له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا له‌هه‌رێمی كوردستان سێ جۆر توندوتیژی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامداروه، كه رۆژنامه‌نوسێك به‌سێ خاڵی پشكنیندا براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شار‌و لێدراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی كراوه، له‌لایه‌كی تره‌وه فۆتۆگرافه‌رێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌كوژراوی ده‌دۆزرێـه‌وه، دوایین توندوتیژیش هه‌ڕه‌شه‌كردنه له‌ستافی گۆڤاری لڤین، به‌و بۆنه‌یه‌وه سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان داوا ده‌كات چ زووه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رۆڵی خۆیان ببینن.
لەماوەی ئەم هەفتەیە روداوەکانی هێرش‌و توندوتیژی‌و هەرەشە بەرامبەر بەرۆژنامەنوسان توندتر دەبێتەوە، لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانیش تاهەنوکە هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیان رانەگەیاندوە.
شەوی 20ی ئه‌م مانگه لەلایەن سێ کەسی نەناسراو پەیامنێری كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) رۆکان جاف لەنزیک تەلاری هونەر لەسلێمانی دەفڕێندرێت‌و بەرەو ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای کەرکوک دەبرێت، لەدوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر هەڕەشەی لێ دەکەن کە ئەگەر سکاڵا تۆمار بکات ئەوا خێزان‌و منداڵەکەی دەکوژن.
به‌هه‌مانشێوه شەوێكی پێش ئەو روداوە لەناحیەی خورماڵ بەهۆکارێکی نادیار دەرهێنەرو فلیمسازو فۆتۆگرافەر (نەوزاد محمەد) لەماڵەکەی خۆیدا بەکوژاروی دۆزرایەوە.
ئەمرۆ لەبەیاننامەیەکدا گۆڤاری لڤین رایگەیاند دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیان لەژمارە 287ی گۆڤارەکەیاندا بەناونیشانی (بەرپرسانی ناوچەی مەخمور بەئاشکرا بازرگانی لەگەڵ داعش دەکەن)، لەشاری هەولێر دوو بەرپرسی باڵای پارتی بەئاشکرا هەرەشە لەرۆژنامەنوسانی گۆڤاری لڤین دەکەن.
بەپێی بەیاننامەکە لڤین رایده‌گه‌یه‌نێت لەڕێی بەرپرسێکەوە راستەوخۆ پەیامی هەرەشەکانیان ناردووەو ئەو بەرپرسانە لەڕێی جۆراوجۆرەوە هەڕەشە لەرۆژنامەنوسەکانی ئێمە لەشاری هەولێر دەکەن.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌ینێت هه‌رێمی کوردستان ژینگه‌یه‌کی له‌باره بۆ ده‌ربازبوون له‌سزا، تاوانه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نوسان به‌بێ سزا تێده‌په‌ڕن، ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌زمونی حوکڕانی کوردستانی خستۆته به‌رده‌م پرسیاری ده‌یان رێکخراوی به‌ناوبانگی جیهانی‌و ناوخۆیی.
سەنتەری میترۆ هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر بەرۆژنامەنوسان رەتدەکاتەوەو داوا لەسەرۆکی حکومەتی هەرێم نیچیرڤان بارزانی‌و جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تالەبانی دەکات هانی دەزگانی ئاسایشی ناوخۆ بدەن بۆ لێکۆلینەوەی جدی، بۆ ئەوەی تاوان بەبێ سزا تینەپەرێت.
سەنتەری میترۆ پشتیوانی خۆی بۆ گۆڤاری لڤین رادەگەیەنێت كه هەرچی پێویست بکات لەشێوازی هاوپشتی درێغی ناکات.
سەرچاوە :ئاوێنە نیوز