لەماوەى شەش ساڵى ڕابردوودا ئەمە یەکەم تۆمارە بۆ دابەزینى نرخى نەوت هەڵبەتە دابەزینەکەش بەبێ هۆکار نییە بەتایبەتى دواى داگیرکارییەکەى داعش لە سوریا و عێراق، ئەمەش ماوەى دوو ساڵە بەردەوامە سەرەتاى هاتنە خوارەوەى نرخى ئەم کانزایە ٦٠% بووە.
چاودێرانى بوارى نەوت چاوەڕوانى دابەزینى نرخى نەوت لەمەى ئێستا کە هەیە زیاتر دەکەن لە ٧٠ بۆ ٧٥%، بەمەش چەند خاڵیک دەخەینە ڕوو بۆ زیاتر ئاشنابوون بەو هۆکارانەى کە پێشبینى کرا بۆ دابەزینى نرخى نەوت؛
1. بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار لە جیهاندا: هەتاوەکوو بەهاى دۆلار لە جیهاندا بەرز بێت ئەوا نرخى نەوت دادەبەزێت ئەمەش بەس کاریگەرى لەسەر نەوت نییە بەڵکو لەسەر سەرجەم شمەک و کاڵاکانى جیهان هەیە.
2. ڕێکخراوى ئۆپیک: ساڵانە سەرەڕاى زۆرى وەبەرهێنان و ناردنى نەوت بۆ دەرەوە لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە، بەڵام نەیتوانیووە لەئێستادا خاوەن کاریگەرى بێت لە دابەزینى نرخى نەوت لە جیهاندا، ئەمەش نیگەرانى ئەو ڕێکخراوەى لێ کەوتووەتەوە بەرامبەر نەبوونى سیاسەتێکى یەکگرتوو و ڕوون بەرامبەر بە بەبازاڕکردنى نەوت، هۆکارێکى تر لەگەڵ نەگونجانى ئەم ڕێکخراوە بەرامبەر بە نرخ کە جۆرێکى ترى نەوتى خاوى شێل کە ٦٠% کاریگەرى لەسەر بە کارهێنان و وەبەرهێنانى نەوت هەیە.
3. پڕکردنى جیهان لە نەوت: ئەمەش بە ماناى زۆر هەناردەکردنى نەوتە لە لایەن وڵاتە نەوتییەکانەوە بۆ بازاڕى جیهان، ناتوانین بڵێین کاریگەرى بەرچاوى نەبووە لە دابەزینى نرخ، هەر بۆیە ڕۆژانە ٩،٣٠٠،٠٠٠ نۆ ملیۆن و سێسەد هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم هەبووە. بۆیە ڕیژەى بازرگانیى نەوتى ئەمەریکا لە کۆتایى هەفتەکانى ٢٠١٥دا گەشتە ٤،٥٠٠،٠٠٠ چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیل نەوت، بە بەراورد بە هەشتا ساڵی ڕابردوو ئەمەش نوێترین تۆمارە لە بازرگانیی نەوتی ئەمەریکادا.
4. ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و ئەمەریکادا: لەگەڵ پێشکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئەگەری زیادبوونی هەناردەی نەوت لە ٢٠١٦دا و لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا زیاد دەبێت، سەرەڕای لابردنی سزای ئابووری لەسەر ئێران و هاندانی وەبەرهێنەر و کۆمپانیا گەورەکانى نەوت هەلێکى باش بەو وڵاتە دەبەخشێت بۆ هەناردەکردنى زیاترى گاز و نەوت لە ساڵى نوێدا، واتە لە ٢٠١٦دا.
بە شێوەیەکى گشتى دابەزینى نرخ ئاسەوارێکى خراپى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى بەجێهێشتووە لەسەر ئەو وڵاتانەى کە بەڕێژەیەکى سەدى بەرز داهاتیان لە نەوتەوەیە، کۆمپانیا گەورەکانى جیهانیش لەم دابەزینە بێزیان نین بە نموونە (گاس پرۆم، ئێکسۆ مۆبیل، شیڤرۆن، دەچ ڕۆیەڵ) و چەندین کۆمپانیاى ئاسیا و ئەفریقا و وڵاتانى دیکەى خاوەن نەوت، ٣٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ سێ سەد ملیار دۆلار کورتى هیناوە، هەروەها دووسەد هەزار کرێکارى بوارى نەوتى لە سەر کار لادراون، و کاتژمێرى کارکردنى کرێکارى نەوتى هاتووەتە نیوە، هەر بۆیە لە ساڵى ٢٠١٦دا بەرزبوونەوەى نرخى نەوت ئەگەرێکى لاوازە و بە پێى پێشبینییەکانیش نرخەکان بەرەو دابەزینى زیاتر دەچێت.