لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

zargaسه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر بۆردومانى ئه‌مشه‌و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ (شەممە) ١-٨-٢٠١٥، بنارى قه‌ندیل بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ئه‌نجامدا 8 هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بوون و 15 ى تریش برینداربوون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە زارگەلی ژمارەیەک ھاووڵاتیی بێ تاوان شەھید و بریندار بوونە. سەرەخۆشیی لە کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئێمە لە کاتێکدا کە ئیدانەی ئەم بۆردومانە دەکەین کە بووەتە ھۆی شەھیدبوونی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، داوا لە تورکیا دەکەین بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەھیدکردنی ھاووڵاتیی مەدەنیی ھەرێمی کوردستان ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

پێویستیشە ھێزەکانی پەکەکە گۆڕەپانی شەڕەکە لە ھەرێمی کوردستان دوور بکەنەوە و چیتر ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان نەبنە قوربانیی ئەو شەڕ و ململانێیە. بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێت و داوا دەکەین لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.

 

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان

 

١ـی ٨ـی ٢٠١٥

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە