قه‌یرانی چاكسازییه‌كی حكومه‌ت ئاسته‌نگێكی تره له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندی نێوان هێزه شیعه كاریگه‌ره‌كانی ناو “هاوپه‌یمانی نیشتیمانی” كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی له‌عێراقدا پێكده‌هێنن، ئه‌مجاره‌ش هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه‌وتووه‌ته به‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی كه ره‌نگه له‌وانه‌ی رابردووی كاریگه‌رتر بێت.
سه‌ره‌تای ته‌نگژه قووڵه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌می گۆڕینی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌پۆسته‌كه‌یدا له‌هاوینی ساڵی 2014، زۆری خایاند تا هه‌موو لایه‌نه‌كان توانیان ساغ ببنه‌وه له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
درز كه‌وتنه ناو په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها دوو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نه‌گرته‌وه كه بریتین له”هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی”و “ده‌وڵه‌تی یاسا” به‌ڵكو له‌نێو خودی ده‌وڵه‌تی یاساشدا كه‌رتبوون روویداو كه‌سه نزیكه‌كانی مالیكی رازی نه‌بوون به‌وه‌ی عه‌بادی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌ربگرێت، كاتێكیش ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت، كێشه‌كان هێنده‌ی تر قوڵبوونه‌وه تا گه‌یشته “قه‌یرانی چاكسازی”.
كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی په‌نای برده به‌ر جوڵاندنی شهقامو شوێنكه‌وتوانی راسپارد مانبگرن، ئه‌مه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ژیانی سیاسی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه رۆژی 6ی ئه‌م مانگه (ئازار) له‌كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركرده‌ی كوتله سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه كه پێكهاتوون له‌حیزبی ده‌عوه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وهزیرانو ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حهكیمو ره‌وتی سه‌درو چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی تر نه‌یانتوانی بگه‌نه هیچ رێكه‌وتنێك.
حه‌سه‌ن خه‌لاتی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی “مواتین” سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی باڵا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكۆكییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌وه نییه ته‌نها جیاوازی بیر‌و بۆچوون بێت.
خه‌لاتی به”نیقاش”ی وت “هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی نه‌یانتوانی بگه‌نه هیچ سازانێك، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌یه‌كی خراپه له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره ئهمنیو ئابورییه‌دا”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستیان لهقوڵبوونهوهی ناكۆكییه‌كاندا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه كاریگه‌ری وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان له‌سه‌ره.
ساڵی 2010 له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئازاری ئه‌و ساڵه‌وه هێزه شیعه‌كان ناچاربوون ببنه‌وه به‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتی، له‌كاتێكدا پێشتر بووبوون به‌دوو كیانی هه‌ڵبژاردنی “هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی”و “ده‌وڵه‌تی یاسا”.
ئامانجی سه‌ره‌كی پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بۆ ئه‌وه بوو پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانیان له‌لا بمێنێت‌و نه‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌یاد عه‌لاوی ركابه‌ریان، هه‌رچه‌نده ئه‌و هێزه شیعانه له‌سه‌ر یه‌ك ناونیشانی سه‌ره‌كی رێككه‌وتن ئه‌ویش “ده‌ستگرتن به‌گه‌وره‌ترین پۆستی جێبه‌جێكردنه‌وه” به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا ده‌یان كێشه‌و ناكۆكیان هه‌بوو.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌لاح عوبێدی وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در به”نیقاش”ی وت “ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هه‌موو جارێك سه‌ره‌ك وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی پشت ده‌كاته هاوپهیمانێتییهكهیو رێزی ناگرێت”.
وتیشی “هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه نه‌یتوانیوه خۆی به‌ڕێوه ببات، هه‌روه‌ك چۆن نه‌یتوانیوه لێپێچینه‌وه له‌سه‌ره‌ك وهزیرانو وه‌زیره‌كان بكات، بۆیه هه‌موو جارێك سه‌ره‌ك وه‌زیران تاك ره‌وانه بڕیار ده‌دات”.
عوبێدی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی خاوه‌نی دوو وێنه‌و تێڕوانینی جیاوازه، وێنه‌ی یه‌كه‌م دیوی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه كه وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتوو له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام وێنه‌ی دووه‌می له‌دیوی ناوه‌وه‌یدا خۆی ده‌نوێنێت كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی لاواز‌و په‌رته‌وازه‌یه.
پێده‌چێت ته‌نانه‌ت خودی لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش بڕوایان به‌كاری پێكه‌وه‌یی نه‌مابێت، ئه‌وه‌تا غالب شابه‌نده‌ر ئه‌ندامی پێشووی حیزبی ده‌عوه ده‌ڵێت “له‌راستیدا شتێك نه‌ماوه به‌ناوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوپه‌یمانێتییه‌كی ناچارییه”.
شابه‌نده‌ر كه خۆی توێژه‌رێكی ئیسلامییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ناكۆكی دروست بووه، به‌و پێیه‌ی لایه‌نه‌كان‌و سه‌ركرده‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه، ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی كه‌رت كردووه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ك فیكر، چونكه هه‌موویان شیعه‌ی عێراقن‌و هاوكێشه‌ی عێراق‌و ناوچه‌كه ناچاریان ده‌كات كه پێكه‌وه بن”.
ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی “هاوپه‌یمانی نیشتیمانی” به‌ستراوه به‌دوو لایه‌نه‌وه، یه‌كه‌میان له‌به‌رچاوگرتنی به‌شه پشكی تایفی كه ئه‌مڕۆ باڵی كێشاوه به‌سه‌ر عێراقدا، دووهه‌میشیان به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه سهرهكییهكانه.
هه‌تاكو به‌شه پشكی تایفی‌و به‌رژه‌وه‌ندی بمێنێت لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه بیانوو ده‌هێننه‌وه بۆ پێكه‌وه مانه‌وه‌و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه تایفییهش توانای به‌رده‌وامی نه‌ما، ئه‌وا ئاسانترین شت هاوپه‌یمانی به‌ستنه له‌گه‌ڵ كورد‌و سوننه له‌لایه‌ن لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌وه، به‌مجۆره‌ش مه‌رگی كۆتایی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.