جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند،” موچه‌ی سه‌رۆك جاشێك به‌رامبه‌ر به موچه‌ی 17 پێشمه‌رگه‌یه كه له ساڵی 1982 له داستانی گوندی به‌كر بایز شه‌هید بوون ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌و سه‌رۆك جاشه ناوی له لیستی یه‌كێك له پارته سیاسیه‌كانی كوردستان به شه‌هیدی ده‌ره‌جه یه‌ك دانراوه “.
له یادی 34 چوار ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی عیراق له گوندی به‌كر بایز و له یادی 82 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی عیراق، مه‌راسیمێك له گوندی به‌كر بایز له شوێنی داستانه‌كه به ڕێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا محەمه‌د ره‌شید قه‌ره‌داغی، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان وتی: “پێم سه‌یره باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت له‌كاتێكدا كه هه‌ندێك گه‌نده‌ڵیی زه‌ق هه‌یه و باسی لێوه ناكرێت، ئاشكراشیكرد كه” سه‌رۆك جاشێك ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه كه ئێستا ناوی له ناو لیستی شه‌هیدانی كوردستاندایه و موچه‌كه‌ی به‌قه‌د هه‌ر 17 پێشمه‌رگه‌كه‌یه كه‌له‌و داستانه‌دا شه‌هیدی كردوون”.
وتیشی:” ئه‌و كه‌سه ته‌حسین شاوه‌یسی خۆفرۆشه كه له لیستی یه‌كێك له پارته سیاسیه‌كانی كوردستان به شه‌هیدی ده‌ره‌جه یه‌ك دانراوه “.
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان جه‌ختی‌كرده‌وه كه” هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر بكات با به به‌كر بایزدا تێپه‌ڕێت”.
گوندی به‌كر بایز سه‌ر به ناحیه‌یی شێخ ته‌ولیه و سه‌ربه قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه، له ساڵی 1982 كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عیراق له گوندی به‌كر بایز نیشته‌جێ ده‌بن، به‌ڵام به‌سه‌ركردایه‌تی ته‌حسین شاوه‌یس و به هاوكاری كۆمه‌ڵێك له جاشه‌كان و سه‌ربازانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس، به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه به هه‌لیكۆپته‌ر و تانك هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و گونده.
بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كه له‌لایه‌ن جاشه‌كان و سه‌ربازه‌كانی رژێمی له‌ناو چووی به‌عسه‌وه خاپور نه‌كرێت و دانیشتوانی ئه‌و گونده نه‌بنه قوربانی، پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عیراق له‌و گونده دێنه ده‌ره‌وه و له دۆڵ و شاخاندا به‌رگرییان كرد، شه‌ڕ و په‌لاماردانه‌كه له كاتژمێری 10 به‌یانی بۆ 5ی ئێواره به‌رده‌وام بوو و له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه‌یه‌شدا 17 پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی شه‌هید بوون.