لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

halbjardny turkyaبەپێى ئەنجامە بەراییەکانى ٢٦هەمین خولى هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا، ئاکەپە لە ئاستى تورکیا و هەدەپە لە ئاستى کوردستاندا پلەى یەکەمیان بە دەستهێناوە.

تائێستا لە ٩٩.٩% دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا جیاکراوەتەوە و ئاکەپە لە ٤٩.٣% دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کە هاوتایە لەگەڵ ٣١٦ کورسیى پەرلەمان. جەهەپەش لە پلەی دووەمدایە و لە ٢٥.٤% ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئەو ڕێژەیەش دەکاتە ١٣٤ کورسیى پەرلەمان.

هەریەکە لە مەهەپە و هەدەپەش بەربەستی هەڵبژاردنەکانیان تێپەڕاندووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی دەنگە جیاکراوەکان، مەهەپە لە ١٢% ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کە هاوتایە لەگەڵ ٤١ کورسى و هەدەپەش لە ١٠.٦% ی بەدەستهێناوە و بە پێى ئەو ڕێژەیە بێت هەدەپە ٥٩ کورسیى پەرلەمانى تورکیا بە دەست دەهێنێت.

دەنگی دیکەش ڕێژەی لە ٢.٧% دەنگەکانە

ئەمڕۆ ١/١١/٢٠١٥ هەڵبژاردن بۆ ٢٦هەمین خولى پەرلەمانى تورکیا بە شێوەى پێشوەختە لەو وڵاتەدا بەڕێوەچوو و لەم هەڵبژاردنەدا ١٦ حزب و ٢١ کاندیدی سەربەخۆ بەشدارییان تیادا کرد.

هەروەها ٥٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دەنگدەر لەناو تورکیا و دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار هاووڵاتیى دیکەى تورکیا لە دەرەوەى ئەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەبووە.

بە گشتى لە تورکیا ١٧٥ هەزار و شەش سندوقى دەنگدان لە ٣٥٨ بنکەى دەنگداداندا لەو وڵاتە بۆ دەنگدەران دانرابوو.

لە کۆى دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دەنگدەرى دەرەوەى ئەو وڵاتە ملیۆنێک و ٢٦٠ هەزار کەس دەنگیانداوە، کە دەکاتە ڕێژى ٤٤% دەنگدەرانى دەرەوەى تورکیا.

هەروەها لە ناوخۆى تورکیا رێژەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا ٨٦% بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە