وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کەپێکهاتبوو لە هاوڕێیان نەهرۆ جلال و خلیل محمود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ سالار ئەندامی ناوەندی هەولێر بەشدارییان کرد لە مەراسیمی رێزگرتن لە هاوڕێ و هاوخەباتمان خاتوو فریشتە،وەکو بچوکترین وەفا و دڵسۆزی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی ئەو قارەمانەی رێگای رزگاری کورد و کوردستان ،هەر لەم مەراسیمەدا بروسکەی پشتیوانی و هاوخەمی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و لێژنەی مەراسیمەکە کرا ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :
به‌رێزان / لێژنه‌ی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی هاورێی تێكۆشه‌ر (فریشته)
به‌رێزان / خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ر و ژنه پێشمه‌رگه هاوڕێ (فریشته)
له‌ناخی دڵمانه‌وه هاوخه‌می خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی له‌ده‌ستدانی ژنه پێشمه‌رگه هاوڕێ (فریشته) , كۆچی دوایی هاوڕێ (فریشته ) خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو به‌ر گه‌له‌كه‌مان كه‌وت چونكه هاوڕێی كۆچكردوو جێ په‌نجه‌ی كاریگه‌ری دیار بوو له پێشمه‌رگایه‌تی و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری گه‌له‌كه‌مان و چالاكوانێكی كاریگه‌ری بواری ئافره‌تان بوو له سه‌ده‌ی رابردوو و به‌درێژایی ته‌مه‌نی كاری حزبی و مه‌ده‌نی بوێرانه ئه‌سپی خۆی تاوداوه و له ماندوو بوون سلی نه‌كرده‌وه . كه‌لێنی دروست بووی دوای هاورێ فریشته پر ناكرێته‌وه به ته‌نها ده‌توانین درێژه به میتۆدی كاری بده‌ین. جارێكی دیكه هاوخه‌می خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
29\12\2015