شوان سدیق:
هیج داوایەک لەم دەستەڵاته مەکەن، چونکە کەوتووه… بیشەوایەتى مەلاو وابەسته به کلتورى شیعى زیانى به ناسنامەى هەڵەبجه گەیاندوه!
شوان سدیق : ئهو رووداوانهی بهسهر ههڵهبجهدا هێنران، کارێکی وههایکرد منداڵیی منیش هاوشێوهی ههر منداڵیکی دی هاوتهمهنم لهم شاره ببێته قهزاوهتی رۆژگاریکی رەش لە جێی یادگارییە منداڵیەکان. چیرۆکە تاڵ و تراژیدییەکان لە زەهنیەتماندا شوین بگریتەوە.
لە رۆژانی بۆردومانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی تا دوو رۆژ پاشتر ژیانمان لە ژیر زەمینی ماڵان بردە سەر لە گەرەکی گوڵان، دواتر بە ئاوارەیی روومان لە ئیران کرد. لە ناوەراستی هەمان ساڵ بەهۆی خراپی ژیان لە ناو خیمەو ئۆردوگا لە ئیران ناچار بووین بگەریینەوە سلیمانی هەر ئەوکات حکومەتی بەعس بەبریاریک رەوانەی بەندیخانەی نوگرە سەلمان لە پاریزگای سەماوا کردین. پیش راپەرینی خەلکی کوردستان و ناوچەکانی باشوری وڵات. گەراندینیەوە بۆ کەمپ و ئۆردوگا زۆرە ملیکانی دەوروبەری هەولیر.
ئەو هەموو ناخۆشی و بیدادیەمان بەسەر هات ئیدی وەها روویدا، هەر ئەوەش وایکرد منداڵیمان لێ بتۆرێ و نەزانین کوێ بکهینه مهملهکهتی مناڵیمان. بۆ ئهوهی وهک ههر مناڵێکی تر، ههر کاتێک پێمان خۆش بێت بچینهوه به جێ پێی ئهو سهردهمهی منداڵیمان.
ئهمساڵ بیست و هەشت ساڵ بهسهر کیمیابارانکردنی شاری ههڵهبجهدا تێپهڕ دهبێت، ئهوهی بۆ تهمهنی ئێمه بهجێماوه تهنیا بهروارهکهیه لەگەڵ هەڵگری کۆمەڵیک کۆست و چیرۆکی تاڵ، هەر ئەوەیش ههموو ساڵێکیش لەم بهرواره وامان لێ دهکات بیر له رابردوو بکهینهوه.
ئەمرۆ پاش ئەوەندە ساڵ حەقە پرسیار بکەین ئایا تونیمانە لەسەر ئاستی کۆمەڵگاو حزب و دەسەڵات ئەم کۆستە گەورەیە کە پەیوەستە بەدۆزی گەلیکەوە بیکەینە دەروازەیەک بۆ ژیانیکی باشتر لە ناوخۆدا بەرگی ژیانیکی نوێی بەبەردا بکەین. لە ئاستی نیودەوڵەتیش بکەینە لۆبیکی باش بۆ چوونە پیشەوەی داخوازی و پشتیوانی کورد لە سەرئاستی جیهان.
با سەرەتا لە دەسەڵاتەوە دەستپیبکەین ئەم ئەزموونەی ئیستا کەوت هیچی نەکرد بە هیچ بۆ هەڵەبجەو دۆزی کوردیشی وەکو کیشەی گەلیک پیشانی کۆمەڵگای نیو دەوڵەتی نەدا.
ئەم دوو بنەماڵە حوکمڕانە لە کوردستان، لەوەدا سەرکەوتووبوون. نیشتیمان و کۆمەڵگاو هاوڵاتیانیان لە نیوان خۆیاندا دابەشکرد سامانی وڵاتیان بەناوی سەرمایەداری حزبەوە کرد بۆیە دەشێ بگوترێ ئەزموونەکە کەوت نابێ چاومان لەوەبیت پارتی و یەکیتی دەوڵەتمەداریکی باش بن. ئەوان کۆتاییان هاتووە.
لەسەر ئاستی کۆمەڵگا رەنگە هەموومان لەوەدا کەمتەرخەم بووبین. کاری کەممان کردوە. بۆ ناساندنی زیاتری رووداوەکە بکەین، وەها بیرمان نەکردوەتەوە کە خۆمان لەو گەلانەی وەکو جولەکە کە خاوەنی هۆلۆکۆست و یابان خاوەنی هیرۆشیماو ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکەکانەوە جینۆسایدکران بەکەمتر نەزانین. چونکە ئیمەی کورد زیاتر لە هەموو گەلیک قوربانیمان داوە لە پیناو ئازادی و سەربەستی کەچی لەلایەن دەوڵەتی عیراق و وڵاتانی تری وەک و فارس و تورک جینۆسایدمان دەرهەق کراوە.
ئیستاشی لەگەڵدابێ جینۆساید دریژەی هەیە تاوانەکانی داعشی ئیسلامی دەرهەق بە کوردانی ئیزدی و پیشمەرگە هیچیان کەمتر نین. لە جینۆساید و تاوانی تراژیدی دەرهەق بە مرۆڤایەتی.
کەمتەرخەمیی ئیمە تەنیا لە ناساندنی رووداوەکاندا بەتایبەتی لە دۆزی هەڵەبجە خۆی نەبینیوەتەوە. بەڵکو کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی ئەم کۆمەڵگای ئیستا لە شارەکە ئامادەیی هەیە سەرکەوتوونەبون لەوەی خۆیان لە کەلتوری هاوردەی کۆمەڵگای فارس و عەرەب بەدوور بگرن. ئەو کوشتارگەی بەعس ئەنجامی دا بە پاک راگرتنی ژینگەو جوانکردنی سیمای شارەکە وەڵامی نەیارەکان بدەنەوە.
لەبری پەروەردەی خیڵ و عەقڵیەتی عەشایری و جیاکاری رەگەزی و نابەرانبەری لە نیو خیزان و کۆمەڵگا و پیشەواکردنی مەلاکان خەڵک لەم شارە نموونەیەکی وەهایان پیشکەش نەکردوە. کە شوینی هەرەشەکانی وەڵامدەرەوەی دوژمنانی کوردبیت. چونکە ئەو کۆمەڵگایەی هەرەشەبووە لەسەر کۆمەلگای کوردی ئەوە کۆمەڵگای خیڵ و ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکان بوونە وەها بیریانکردوەتەوە نابێ کورد خاوەنی خۆی بیت. نابێ ئازاد بێ و بیر لە خاوەن سەربەخۆی و کیانیکی تەندروست بۆخۆی بکاتەوە لە ناوچەکە!!
28 ساڵ بهر له ئێستا و سهر له ئێوارهی رۆژی ( 16/3/1988) هەڵەبجە لهلایهن فڕۆکه جهنگیهکانی ئهو کاتی حکومهتی عێراق، به هێرشی بۆمبی کیمیایی بارانکرا، پینج هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەو قوربانیانەی کورد داویەتی لەلایەن دەسەلاتی بەعسی عیراقی تاوانەکان ئەنجامدراون. بریتین لە زیندە بەچاڵکردنی شەش هەزار بارزانی لە ناوچەکانی خوارووی عیراق. هەروەها 182000 سەدو هەشتاو دوو هەزار خهڵکی سڤیلی کوردی ناوچەی گەرمیان ئهنفال کران.
لەگەڵ رووخان و خاپوورکردنی چوار هەزار گوندی ناوچە جیاجیاکان، لە ساڵی 2014 دووبارە جینۆساید دەرهەق کورد ئەنجامدرا بەتایبەتی رۆژانی هەشتی ئابی 2014 رۆژانی دواتر ههزاران، خهڵکی ئیزدی جینۆساید کراو و دهربهدهری سەر شاخی شنگال و ناوجەکانی تری هەریمی کوردستان بوون. پاشان دەکەوت کە بە پیی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 3 هەزار کج و ژنی ئێزدی دەستگیرکران و لەلایەن داعشەوە وەک بارمتە خرانە بازاڕ و کڕین و فرۆشتنیان پیوە کرا.
Shwan.sdiq88@gmail.com