لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر باران چەندان نهێنى ژیانى ئاشکرا دەکات

باران چەندان نهێنى ژیانى ئاشکرا دەکات

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

barannبارانى گۆرانیبێژ لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەى “چەند شەممە لەگەڵ سینا” لە کەناڵى فارسى وەن باسى چەندان لایەنى گرنگى ژیانى دەکات کە تا ئێستا ئاشکراى نەکردووە و هەواڵێکى گرنگیش ڕەت دەکاتەوە.

باران هەر لە سەرەتاى چاوپێکەوتنەکەدا باس لەوە دەکات کە لە تەمەنى ١٥ ساڵییەوە بە ئینگلیزى و فەڕەنسى گۆرانى وتووە و دواتریش بە زمانى کوردى.

ئاماژەشى بەوە کردووە کە لە سەرەتاى کارکردنیدا لەگەڵ جەمشید گۆرانى وتووە، دەربارەى خێزانەکەشى باران دەڵێت کە ئەو چوارەم منداڵى خێزانەکەیەتى و کچە بچوکە ماڵەوەیانە.

دەربارەى ئەو دەنگۆیانەش کە گوایە هاوسەرگیرى لەگەڵ “شەهیاد”دا کردبێت ئەو بە پێکەنینەوە دەڵێت “خۆشم وامزانى هاوسەرگیریم کردووە”، ئاماژەش بەوە دەدات کە وێنەیەکى باران و شەهیادیان پێکەوە بڵاوکردووەتەوە و لەسەریان نوسیوە “باران هاوسەرگیرى کرد” بەڵام ئەوەى سەیربووە لە وێنەکەدا جلى بووکێنى لەبەردا نەبووە.

باران ئەوەش ئاشکرا دەکات کە لە ئێستادا نیشانە کراوە، بەڵام هێشتا هاوسەرگیرى نەکردووە و ئەوەشى ئاشکرا نەکرد کە ئەو کەسە کێیە کە بۆ یەکتریان نیشانە کردوون.

ئەو هونەرمەندە گەنجە دواى سووربوونى پێشکەشکارى بەرنامەکە وتى کە بەم زووانە کارێکى نوێى دەبێت و کارەکەش لەگەڵ هونەرمەند میکایلدایە، بەڵام ناوەڕۆکى کارەکەى ئاشکرا نەکرد.

https://www.youtube.com/watch?v=j7fODoSnQww

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە