‌وته ، كه‌رتى كشتوكاڵ له‌و كاته‌وه كه له‌ناوبرا و خه‌لكه‌كه‌شى ده‌ربه‌ده‌ر و هه‌ندیكیان ته‌نانه‌ت كوژران و زۆربه‌شیان بىَ سه‌روشوێن كران چیدى دواى راپه‌رین به‌و شێوه گه‌رموگورییه‌وه به‌ره‌و لادییه‌كان خه‌ڵك نه‌رویشتنه‌وه جوتیاره‌كان زه‌وییه‌كانیان پشتگوى خست و مه‌رومالاَتیش زۆر كه‌مبونه‌وه‌و زۆر كه‌م خه‌ڵك هه‌بوو جارێكى دى دارى شوانى بگرێت و به‌ره‌و شاخه‌كان به‌ریبكه‌ون ، له‌و كاتانه‌دا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكانى گوند شێوازێكى ئابورى هه‌ڵه‌ى گرته‌به‌ر ئه‌ویش به دامه‌زراندنى زۆر له گوندنیشانى پیشوو و پێدانى مووچه ، كه‌واته هه‌ستى نیشتمانى و سوزدارى بۆ قوربانیانى ئه‌نفال و گونده‌كان داڕمانى ئابورى و كێشه‌ى ئیستاى لێكه‌وته‌وه . كوردستان بووه جێگه‌یه‌ك كه شار‌و گوند وه‌ك یه‌كىَ لێهاتووه لایه‌نى ئابورى گوندنیشنه‌كان به‌ته‌واوى پشت به هاورده‌كانى بازاڕى شار ده‌به‌ستن ، لێره‌دا تیبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه پیلانێك به‌ر له 27 ساڵ به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد كرا تا ئێستاش پاشماوه‌كه‌ى بگره زیاتریش له رووى ئابورییه‌وه ماوه‌و رۆژ له دواى رۆژ قه‌یرانى به‌دوا دێت . ئه‌مانه گریبه‌ستیكى مێژوویى بون بۆ تێكدانى ئابورى مرۆڤایه‌تى كورد چونكه تاكه چه‌كى داروخانى میلله‌تیك بریتیه له تیك شكاندنى ژێرخانى ئابورى ئه‌و میلله‌ته‌و له‌ناوبردنى سه‌رچاوه‌ى داهاتى رۆژانه‌ى تاكه‌كان .
ماسته‌ر له كارگێرى كاردا