” کاریگەر” وەک هونەرمەندێکی ڕاپی کوردی، دەنگێکی جوان و یاخی و بانگەوازی ئازادیخوازی گەنجی کوردستانە.
ڕاپ هەمیشە دەنگی کۆڵان، شەقام و گەڕەک و چەوساوەکانە. دەنگی ئازادی و عەدالەت و یەکسانی بووە لە دژی ستەم و زوڵم و زۆرداری و سەرکوتگەران. هونەری ڕاپ دەنگی گەنجانی یاخی و تۆڕەیە بۆ ڕوخانی حەسارەکان و کۆشکە کۆنەکان. هاواری کۆیلەکان بووە لە پێناوی پچڕاندنی زینجیر و کۆتبەندی کۆیلەتی… هیتر.
زۆربەی جاریش ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی چینە باڵاکان، بە چاوێکی نزم سەیری ئەو هونەرە توڕەیە بە دژی وەحشیگەری دونیای ئەمرۆ دەکەن. ئێستاکەش زۆربەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی کوردی هەمان تێڕوانینی بە کەم سەیرکردنی ڕاپی کوردی هەیە.
گۆرانی: گەواد معاشەکەت جوانە!
پێویستە پێشوازی فراوانی لێ بکرێ… بۆ ئەوەی مانایەک بۆ ژیان بگەرێنینەوە پێویستە زللەیەکی قایم لە زەوقی توروهاتی کۆمەڵگا بدرێ. ئەو گۆرانیە توڕەبوونی گەنجە لەبەرامبەر دونیایەکی گەورە لە ناشیرینی و بێڕێزی، گەندەڵی و دزی و تاڵانی، سەرکوت و تیرۆر، دەسەڵاتی کۆنەپەرست و بنەماڵەیی، چەوسانەوە و زوڵم و ستەم… چەندین و چەندینیتر…
بەکر عوسمان
https://www.youtube.com/watch?v=GERWB0tq7Fs