له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا زۆربه‌ی هه‌واڵه ئابوورییه‌كان نرخی نه‌وتیان به یه‌كێك له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی باسه‌كانیان داده‌نا، هه‌ڵبه‌ته كێشه سیاسییه‌كان ڕۆڵیكی باڵایان هه‌یه له گۆرێنی ئاسته‌نگه‌كانی ئابووری، له‌م ماوه‌یه‌دا گرژییه‌كی گه‌وره كه‌وته نێوان عەرەبستان و ئێران دوابه‌دوای له‌سیداره‌دانی كه‌سایه‌تێكی گه‌وره مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن عەرەبستان و ئه‌مه‌ش نێگه‌رانی له لای وڵاتی ئێران دروستكرد و له ئه‌نجامدا نرخی نه‌وت چه‌ن ئاڵوگوركییه‌كی به‌سه‌ردا هات، له سه‌ره‌تای ئه‌م ئاڵوزییه نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆه بێنی ئه‌وه‌بوو نه‌وتی خامی برینت %2 گه‌یشت به 38.1 دۆلار و نه‌وتی خامی ئه‌مریكی %1 گه‌یشت به 37.81 دۆلار، هه‌روه‌ها بازاڕی پشكه‌كان به‌رز بوونه‌وه و ته‌نانه‌ت نرخی زێڕ به %1 به‌رزبووه‌وه له كاتێكدا له ماوه‌ی ساڵی ڕابووردوودا به %10 دابه‌زینی نرخی به خۆه‌بینی بوو،ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پێكردنه زێڕ به كاڵایه‌كی به‌نرخ هه‌ژمارده‌كرێت كه جێگره‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانه. هه‌ر له هه‌مان كاتدا و له لایه‌كێ تره‌وه فرنكی فه‌ره‌نسی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار و یۆرۆ به %0.8 به‌رزبووه‌وه، هه‌موو ئه‌م گۆرێنه له نرخی نه‌وت له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه كه ترس و دڵه‌راوكێ له لایه‌ن بازاڕی نه‌وته‌وه بوو به‌وه‌ی كه به‌نده‌ری هورمز وه‌ك ده‌رگایه‌كی بازرگانی و شوێنیكی ستراتیژی بكه‌وێته ژێر فشاری جه‌نگ یا مه‌ترسییه‌وه به‌مه‌ش ڕێگری بكرێت له ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی هه‌نارده‌ی عەرەبستان له به‌نده‌ره‌كانی خه‌لیجه‌وه، به‌مانایه‌كی تر به فیزیكی لێكدانه‌وه‌ی جوگرافی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كرا،به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته زۆر كه‌ممی خایاند و دواتر نرخی نه‌وت ئه‌وه‌نده دابه‌زی كه له پێوه‌ره‌كان به كه‌وتن ناوده‌برێت، دیاره دابه‌زینی دوای ئه‌م گرفته بۆ چه‌ند هۆكارێكی سیاسی و ئابووری گه‌ڕایه‌وه له‌وانه له وڵاتی چین به‌هۆی سستی جموجۆڵی باركردن له هێڵه ئاسنینه‌كان به به‌راوورد له گه‌ڵ پێشوودا گه‌ورتره‌ین ڕێژه‌ی هاتوچۆی له خۆگرتبوو،بێگومان ئه‌مانه دوای لاوازی كه‌رتی پیشه‌سازی له وڵاتی چین و گه‌ڕان به دوای جێگره‌وه‌ی نه‌وت له به‌كارهێنانه پیشه‌سازییه‌كان و جگه له‌وانه‌ش ئێستاكه چین به‌هۆی ئه‌و پێشبركی گه‌وره‌یه له نرخی نه‌وت هه‌ر بۆیه ئه‌م وڵاته به‌دوای نرمترین نرخدا ده‌گه‌رێت و هاورده‌كردنی نه‌وتی زۆر كه‌متر كردۆته‌وه. خۆی بۆ خۆی وڵاتی چین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سامانه داده‌نرا به‌ڵام له ئێستا به‌هۆی گرفتی ئابووری جێهانی ئه‌م وڵاته هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تیچوو له پیشه‌سازییه‌كانی ده‌كات، هه‌روه‌ها پشكی ئاسیا دابه‌زی دوابه‌دوای دابه‌زینی ئاستی پیشه‌سازی چین، ستانده‌رێك هه‌یه سه‌باره‌ت به بازاڕی پشك و نرخی نه‌وت باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر كات هێمای پشكیك به كه‌متر له 50 بوو ئه‌وا نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت له‌م ماوه‌یه‌ش پشكی كایكسن/كه‌رتی پیشه‌سازی چینی بوو به 48.2 خاڵ واته كه‌متر له 50 به‌مه‌ش خاڵێك له خاڵاكانی دابه‌زینی نه‌وت ڕونتر بوه‌وه. ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پێكردنه دوابه‌دوای ئه‌و كێشه‌یه %30 نرخی نه‌وت دابه‌زی به به‌راوورد به ساڵانی پێشوو، ململانێ ئه‌و دوو وڵاته ئێران و عەرەبستان هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی ئوپێك كه‌مده‌كاته‌وه له ڕووی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت به‌و پییه‌ی هه‌ردوو وڵات ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌ن بۆ مانگی تشرینی دووه‌م عەرەبستان 10.2 ملیون به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه و ئێرانیش 2.9 ملێون به‌رمیل له ڕۆژێكدا! واته كاردانه‌وه‌ی بریاری ستراتیژی زۆر ده‌گۆرێت به‌وه‌ی كه مه‌ترسیان لێ ده‌كرێت كه له ڕووی ڕكابه‌ری ئێران به‌تایبه‌ت له پاش لادانی ئابڵوقه‌ی ئابووری هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی به هه‌زاره‌ها به‌رمیل زیادبكات، له‌هه‌مان كاتدا ئوپێك كه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی 5-10% له به‌رهه‌مهینانی نه‌وت كردوه به‌ڵام هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌حاڵه بتوانرێ كونترۆڵی ئێران بكرێت بۆ له مه‌ودوا، له لایه‌كێ تره‌وه عەرەبستان خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وته و ئێرانش چواره‌م وڵاته له ڕووی ئه‌و یه‌ده‌گه‌وه له پاش وڵاته‌كانی ڤەنزۆیلا و عەرەبستان و كه‌نه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شروڤه‌یه‌كی باری ئابووری عەرەبستان بكه‌ین له ڕووی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می سه‌رجه‌می ناوخۆیی ته‌نها 2.2 له‌سه‌دا گه‌شه‌ی كرد له كاتێكدا ئێران ڕێژه‌كه‌ی به 4.4% به‌رزبوته‌وه بۆ ساڵی نوێ، و كورتهێنانی بودجه به %20 هه‌بوو و باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر وڵاتی عەرەبستان به‌م جۆره سیاسه‌ته بمێنیته‌وه ئه‌وا یه‌ده‌گی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها پێنج ساڵی تر ده‌خایه‌نێت به‌تایبه‌ت كه به‌وه ناسراوه تیچووی وڵاتی زۆر به‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو داهاته‌ی كه هه‌یه‌تی، و یه‌ده‌گی نه‌قدی ئه‌جنه‌بی له 742 بلیۆن دۆلار بۆ 648 بلیۆن دۆلار دابه‌زیوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م باسه به پێ ڕاپورته ناوخۆییه‌كانی عەرەبستان بریاردراوه كه تیچووی له ڕووی ژێرخانی ئابوورییه‌وه نه‌هیڵرێت و كڕینی ئوتومبیل و كاڵاكان ڕابگێریت، هه‌وڵه‌كانی عەرەبستان له‌وه چربووته‌وه كه كه‌ڵك له بازاڕی قه‌واڵه‌كان (سندات) وه‌ربگرێت و هه‌روه‌ها 5 بلیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته بانكه ناوخۆییه‌كان. هه‌ربۆیه له ئه‌نجامی ئه‌و شیكارییه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه بۆ داهاتوو عەرەبستان و ئێران بگه‌نه ڕێكه‌وتن له ڕووی نه‌وت چونكه زه‌ره‌رمه‌نده‌بن له دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی به‌وه‌ی كه ئێران له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تایه‌تی له دوای ئابڵوقه‌ی ئابووری و عەرەبستانش له گه‌وره‌ترین دژایه‌تیه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له حاڵی حازر سه‌باره‌ت به نه‌وتی به‌ردی و مه‌ترسی هه‌ردوولایان له‌و هه‌موو خه‌زنكردنه‌وه‌ی نه‌وته چونكه هیچ جێگایه‌ك نه‌ما بۆ خه‌زنی نه‌وت و به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه كوشینغ گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری خه‌زنی نه‌وته پڕبووه له‌و سامانه، بۆیه له كۆتاییدا پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی نه‌وتن و له ژێر ڕكێفی ئوپیكن ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی كه سنورێك بو به‌رهه‌می نه‌وت له بازاڕه‌كان دابنرێت و سیاسه‌تێكی ئابووری وا دابریژێت كه له سیاسه‌تی دارایی جیهان به‌هیزتربیت ئامانجیش به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بێت.
شیلان بیبانی
* ماسته‌ری كارگێڕیی كار