ره‌نگه شیاوترین پێناسه بۆ په‌رله‌مانی ئێستا بریتی بێت له”ناوی بێ ناوهڕۆك”، چونكه به‌ناو په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌یه‌كی له‌كاركه‌وتووه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی بێكاری تێدایه.
هه‌رێمی كوردستان 23 ساڵه شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه خاوه‌نی پهرلهمانو ئه‌زموونی حوكمڕانی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند مانگێكه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌م هه‌رێمه‌دا به‌هۆی ململانێی سیاسییه‌وه په‌كی كه‌وتووه‌و نه هیچ یاسایه‌كی نوێ ده‌رده‌چێت، نه رۆڵی چاودێری خۆیشی ده‌بینێت.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا بهههورازو نشێوی جۆراو جۆرادا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام خولی ئه‌مجاره‌ی باجی ئه‌وه ده‌دات كه ویستی سیسته‌می سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بگۆڕێت، ئه‌وه بوو له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی به‌بڕیارێكی سیاسی رۆژی 12ی تشرینی دووه‌م رێگه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌درا بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر، ئیتر له‌و كاته به‌دواوه په‌رله‌مانی كوردستان به‌س بیناكه‌ی له‌شوێنی خۆیدا ماوه.
له‌ئێستادا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نوسینگه‌ی لهسلێمانیو جێگره‌كه‌ی له‌باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له‌هه‌ولێر ده‌وام ده‌كه‌ن، سكرتێری په‌رله‌مانیش له‌ماڵه‌وه لێی دانیشتووه‌و ده‌وام ناكات
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلولی 2013 به‌پێی رێكه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان 38 كورسی‌و ئه‌وه‌ی دووهه‌میان 24 كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه (له‌كۆی 111 كورسی)، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان درا به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و (یوسف محه‌مه‌د سادق) ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
هه‌رچه‌نده رێكه‌وتنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو كه “چوار ساڵی ئارام” پێكه‌وه به‌ڕێ بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك په‌رله‌مان ده‌ستی برد بۆ بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی له 19ی ئاب ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی ده‌هات دوای ئه‌وه‌ی 10 ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه)، ئیتر هه‌ردوو لایه‌ن چوون به‌گژ یهكداو سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مان بوو.
دواهه‌مین ئیمزا كه یوسف محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردوویهتیو له‌ناو بینای په‌رله‌مان كاری پێده‌كرێت، رێكه‌وته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (18ی تشرینی یه‌كه‌م) واته شه‌ش رۆژ دوای ئه‌وه‌ی رێگری لێكرا بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌و نوسراوه‌ش په‌یوه‌ست بووه به‌رێكخستنی كاروباری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، ئیتر له‌وه به‌دواوه هیچ نوسراوێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ناو په‌رله‌ماندا ناخوێندرێته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌و، رۆژانه له‌سلێمانییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی لهوهفدو میوانه‌كانی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا زۆرێك له‌كه‌سه ئیدارییه ده‌ست رۆیشتووه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش نێردرانه‌وه، به‌ڵام تائێستا ئاكار محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ژووره‌كه‌ی خۆی له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌وام ده‌كات، ئاكار به”نیقاش”ی وت “سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نوسینگه‌ی سلێمانی كاری ئاسایی خۆی دهكاتو خه‌ڵك‌و به‌رپرسان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌بینێت”.
له‌راستیدا ئه‌و كاره ئاساییه ته‌نها به‌ڕێكردنی میوانه، ئه‌گه‌ر نا، ناتوانێت سه‌رۆكایه‌تی هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكات، چونكه له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی نییه، په‌رله‌مانتارانیش ناتوانن كۆببنه‌وه، چونكه سه‌رۆكه‌كه‌یانی لێ نییه.
ئێستا نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نووسینگه‌یه‌كی خاڵی بێكارو وه‌ستاوه كه‌چی هه‌ر چه‌ند مه‌ترێك له‌ولاتره‌وه نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جمه‌ی دێت له‌خه‌ڵك كه بۆ سهردانو هێنانو بردنی نوسراو هاموشۆی ده‌كه‌ن، چونكه (جه‌عفه‌ر ئیمنیكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌دوای نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و له‌هه‌ولێر رۆڵی سه‌رۆك ده‌گێڕێت.
زاگرۆس كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری جێگری به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان كه ئه‌ویش له‌لیستی پارتییه وتی “هه‌موو پهرلهمانتارانو فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌و فه‌رمانبه‌رو راوێژكارانهش كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دایمه‌زراند بوون، ته‌نیا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌وام ناكات”.
په‌رله‌مانی كوردستان (23) لیژنه‌ی ههمیشهییو كاتی هه‌یه، به‌ڵام لیژنه‌كانیش په‌كخراون كه‌مترین كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش وه‌ك په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه به‌پێی خشته‌ی كاری هه‌فتانه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه.
له‌ئێستادا لای په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشووه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌ك سه‌رۆك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی به”نیقاش”ی وت “سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێلایه‌نی له‌ده‌ستداوه‌و شهرعهیتی نه‌ماوه، ئێستاش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی رای وایه كه په‌رله‌مان په‌كی نه‌كه‌وتووه‌و كاروباره‌كان به‌ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چن، ده‌ڵێت “ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام نادرێت”. له‌كاتێكدا ئه‌مه سه‌ره‌كیترین كاری په‌رله‌مانه.
به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی لهههولێرو به‌شێكی دیكه‌شیان له‌نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌وام ده‌كه‌ن.
بێستوون فایه‌ق په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دهكاتو وتی “په‌رله‌مان په‌كی كه‌وتوه، وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕانیش هیچ نوسراوێك ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان ناكه‌ین”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا هات كوده‌تایه، هه‌موو لیژنه‌كانیش په‌ك خراون، بڕوا ناكه‌م به‌مزوانه په‌رله‌مان ده‌ست به‌دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه”.
هه‌رچه‌نده دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی ناكۆكییهكهو هۆكاری په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان پارتی دیموكرات‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، به‌ڵام هێزو لایه‌نه‌كانی تریش نه‌یانتوانیوه په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی كردوویانه له‌چوارچێوه‌ی ئیدانهكردندا تێنه‌په‌ڕیوه.
قادر ره‌زگه‌یی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ناو هۆڵی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی “له‌كوردستان هێزێك له‌سه‌رووی یاساوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پهرلهمانو حكومه‌تی پهكخستوه، په‌رله‌مان په‌كی كه‌وتوه‌و لیژنه‌كان كۆنابنه‌وه، زه‌حمه‌تیشه به‌مزوانه په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی، بابه‌ته‌كه له‌سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه‌یه”.
ئه‌م كه‌رتبوونه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو پۆسته ئیدارییه‌كانی په‌رله‌مانیش، ئێستا سایتی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه دهبرێتو ته‌نها هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر سه‌رۆكیشی نه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سلێمانییه‌وه په‌یجێكی فه‌یسبووكی به‌ناوی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، ئه‌ویش ته‌نها كار‌و چالاكی سه‌رۆكی پهرلهمانو سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانی تیا بڵاوده‌كرێته‌وه كه ئه‌مه‌ی دووهه‌میان سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هه‌ڵوێستی ده‌ربڕی.
تاریق جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه دەڵێت “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵمانداوه دوور بین له‌ململانێی حزبایهتیو كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، به‌ڵام لهپێشو له‌دوای 12ی تشرینی دووه‌م (رۆژی رێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان) هه‌ندێك شتمان به‌سه‌ردا فه‌ڕز كرا كه له‌خوله‌كانی دیكه به‌مشێوه‌یه نه‌بوو”.
تاریق جه‌وهه‌ر وتیشی “پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سێكی د‌یاریكردبوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی خۆی له‌ماڵپه‌ڕی په‌رله‌ماندا، جێگریش كه‌سێكی دیكه‌ی د‌یاریكردبوو، ئه‌گه‌رچی له‌كاتی زه‌قتر بوونه‌وه‌ی ململانێیه‌كاندا ئاگاداری سهرۆكو جێگرمان كرده‌وه پێویست ناكات ئه‌و هه‌ڵه‌یه به‌رانبه‌ر به‌راگه‌یاندنی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام كردیان، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا هاتووه له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆشدا به‌سه‌ریدا نه‌هاتووه”.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه په‌رله‌مانی كوردستان په‌كی ده‌كه‌وێت، ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆش (1994 تا 1998) له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌م په‌رله‌مانه په‌كی كه‌وت، به‌ڵام دواجار هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك توانیان له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك بینادا كۆببنه‌وه‌و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه چاودێری كاری په‌رله‌مان دهكهنو ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی په‌رله‌مانیان نه‌ماوه جگه له‌موچه‌كانیان، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگ یان زوو په‌رله‌مان به‌م پێكهاته‌یه‌وه بێت یان به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌كه‌وێته‌وه كار، به‌ڵام هه‌مووانیش ته‌بان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هات تا سه‌رده‌مێكی زۆر وه‌ك له‌كه‌یه‌ك به‌ناوو ناوبانگی په‌رله‌مانه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
سەرچاوە:نیقاش