لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی شوعی کۆبونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی شوعی کۆبونەوە

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان
ahmas sherwanyرۆژی دووشەمە رێکەوتی/12/15 /2014/شاندێکی کۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی کوردستان  سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە و ئەندامانی مەکتەبی سیای بەگەرمی پێشوازی لێکران و لەدانیشتنێکدا دوایین ئاڵۆگۆڕ و پەرەسەندە سیاسیەکان باسی لێوەکرا.
لەم کۆبونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی باسی لێوەکرا و لەلایەن هەردوولاوە گفتوگۆیی لەبارەوە کرا و بیروڕاکان ئاڵۆگۆڕکران .
تەوەرێکیتری دانیشتنەکە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و نزیکبونەوە و هاوهەڵوێستی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بۆ قۆناغی ئێستای کوردستان و عێراق بوو،هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بون کە تیرۆرستانی ئیسلامی مەترسیەکی جدین لەسەر خەڵکی کوردستان و عێراق و پێویستە بە کەمترین قوربانی ئەو مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵک کەمبکرێتەوە و هەماهەنگیەکان زیاتر بن.
لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە