خشته‌ی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران شه‌قام به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگرده‌دات، به‌جۆرێك ئه‌م جاره هێزه ئه‌منیه‌كان كه جاران ده‌ستی ئاسنینی حكومه‌ت بون ئه‌وان هاواری ڕوخاندنی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ئێستا له‌هه‌موكات زیاتر ئه‌گه‌ری ڕوخانی حكومه‌ت نزیكه هه‌رچه‌نده حكومه‌ت سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌یه چاریان نه‌ماوه.
ڕێبوار واحید یه‌كێكه له‌كارمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و مانگرتوان دژی خشته‌ی نوێی موچه، په‌یامێكی توند ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌كات‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات “ئه‌گه‌ربێت وه‌ڵامی ده‌واكانمان نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وا به‌توندترین شێوه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌م نیو حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه بكه‌ین”.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یە ڕاگه‌یاندنی خشته‌ی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه 15% بۆ 70% موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌وته‌ی حكومه‌ت “پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت” ئاگری له‌شه‌قام به‌رداو له‌سه‌رو هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی هێزه‌كانی ناوخۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام‌و به‌توندی ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تیان ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌م جاره‌ش جیا له‌جاره‌كانی تر هاواری ڕوخان‌و ناڕه‌زاییه‌كان له‌سنوری هه‌ولێره‌وه ده‌ستیپێكرد.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه كه پۆلیس‌و ئه‌فسه‌ره‌كانی له‌شه‌قامه‌كان هاواری ڕوخانی حكومه‌تیان ده‌كرد ئه‌وه‌ی گوت خۆپیشاندانی كارمه‌نده‌كانیان بۆ ئه‌وه بوه كه موچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌ركی گرنگیان له‌ئه‌ستۆیه، ئه‌و هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه خۆپیشاندانی پۆلیس جێگه‌ی مه‌ترسیه، وتی “خۆپیشاندانی پۆلیس مه‌ترسیه، چونكه ئه‌وان سیمای حكومه‌تن ده‌موده‌زگاکانی حكومه‌ت ده‌پارێزن، كاتێك ئه‌وان وه‌كو كارمه‌نده‌كانیتر مانبگرن كێشه‌یه”.
هاوشێوه‌ی كه‌رتی پۆلیس به‌شێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان‌و كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین‌و فه‌رمانگه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر مانگرتنیان ڕاگه‌یاندو ئه‌وه‌یان ده‌وت “ئه‌و خشته‌ی موچه‌یه‌ی دانراوه باری سه‌رشانی فه‌رمانبه‌ران قورسترده‌كات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نیگه‌رانی زۆری ده‌ربڕی له‌باره‌ی خشته‌ی نوێی موچه‌و ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه ڕونكرده‌وه كه فشار ناخه‌نه سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌خۆیشی وتی “وه‌زیری ئه‌وقافم ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیدی ناتوانم وه‌كو جاران ده‌وامی فه‌رمی بكه‌م”.
سلێمانی له‌هه‌ولێر زیاتر خۆپیشاندان‌و مانگرتنی به‌خۆوه بینی به‌جۆرێك زۆرینه‌ی فه‌رمانگه‌كان له‌كاركه‌وتون حكومه‌تی خۆجێیش هۆشداری ئیفلیجبونی حكومه‌تی ئاڕسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كردوەو ده‌ڵێت ” به‌رده‌وامی دۆخه‌كه به‌ره‌وه پاشاگه‌ردانی ئه‌منی ده‌چێت”.
سیروان محمه‌د وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه ڕونكرده‌وه ئه‌ندازیارانی كاره‌بای سلێمانی موڵه‌تی چه‌ند رۆژێكی تریان بۆ حكومه‌ت داناوه تاوه‌كو ده‌ستكاری خشته‌ی نوێی موچه بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانیش مانده‌گرن، ڕاشیگه‌یاند “مانگرتنی ئه‌ندازیارانی كاره‌بای سلێمانی واتای كوژانه‌وه‌ی هه‌مو كاره‌بای پارێزگای سلێمانیه”.
هاوشانی ئه‌وانیش ته‌ندروستكاران هۆشداری له‌كارخستنی به‌شی فریاكه‌وتن ده‌ده‌ن‌و ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌ت به‌ده‌م داواكانیانه‌وه نه‌چێت.
هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لقی سلێمانی، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سنوری لقه‌كه‌ی چاوه‌ڕیی ئه‌وه ده‌كه‌ن خشته‌ی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌ستكاری بكرێت پێی وایه “ڕه‌وانیه له‌كاتێكدا به‌رپرسیاریه‌تی ته‌ندروستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌درێژی 100 كیلۆمه‌تر له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه وه‌كو هێزی پیشمه‌رگه حسابیان بۆ نه‌كرێت”.
ئه‌و كاتێك قسه‌ی ده‌كرد له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌و شاره له‌كۆبونه‌وه‌دا بون بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی مانگرتنێكی سه‌ره‌تاسه‌ری بكه‌ن‌و وتی “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت ده‌ست بۆ مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن ده‌به‌ین”.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆجێیی سلێمانیش هۆشداری ئه‌وه‌یان داوته‌وه حكومه‌ت كه دۆخی حكومه‌ت له‌سلێمانی باش نیه‌و پاشاگه‌ردانی دروست ده‌كات.
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه کە “وێنه‌یه‌كی ڕونی پارێزگای سلێمانیمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌م سیستمه پاشاگه‌ردانی ئه‌منی به‌داودادێت” وتی” نابێت كارێك بكه‌ن خه‌ڵك له‌م بێ ژیانیه‌دا له‌سه‌روماڵی خۆیشی دڵنیا نه‌بێت”.
قائمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت، ڕون نیه ئه‌م موچه‌یه‌ش له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت چونه هه‌ر ئه‌م چاره‌كه موچه‌یه ماوه‌ی 18 ڕۆژی بۆ دانراوه ئه‌وه‌ش جارێكی تر دواكه‌وتنی موچه دروستده‌كات، ڕایگه‌یاند “وه‌ڵامی مه‌تاتی گیرفانی خه‌ڵك پڕ ناكاته‌وه، وه‌ڵامێكی ڕون‌و كرداریی خه‌ڵك دڵنیاده‌كاته‌وه‌و دۆخه‌كه ڕه‌نگه هێمن بكاته‌وه”.
شاره‌زایان پێیان وایه لەدۆخێكی لەمجۆرەدا پێویستە حكومه‌تی ڕزگاریی نیشتیمانی پێكبهنرێت له‌ڕابردوشدا كوردستان له‌زۆر بواردا بنه‌مای ده‌وڵه‌تمه‌داری په‌یڕه‌و نه‌كردوه بۆیه دۆخی گه‌یشت به‌مڕۆژه.
عومه‌ر گوڵپی ماسته‌ر له‌به‌ڕێوه‌بردنی توانا مرۆییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای حكومه‌ته‌وه ئه‌وه بۆ ئاوێنه شیده‌كاته‌وه زانستە جیاجیاكان‌و زانستی بەڕێوەبردنیش هیچ دۆخێك نیە قسەی لەسەر نەكردبێت، بۆیە لەم كاتانەشدا ئەگەر خەڵكی دڵسۆز بەپێی بنەمای زانستی مامەڵە بكات چارەسەری ئەم دۆخە قورس نیە بەڵام بەمەرجێك ئیرادەیەكی سیاسی ئامادەیی هەبێت‌و ده‌ڵێت ” لەدوخێكی لەمجۆرەدا پێویستە حكومه‌تی ڕزگاریی نیشتیمانی پێكبهنرێت”، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “لە زۆر بواردا لەكوردستان بنەمای دەوڵەتداری پەیڕەو نەكراوە بۆ ئێستەش دۆخەكە وێرانترە”.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی حكومه‌ت تائێستاش مه‌ترسی دۆخه‌كه‌یان ڕانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام مانگرتنی پۆلیس ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌مو چاوه‌ڕونیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌جدی كارنه‌كات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌و ده‌ستكاریكردنی خشته‌ی موچه “ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ئارادایه، كه حكومه‌ت به‌ره‌و هه‌ڵدێران ده‌بات”.
سەرچاوە: ئاوێنه