دابەزینی نرخی نه‌وت‌و خه‌رجی زۆر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خستوەته به‌رده‌م داڕوخانی باری ئابوری به‌جۆرێك هیچ كه‌سێك نیه پێشبینی ئه‌وه‌بكات ساڵی 2016 دۆخی ئابوری هه‌رێم باش ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌تیان بینی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن” ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌كو ئێستا بمنێته‌وه باشه”.
به‌پێی دانپێدانانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌رزی ناوخۆیی‌و بیانیه‌وه20 ملیار قه‌رزاره، هاوكات تاكه سێكته‌رێك ئومێدی داهاتی حكومه‌ته نه‌وته كه ئێستا نرخه‌كه‌ی به‌جۆرێك دابه‌زیوه داهاته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت ناتوانێت گرنتی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داهاته ناوخۆییه‌كان به‌ڕێژه‌ی ناوه‌ندیه‌تی ته‌نها150 ملیار دیناره مانگه ناتوانێت ڕوبه‌ڕوی ئه‌و هه‌مو خه‌رجیه زۆره‌ی حكومه‌ت بێته‌وه.
پرۆفیسۆر محمه‌د ڕه‌ئوف به‌جۆرێك هیوابڕاوبوه ته‌نانه‌ت هیواشی به‌هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی نیه كه بۆ ساڵی 2016 فریای حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌وێت‌و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر بۆری هه‌نارده‌كردنی غازیش ته‌واوبێت ساڵی2017 ئه‌و غازه هه‌نارده ده‌كرێت بۆ 2016 فریای هه‌رێم ناكه‌وێت”.
ئه‌م ڕه‌شبینییه ته‌نها لای ئه‌و پڕۆفیسۆره نیه كه خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌كی باڵای ئابورییه، به‌ڵكو ناوه‌نده بازرگانییه‌كانیش هه‌مان ڕایان هه‌یه كه ئه‌و دۆخه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی تێكه‌وتوه سه‌خته‌و چاره‌سه‌ربونی له2016 دا مه‌حاڵه.
سیروان محەمه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی كه یه‌كێكه له‌ژوره بازرگانیه چالاكه‌كانی یه‌كێتی ژوره بازرگانییه‌كان كه كۆنترۆڵی 30% پیشه‌سازی عێراقی كردوه، تاكه تروسكاییه‌ك كه ده‌یبینێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌یه حكومه‌ت پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت‌و كشتوكاڵ بكات‌و بایه‌خ به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان بدات به‌پێچه‌وانه‌وه هیچیتر نابینێت بۆ چاكبونی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی حكومه‌تی تێكه‌وتوه، پێیوایه ”حكومه‌ت پشگیری كه‌رتی تایبه‌ت بكات، ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بێت خراپتر نابێت”.
هاوكات شێخ موسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و نارده‌نیكاران ساڵی 2015 به‌ساڵی پڕشكست داده‌نێت بۆ ئه‌و بازرگانانه‌ی كه كاری هاورده‌و نارده‌نییان كردوه، ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر 2016ش وه‌كو ئه‌مساڵ بێت بازرگانان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری بازرگانی بكه‌ن، هاوكات ئاماری پاشه‌كشه‌ی هاورده‌و ناردەنی تایبه‌ت به‌ئاوێنه ده‌دركێنێت‌و ئاشكرایده‌كات “هاورده‌و نارده‌نی 35% كه‌میكردوه‌و له‌كاڵای بیناسازیش گه‌یشتوه‌ته 50%”.
شێخ موسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا هیواخوازه هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕبكات، ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه نه‌چێته‌وه ئاستی جارانی ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه ته‌نها چاكسازی نه‌بێت، چونكه جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌مو ئومێده‌كانی هیچیان سه‌وز نه‌كرد هاوكات ڕوبه‌ڕوی خه‌رجیه‌كی زۆر بوه‌ته‌وه به‌داهاتێكی كه‌مه‌وه كه له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه له‌شكرێك موچه‌خۆره‌و بریتیه له‌یه‌ك ملیۆن‌و400 هه‌زار كه‌س.
د. فرسه‌ت سۆفی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكرات له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چاویان بەنێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت‌و پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازییان ئاڕاسته‌كردو پێكه‌وه‌ش قاوه‌یه‌كیان خواردەوەو باسی ئاینده‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌یان كرد، سۆفی باسی دانیشتەكه ده‌كات‌و دڵنیابوه‌ته‌وه له‌وه‌ی حكومه‌ت كار بۆ پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ده‌كات به‌ڵام نازانێت كه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی من بینیم له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت جدییه له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه چاكسازیه‌كان، به‌ڵام نازانم كه‌ی”، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه چاكسازه‌یه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت.
سۆفی كه له‌هه‌مان حیزبی سه‌رۆكی حكومه‌ته كه ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه ته‌نانه‌ت دوای بینینی نێچیرڤان بارزانیش ناتوانێت دان به‌وه‌دا بنێت دۆخی حكومه‌ت به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات له‌ساڵی 2016، ده‌ڵێت “ده‌بێت حكومه‌ت هه‌وڵبدات‌و له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه خراپتر نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر ده‌ستنه‌كات بەچاكسازی‌و گرتنه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌رجی دۆخی باش نابێت”.
هاوشێوه‌ی سۆفیش، سیروان محمه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان شت ده‌كاته‌وه پێیوایه “ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه خۆی بگونجێنێت‌و چاكسازی بكات، هاوكات پێشبینی ئه‌وه‌ش بكات نرخی نه‌وت له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه زیاتر كه‌مبێته‌وه”.
كه‌س به‌و دوعایه ناڵێت ئامین حكومه‌ت ئێستا ده‌یكات بۆ نرخی نه‌وت، كه به‌رزبونه‌وه‌ی تاكه ئومێدی حكومه‌ته بۆ زیادبونی سه‌رچاوه‌كانی داهات، بۆیه ئێستا هیچ كام له‌پێشبینیه‌كان بۆ ئه‌وه ناچن حكومه‌ت به‌م هه‌مو قه‌یرانه‌وه له2016 دا دۆخی باشبێت، هاوكات پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌ت ده‌ستنه‌كات به‌چاكسازی ڕیشه‌یی پێده‌چێت جگه له‌سه‌ری دۆخه‌كه هاوكات سه‌ری خۆشی دانێت‌و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاری بڕوات، كه ئێستا چه‌ندین وه‌زاره‌ت ده‌سته‌ی چونه‌ته‌وه ماڵه‌وه لایه‌كی حكومه‌ت به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سەرچاوە : ئاوێنە